فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شه‌فیق بانیشارى

ئه‌وه‌ى له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویدا، كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ بوو له‌ده‌روونى هه‌موو كوردێك، وه‌ك ئه‌و گوته‌ كوردییه‌ كه‌ ده‌گوترێ به‌وێنه‌ى ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ فڕێم بده‌نه‌ زه‌وی، ئاوا شۆك بووم. كاریگه‌رى له‌ده‌ستدان و به‌ده‌سته‌وه‌دانى ئه‌و هه‌موو خاكه‌ى كوردستان كه‌ خوێنى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى تێدا ڕۆچوو، له‌و ساته‌وه‌ هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م بنووسم له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانه‌وه‌، باسه‌كان له‌ نیوه‌ دێڕى یه‌كه‌مدا به‌ كۆتای ده‌گه‌ن، لێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه‌ لێم ڕوونه‌ پلانێكه‌ بۆ نه‌هێشتنى ئه‌زموونى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یى عێراق به‌داخه‌وه‌كه‌ هه‌ندێ خه‌ڵك دڵخۆشن له‌مه‌ڕ بانگه‌شه‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا و عه‌بادى له‌باره‌ى چه‌سپاندنى ده‌سته‌ڵاته‌ كارگێڕییه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى له‌ كه‌ركووكى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستى پێ كرد و كۆتاكه‌ى ئه‌جێندا و مرادى ئه‌و له‌ زاخۆ و هه‌ورامانه‌. به‌ڵام ئه‌وكۆمه‌ڵه‌ كه‌س و ده‌زگایانه‌ بێ ئاگان له‌ مه‌رام و ئامانجى عه‌بادى و پێیان وایه‌ به‌ته‌نیا ده‌ست به‌سه‌راگرتنى خاڵه‌ سنووریی و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵمه‌ت و پلانه‌ شۆڤێنى و هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى به‌غدا كۆتای دێت، به‌ڵام به‌ تێڕوانینى من به‌ خوێندنه‌وه‌ى به‌یان و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانیان دیاره‌ كه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنى هه‌یله‌ل و ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى به‌ سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتاكه‌ى به‌ نه‌هێشتن یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دێت.

بۆ به‌رچاوڕوونى و تێگه‌شتن له‌ ڕاستیى ئه‌م باسه‌، له‌ كۆتا ڕاگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقداهاتووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ساڵی تازه‌وه‌، بودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان ده‌درێت. واته‌ بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به‌ حكوومه‌تى هه‌رێم نادرێت، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ و مه‌به‌ستیانه‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتى ئیداری و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێم نه‌هێڵن و ڕاسته‌وخۆ پارێزگاكانى كوردستان وابه‌سته‌ى به‌غدا بكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ ناوخۆدا چه‌پڵه‌ى ده‌ستخۆشی له‌هه‌ندێ ناوچه‌وه‌ بنێردرێت بۆ به‌غدا و دواتر هه‌نگاوه‌كان بۆ نه‌هشێتن و لابردنى هه‌رێمى كوردستان زیاتر خێرا بن.

هه‌روه‌ك له‌لایه‌كى تره‌وه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوپه‌یمانیه‌تیى شیعه‌كان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و ماده‌ ده‌ستوورییانه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیى كورددایه‌ وه‌ك ماده‌ى 140، لاى به‌رن به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق. ئه‌ڵبه‌ت له‌ ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى په‌رته‌وازه‌یى و ناته‌بایی نێوماڵی كورد، ئه‌م مه‌رام و ئامانجه‌ى به‌غدا دێته‌ دى.

نموونه‌یه‌كى تر به‌كارهێنانى وشه‌ى " باكورى وڵات" له‌برى وشه‌ى "هه‌رێمى كوردستان" و دووپاتكردنه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق، واى ده‌بینم ئه‌گه‌ر ڕێیان لێ نه‌گیرێت، ئه‌وا دوورى بۆ مه‌چن حه‌شدى شه‌عبی له‌ هه‌ورامان ته‌راتێنى خۆی بكات و ورده‌ ورده‌ هه‌مان سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتكارییه‌كانى به‌عس دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ ته‌واوى كوردستان وه‌ك ئێسته‌ له‌ كه‌ركووك و خورماتوو ده‌یكه‌ن .

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ پێم وایه‌ داوا و ویستى وڵاتانى ده‌وروبه‌ره‌ و به‌ فشار خستنه‌ سه‌ر به‌غدا، ده‌یانه‌وێ ئه‌و پلانه‌ جێبه‌جێ بكرێت وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوو هه‌ریه‌كه‌و ناوى هه‌رێمى كوردستانیان به‌ باكورى عێراق ناو ده‌هێنا به‌پێچه‌وانه‌ى پێشوو كه‌ به‌ راسته‌وخۆ زۆر به‌ متمانه‌ به‌خۆبوونه‌وه‌ ده‌سته‌واژه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام ئێسته‌ دیاره‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌رێمه‌ نه‌مێنێت له‌ واقیعدا،چونكه‌ له‌م دواییه‌دا هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ترسی بۆخۆیان ده‌بینى به‌تایبه‌ت له‌ پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كه‌ دژایه‌تییه‌كانیان یه‌كخست و ده‌ریانبڕی له‌به‌رامبه‌ر بڕیارى گه‌لى كورد، بۆیه‌ ئێسته‌ كاته‌كه‌ی گونجاوه‌ بۆ له‌ ناوبردنى ئه‌زموونى حوكمڕانى كوردستان و له‌ناوبردنى هه‌رێمى كوردستان، به‌و ڕێیه‌ش پێیان وایه‌ هه‌نگاوى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له‌ناو ده‌به‌ن.

پێم وایه‌ هه‌موو چین وتوێژێكى كوردستان به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیشه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ بن له‌ به‌رامبه‌ر پلانه‌كانى عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تان، چونكه‌ عه‌ره‌بى عێراق و وڵاتانى دراوسێ چه‌نده‌ ناكۆك و جیاواز بن، له‌ دژایه‌تى كورد و كوردستان یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگن، بۆیه‌ هه‌قی خۆیه‌تى ئێمه‌ش هه‌موو گوته‌ و هه‌ڵوێست و كارێكمان كۆده‌نگى نیشتمانى بێت و له‌ خزمه‌ت پاراستنى خاكى كوردستان و ئه‌زموونى ئیدارى كوردستان بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ له‌ده‌ستمان بچێت، ئه‌سته‌مه‌ به‌زوویى ده‌ستخستنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ململانێى حزبی و پشك و ئیمتیازه‌كان نه‌كه‌ینه‌ به‌دیل بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانى ده‌ستكه‌وته‌كان.

30/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان