فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرهەنگ فەرەیدون نامدار

 لایەنێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات هەموو جیهان کۆنترۆڵ دەکات، ناوچەکە سەرچاوەیەکی زۆری سروشتیی هەیە و گەورەترین و بەهێزترین ئیمپراتۆریەتە مێژووییەکان لەم ناوچەیەدا بوون، یان بەشێکیان هەبووە لەم ناوچەیە. ئێستا ئەمەریکا خەریکە بەرژەوەندییەکانی لەدەست دەچێت و هیلالی شیعی خەریکە دەگاتە دەریای ناوەڕاست و ڕووسیا یەکێکە لە یاریکەرە سەرەکییەکان لە ناوچەکە. سعوودیە بە هێزەکانی ئێران چواردەور دراوە، لەگەڵ گیرانی کەرکووک نیشانەیەکی پرسیاری زۆر گەورە کەوتە سەر دەسەڵات و هەژموونی ئەمەریکا و، ئێران ڕای گەیاند کە پلانەکانی ئەمەریکایان تێکشکاندووە.


ئێران لە کاتی دروستبوونییەوە تا ئێستا دروشمی دژە ئەمەریکایی بەرز کردووەتەوە و زۆر پێداگری لەسەر بیروڕاکەیان دەکەن. بیروڕاکەیان لەگەڵ سوننییەکان لە ناکۆکیدایە، بیروڕای ئێرانی لەگەڵ بیروڕای ئەمەریکا و رووسیا و ئەوروپا و تەنانەت چینیش ناگونجێت، ئێران لە هەوڵی قوتدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و هەوڵی گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەدات. بەکارهێنانی زێڕ لەبری پترۆدۆلار لە هەناردکردنی نەوتەکەیدا و لە بازرگانییەکانیدا، ئێران وڵاتیكی زلهێزە لە ڕووی وزەوە، بۆیە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان بازرگانیی هەیە. ئەمانە دەبێتە هۆی کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر ئابووریی ئەمەریکا، چونکە هێزی ئابووریی ئەمەریکا لە پترۆدۆلاردایە (ئەمەریکا ساڵانە نزیکی 500 ملیار کورتهێنانی بازرگانیی هەیە و بە پترۆدۆلار ئە بڕە پارەیە دەدات) و بەرەو دواوەبردنی ئابووریی ئەمەریکا لە ماوەیەکی زۆردا دەبێتە هۆی لاوازکردنی هەر ئابلۆقەیەک لەسەر ئێران. قەتەر و ئێران هاوبەشن لە گەورەترین سەرچاوەی گازی سروشتیدا، بۆیە لە ساڵی 2012 کاتێک قەتەر هەوڵی دا ئەو سەرچاوە دەربهێنیت پێویستی بە هاوئاهەنگی هەبوو لەگەڵ ئێران، بۆیە بووە هۆی بێزارکردنی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە کەنداو. ئێستا ئێران چەند وەکالەتی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان، کە دەبنە هۆی خستنەمەترسیی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و چوار پایتەختی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆنتڕۆڵ کردووە . بۆ نموونە لە عێراق، لەپاش گرتنەوەی شارە سوننیەکان پلانی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیان داناوە بۆ ئەوەی عێراق بەتەواوەتی ببێتە وڵاتێکی شیعە و ئەمەریکا و هاوکارەکانی دەربکەن. ئەمەریکا نزیکەی 2 ترلیۆن دۆلاری خەرج کردووە لە جەنگی عێراق کە کاریگەریی خراپی لەسەر ئەمەریکا هەیە، لەکاتێکدا عێراق شوێنێكی زۆر گرنگ و ستراتیژییە بۆ شیعەکان، بۆیە زۆر گرنگە بۆ ئەمەریکا. بۆ ئێران گەورەترین مەترسییە لەسەر ئەمەریکا و خەریکە بەتەواوەتی هەژموون و دەسەڵاتی زیاتر دەبێت لە ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەمەریکا پلانی دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران وەک لە خوارەوە باس دەکرێت. ئەمە لە کاتێدا ئێران هێشتا خاوەنی چەکی نەوەویی نییە و ئەگەر ببێتە خاوەنی ئەوا دەبێت ئەمەریکا بە مەرجەکانی ئێران ڕازی بێت، ئەگەر نا دەکەوێتە جەنگێکی ڕووخێنەرەوە.


ئێران و هاوپەیمانەکانی هەوڵی لاوازکردنی هەوپەیمانەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەدەن. سعوودیە لە رکابەرییەکی تونددایە لەگەڵ دوژمنە گەورەکەیدا (ئێران). سعوودییەکان لە شەڕی یەمەن دۆڕاون و زۆر هاریکاریی شۆڕشگێڕە سوورییەکان دەکەن لە دژی ئێران. ئێران زۆر دژی ئیسرائیلە و دان بە سەروەرییەکەیدا نانێت. لوبنان و ئوردن لە باری کەوتندان بەهۆی هێزە وەکیلەکانی ئێرانەوە.


یەکێک لە هۆکارەکانی دروستکردنی قەیرانی قەتەر بریتی بوو لە بەجەمسەرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم ئامانجە هاتە دی کاتێک ناچارانە تورکیا و ئێران خۆیان لە یەک بەرەدا بینییەوە و لەسەر وەستاندنی هەر بزاڤێکی سەربەخۆیی کوردستان ڕێک کەوتن.


سەردانی ئەرۆگان بۆ چارەسەریی کێشەی کشمیر و سەردانەکەی بۆ چارەسەریی قەرانی قەتەر و دەستێوەردان لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرخستەی ئەمەن، چونکە تا کۆتایی جەنگی ساردیش تورکیا سیاسەتێکی پارێزگارانەی هەبووە و ئێستا لە سەردەمی ئەردۆگاندا سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گۆڕاوە بە سیاسەتی فراوانخوازی. پاکستان کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ تورکیادا هەیە خاوەنی دانیشتوانێکی زۆر گەورەیە و قەتەر وڵاتێکی زۆر دەوڵەمەندە، هەروەها تورکیا لە ڕووی زانستەوە پێشکەوتوون (دروستکردنی زۆر جۆری چەک، جلوبەرگ، بەرهەمەکانی دی) بۆیە تورکیا دیەوێت کە هاوپەیمانییەک دروست بکات کە زۆر بەهێز بێت و دەسەڵاتی نەچەکەی هەبێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی دانیشتوانەکەی، پاکستان و پارەی قەتەر و پێشکەوتوویی خۆیان هاوپەیمانییەک دروست بکەن لە شێوەی زلهێزێکدا کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ڕۆژاوا دەخەنە مەترسییەوە. رەخنەکانی ئەردۆگان لە رۆژئاوا و بە نازی ناوبردنیان و هێرشکردنە سەر ئیسرایل و دەرخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە رۆژاڤا شایەتیی ئەوە دەدەن کە تورکیا دژی ئەوروپا و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەتی. قەتەر و تورکیە لایەنگری ئیخوان موسلیمینن و زۆر هاریکاریان دەکەن، کە بووەتە هۆی بەدوژمنکردنی میسر، بۆیە باڵوێزی تورکیە لە میسر دەرکرا و بە ناشیاو دانرا، میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە قەیرانی قەتەر بەشدارە. قەتەر هاوپەیمانێکی ڕاستگۆ و بەهێزی تورکیایە و لە کاتی کودەتاکەی تورکیادا قەتەر 8 ملیار دۆلاری بەخشیە تورکیا و 2 ملیار دۆلاری تری دایە تورکیا بۆ قەرەبووی کەمبوونەوەی گەشتیارە رووسییەکان لە تورکیا، کە ئەم هەوڵانەی قەتەر بووە هۆی پاراستنی ئابووریی تورکیا لە ڕووخان.


ئێستا ئەمەریکا نزیکەی بیست ترلیۆن دۆلار قەرزارە، ڕاستە هەندێک وڵات بە ڕێژەی بودجەکانیان لە ئەمەریکا زیاترە و کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، بارودۆخی ئەمەریکا زۆر جیاوازە و ئەمەریکا لە هەموو جیهاندا هەیە. دۆڕان و شکستە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمەریکا لە ڤیەتنام، ئەفغانستان و عێراق و یەمەن شایەدیی ئەوە دەدەن کە ئەمەریکا چیتر ناتوانێت لەم ناوچەدا وەک جاران هەژموونی هەبێت. دەبینین ئەمەریکا دەستبەرداری کوردەکان بوو بۆ دوژمنە گەورەکەی و پێدەچێت ئەمەریکا پاش کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی ڕەققە کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ یەپەگە بهێنێت، هەروەها خواستی ئەمەریکا بۆ دووبارە دانانەوەی عەبادی بە سەرۆک وەزیران ئەوە دەردەخات کە ئەمەریکا چیتر ناتوانێت ڕاستەخۆ لە ڕێگەی پارە و چەکەوە دەستوەردان بکات و دەیەوێت بە کەمترین تێچوو ئامانجەکانی بەدەست هێنێت، هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەمەریکا دەیەوێت دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت یاخود توانای بەرەنگاربوونەوەی ئێرانی نەماوە. کۆبوونەوەی ناتانیاهۆ و پۆتین کە گەورەبوونی هێزی ئێرانیان تاوتوێ کردووە، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەمریکا چیتر تاوانی وەستانی ئێرانی نەماوە، بۆیە ئیسرائیل دەیەوێت بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ ڕووسیا ئێران لاواز بکات، بەڵام زۆر درەنگە و ئێران هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. بەڵام بەڕێوبەری AIC ڕای گەیاند کە ڕ‌ێککەوتننامەی ئەتۆمی شکستی هێناوە و کاتی زیاتری داوە بە ئێران بەم شێوەبە بێت، ڕەنگە ئەمەریکا بیەوێت هەژموونی خۆی زیاتر بکات، بەڵام ئێستا زۆر درەنگە. بۆیە پێدەچێت ئەمەریکا بە تەواوەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە و دروشمەکەی ترەمپ (سەرەتا ئەمەریکا) ببێتە سیاسەتی سەدەی بست و یەکی ئەمەریکا.

28/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان