هاوڕێ نه‌هرۆ
دیاره زۆر كتێب نووسراوه له‌باره‌ی سایكۆلۆجیای جه‌ماوه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویلهایم رایش كه جورج گرابیشی وه‌ری گێڕاوه، هه‌ندێ نووسراوی ئه‌م دواییه‌ی فرۆید، به‌ڵام فرۆید وه‌ك خاوه‌ن قوتابخانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی، لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی تاك بوو وه‌ك نه‌ستی مرۆڤ، دواتر ئه‌م تیۆرییانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ پێڕه‌و كرد، بۆیه ده‌ڵێن نووسینه‌كانی فرۆید له‌باره‌ی سایكۆلۆجیای ده‌سته‌جه‌معی، جێی متمانه نییه به‌هۆی نه‌خۆشی و پیرییه‌وه. من لێره‌دا زیاتر دووپات له‌سه‌ر كتێبی سایكۆلۆجیای جه‌ماوه‌ر كه له‌لایه‌ن غوستاف لۆبۆنه‌وه نووسراوه ده‌كه‌م، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و جیاوازییه بزانین كه له نێوان، سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجیای جه‌ماعیدایه.
ئه‌مه‌ی دواییان لقێكه له‌وه‌ی پێشوویان، له ڕاستیدا غوستاف زۆر پشتی پێ نابه‌سترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ره‌گه‌ز ده‌كا له‌رووی رۆشنبیری و میژوویییه‌وه، بۆ نموونه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌زیان به دیموكراسییه‌ته، ئینگلیزه‌كان حه‌زیان به‌ئازادییه، فڕه‌نسییه‌كان حه‌زیان به یه‌كسانییه، گه‌لانی لاتینی حه‌زیان به‌وه‌یه ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌یان ببات، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه بیروڕاكانی ده‌خه‌ینه روو، پێی وایه تاك هوشیار و به‌ئاگایه كاتێ خۆی ده‌خزێنێته نێو ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر تیایدا ده‌توێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نائاگا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا، حاڵه‌تی نه‌ست به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، لایه‌نی عه‌قڵ و هوشیاری له ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته ژێر ئیعاز و ئیحای جه‌ماوه‌ره‌وه كه تێكڕایان له سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه یان ڕابه‌رێكی به تواناوه هان ده‌درێن و ده‌جووڵێنرێن، له شوێنێك دا ده‌ڵێ جه‌ماوه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵی ئه‌سپن له نێو ته‌وێڵه‌یه‌كدا، یه‌كێكیان بحیلێنێ ئه‌وانی تریش ده‌حێلێنن، یا وه‌ك مێگه‌له مه‌ڕێك وان یه‌كێكیان بترسێ ئه‌وانی تریش ده‌ترسن. به‌واتایه‌كی تر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه عه‌قڵی خۆی كڵوم ده‌دا و نه‌ستی جه‌ماعی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دوایی له‌باره‌ی چه‌مكی (جه‌ماوه‌ری تاوانبار) قسه ده‌كا و ده‌ڵێ هه‌ندێ جار له‌كاتێ شۆڕش و هه‌ڵچووندا، جه‌ماوه‌ر تاوان ئه‌نجام ده‌دا یان وردتر بڵێم تاكێك له‌ژێر ئیعازی ئه‌وانی تردا تاوان ئه‌نجام ده‌دا، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و تاكه خۆی بێ ئه‌و تاوانه ئه‌نجام نادا، نموونه‌ی ئه‌و ئاشپه‌زه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی پاستیلی كوشتووه. هه‌روا ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانێكی گشتی یان باغچه‌یه‌كی گشتیدا كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه جه‌ماوه‌ر نین، به‌ڵكو چه‌مكی جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌یه یه‌كێتییه‌كی رووحی كۆیان بكاته‌وه، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك پێك هاتوون، ئه‌و خاڵانه‌ش باكگڕاوندی مێژوویی هه‌یه له مێشكیاندا، ڕابه‌ر له‌ڕێی وشه و ڕسته و خوڵقاندنی وێنه هانیان ده‌دا و ده‌یانجووڵێنێ!
ئه‌و پێی وایه جه‌ماوه‌ر حه‌زی به دیالۆگی لۆجیكانه نییه، پێویسته جه‌ماوه‌ر له‌رێی ورووژاندنی سۆزه‌وه بجووڵێنرێ، یان ده‌ڵێ جه‌ماوه‌ر كه‌له‌ڕه‌ق و توندڕه‌وه، دیارده‌كان لێك ناداته‌وه یان قبووڵی ده‌كا یاخ ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌جووڵێنن چوار خاڵی خستووه‌ته روو، دووپاتكردنه‌وه، دووباره‌كردنه‌وه، لێگرتنه‌وه (عدوی)، هه‌یبه‌ت. قسه‌یه‌كی ناپلیۆنی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ باشترین هونه‌ری (بلاغه) دووپاتكردنه‌وه‌یه. له‌باره‌ی (عدوی) ده‌ڵێت: تاكی ناو جه‌ماوه‌ر هه‌ر كه شتێكی بیست یان هه‌ست به شتێكی كرد، ئیتر له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ته‌شه‌نه ده‌كا. له‌مه‌ڕ هه‌یبه‌ت و ئیعتبار ده‌ڵێ جگه له سه‌روه‌ت و ناوبانگ ده‌بێ سه‌ركرده به جلوبه‌رگیشه‌وه خۆی بنوێنێ وه‌ك چۆن ئه‌فسه‌ره‌كان كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر ده‌كه‌ن یان دادوه‌ره‌كان شاڵی سوور به‌خۆیانه‌وه ده‌ئاڵێنن. پێی وایه ئه‌سته‌مه بتوانرێ جه‌ماوه‌ر له ده‌ستی وه‌هم رزگار بكرێ، وه‌هم پێداویستییه‌كی جه‌ماوه‌ر و دڵدانه‌وه‌یه‌تی، جه‌ماوه‌ر حه‌زی له راستی نییه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه فه‌لسه‌فه و زانست نه‌یانتوانی بیروباوه‌ڕی ئاینی بۆ تاهه‌تایه وه‌ده‌ر نێن، ئه‌گه‌رچی توانییان توندڕه‌وییان كه‌م بكه‌نه‌وه، گیانی لێبوردنییان زیاتر بكه‌ن، ئه‌وروپای ئێسته ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست نییه كه شه‌ڕی نێوان كاسولیك و پروتستانت به‌ڕێوه بوو.
پێی وایه ئه‌گه‌رچی له ڕابردوودا، شه‌ڕی نێوان ئاینه‌كان هه‌بوو، حزبی ئاینی په‌یدا بوو، به‌ڵام قۆناغی دواتر حزبی سیاسی هاته كایه‌وه وه‌ك لیبراڵی و سۆسیالیستی و دیموكراتی، به‌ڵام به هه‌مان دوگمی بیروباوه‌ڕی ئاینی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازییان لێ كرا. له شیكردنه‌وه‌یه‌كی تردا ده‌ڵێ جه‌ماوه‌ر له‌كاتی هه‌ڵچووندا بۆ بنه‌ما مۆراڵییه‌كانی كۆمه‌نه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له بنه‌ماكانی شارستانییه‌ت پاشه‌كشه ده‌كا، شه‌ڕه‌كانی فڕه‌نسا و سه‌رهه‌ڵدانی فاشییه‌ت و نازییه‌ت به نموونه ده‌هێنێته‌وه. له‌ڕاستیدا شارستانییه‌ت وه‌ك خه‌رمانێكه له‌به‌ر ڕه‌شه‌بای توند خۆی ڕاگرتبێ، له هه‌موو كات و ساتێك‌دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ هه‌ره‌س بهێنێ !
هه‌رچه‌نده غوستاف دژی سوسیالیزم و سیسته‌می خوێندنه، ده‌ڵێ سیسته‌می خۆیندن تاوانبار به‌رهه‌م ده‌هێنێ! نموونه‌ی (بابوی)یه‌كانی هیند ده‌هێنێته‌وه كه له قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌خوێنن و دوایی كاریان ده‌ست ناكه‌وێ! هه‌روه‌ها پێی وایه باشتره هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ڵك پراكتیزه‌ی پیشه‌ی ئاینده‌ی خۆی بكا، وه‌ك چۆن مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌یكا! پێی وایه جووڵاندنی جه‌ماوه‌ر له ره‌گه‌زێكه‌وه بۆ ره‌گه‌زێكی تر جیاوازیی هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێوه‌سته به جووڵاندنی سیمبوله مێژوویییه‌كان له زه‌ینی هه‌ر ره‌گه‌زێكدا. له بڕگه‌یه‌كدا باسی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌كا كه بۆ گۆرانیبێژێكی ناسراو كۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌چن یان بۆ یاری تۆپی پێ چه‌پڵه لێ ده‌ده‌ن، ده‌ڵێ ئه‌مانه نه‌خۆشن، نه‌خۆشیی هه‌وه‌سی شێتییان هه‌یه!
كاتێ كه تاك ده‌چێته ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه كه نه‌توانێ سه‌ركردایه‌تی خۆی بكا یان هێزی ئه‌وه‌ی نییه ئایدیاكانی بسه‌پێنێ، بۆیه خه‌ونه ونبووه‌كانی له ڕابه‌رێكدا به‌رجه‌سته ده‌كات و دوای ده‌كه‌وێ و هه‌رچی لایه‌نگرانی ئه‌و ڕابه‌ره پێی ده‌ڵێن، به‌ڕاستی ده‌زانێ.
له كۆتادا باسی هێزی سیحری و سه‌رنجڕاكێشی ڕابه‌ره‌كان ده‌كات، كه چۆن له‌رێی هیپنوتیزمه‌وه به وشه و ده‌سته‌واژه و وێنه‌ی كاریگه‌ره‌وه جه‌ماوه‌ر هان ده‌ده‌ن و له خشته‌یان ده‌به‌ن، به‌تایبه‌تی وشه‌گه‌لێكی ئاڵۆز وه‌ك دیموكراتی و سوسیالیزم و ئازادی و یه‌كسانی، ئه‌م وشه ئاڵۆزانه، له‌كاتێكدا ئێمه ده‌توانین به‌ده‌یان به‌رگ له‌سه‌ر ئه‌و وشانه بنووسین، له ڕوانگه و بۆچوونی جیاوازه‌وه!
11/11/2017