ئازاد وەڵەدبەگی
لە چەندین ساڵی رابردووەوە و تا ئێستاش، ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک مەنجەنیق لەناو ئاگری خۆپیشاندان و تەنانەت جەنگی ناوخۆییدا دەسووتێن. خەڵكێکی زۆری ناڕازی لەو وڵاتانە لەسەر شەقامەکانن و، بێزاریی خۆیان لە سیستەمە گەندەڵەکان دەردەبڕن. هەندێ جاریش بینەری ئەوەین کە ئەم خۆپیشاندانانە ئاوێتەی توندوتیژی دەبن و رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، وەک ئەوەی لە گەڕەکی وەسبەی بەغدا روویدا.
ئەگەر سەرنج بدەین، زۆر لە سیستەمە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوانەش عێراق، هەموو کات هەوڵیانداوە خۆیان وەک سیستەمێکی دیموکراسی بناسێنن، بەڵام لە راستیدا ئەم سیستەمانە جۆرێکن لە کلیپتۆکراسی (Kleptocracy) و خۆیان بە دیموکراسی رتووش کردووە. لەم وڵاتانە هەرچەندە بە رواڵەت هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دەسەڵاتدارانەی کە دێنە سەر کورسی دەسەڵات، پێگەی خۆیان بۆ گەندەڵی و راوەڕووت بەکاردەهێنن و ئەوەی کە لە دیموکراسی دەمێنێتەوە تەنیا ناوێکی بێ ناوەڕۆکە. یەکێک لە
عارف قوربانی
لەبەر ئەوەی هیچ هێزێكی سیاسی نەیتوانی بە تەنیا زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی 2018ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بباتەوە و لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنیش نەیانتوانی هاوپەیمانییەكی زۆرینە دروستبكەن تا بە رێكارە دەستوورییەكان وەك كوتلەی هەرەگەورەی پەرلەمان حكومەت پێكبهێنن، بەهۆی ناتەبایی و رێكنەكەوتنیشیان لەسەر كاندیدای قەوارەیەكی دیاریكراو، عادل عەبدولمەهدی وەك بژارەیەك كە ئیجماعی زۆرینەی لەسەر بوو، لە دەرەوەی هێزە براوەكانی هەڵبژاردن راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت. بەڵام لەبەرئەوەی خاوەنی هیچ كوتلەیەكی پەرلەمانی نەبوو، هیچ حیزبێكی سیاسیش لەپشتی نەبوو، كابینەكەی بە كێشەو سەرئێشەوە لەدایك بوو.
لە ماوەی ئەم ساڵەی تەمەنی كابینەكەیدا، گرفی زۆر بۆ عەبدولمەهدی دروستكرا، سەرئەنجام بێكەسییەكەی وایكرد، دارەكە لەسەری ئەودا بشكێنن و بووە قوربانیی 15 ساڵ حوكمڕانیی فاشیلی شیعە كە وەك باس دەكرێت، لە تەمەنی ئەو سێ كابینەیەی پێش ئەمدا نزیكەی 500 ملیار دۆلار لە گەندەڵیدا بەفیڕۆ چووە. دۆخی شارە شیعییەكان و ژیانی خەڵك گەیشتە ئاستێكی مەترسیداری وەك ئەوەی شارێكی وەك بەسرە كە شادەماری ئابووریی عێراق بوو، ئاوی خواردنەوەی نەبێت. رێژەی بێكاری لە هەندێ لە شارەكان گەیشتووەتە نزیكەی نیوەی دانیشتووان و رێژەی هەژاری بە ئەندازەیەكە خۆپیشاندەران وەك شۆڕشی برسییەكان وێنا بكرێت. عێراق
عادل قادری
مەبەستمان لە لێكدانی "كورد لە رۆژهەڵات چییە؟ یان دەلالەتی چییە؟" دیارە كاتێك باسی شوناس و ناسنامە بێت، پێگە و رۆڵی هۆشیاری لانیكەم لە ئاستێكی كەمیشدا بێت، زەق دەبێتەوە. شوناسی كورد لە رۆژهەڵات لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەكان بەملاوە، تا ئێستە بە زەقی لەلایەن دوو كەڵەهێز و دیسكۆرسی ئاین و سیاسەت پەستانی خراوەتە سەر و لە هەندێ قۆناغ و هەندێ لایەنەوە بەرەو توانەوە رۆیشتووە و لە هەندێ رەهەند و لایەنیشەوە بە گیانی راسان و خۆڕاگرییەوە هەستاوەتەوە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی هاوچەرخمان و زۆر دوور نەڕۆین، دەبێ بڵێم دامەزرانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد تەنیا دەركەوتەیەكی سیاسی نەبوو، بەڵكو دەرهاوێشتە و ئەنجامی هۆشیارییەك بوو كە لە ئاستێكی شوناسمەنددا هاتبووە ئاراوە. وەك دەشزانین پێش كۆمار كۆمەڵەی "ژێ كاف" و دەستە و گرووپی تریش هەبوون كە بەشێوەی نهێنی چالاك بوون، ئەمەش نیشانەی
ئەبوبەكر هەڵەدنی
ئەوەی ئێستا لەشەقامی زۆرێک لەشارەکانی ئێران دەگوزەرێ وەڵامدەرەوەی ئەو ئازارە پەنگ خورادوەی گەلی ئێرانە کەلە ژێر سایەی دۆخێکی ئابووری دژوارو ژیانێکی کولەمەرگی دا دەژیت.
ئێران کەیەکێکە لەووڵاتەگەورەکانی دونیای دەوڵەمەند بەنەوت وسامانە سروشتیەکان،کەچی ئەوسامانە خواکردە لەجیاتی بەکارهێنانی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیەکانی زۆربەی هەرەزۆری داهاتی ئێران لەبواری سەربازی و بۆ ووڵاتانی دەرەوە خەرج دەکرێت ئەوەی پێی دەڵێن (هەناردەکردنی شۆڕش).
ئێران خاوەنی میلەتێکی زیندوو وکەلتورێکی دەوڵەمەند وشارستانیەتێکی هەزاران ساڵەیە (کەلەمەیاندا جیاوازە لەتورکیاو عەرەب وعێراق بەتایبەتی کە ئەمانی درەنگ سەر پێکەوتن و خاوەنی مێژویەکی گەورە نین)کە دەبینین گەلانی ئێران فەرهەنگێکی قوڵ لەپشتیانەوەیە بەهۆیەوە گەلانێکی خاوەن خەسڵەتی شارستانی ونەریتی لەسەرخۆیی ونەرم ونیانی ودۆستی هونەرو ژینگە وعیرفانن،،ئێرانیەکان خاوەنی حافز (لەهەموو ماڵێکی ئێران خاوەنی نوسخەیەکی قورئان ودیوانە شیعری حافزن) ومەولاناو سەعدی شیرازی ومەلا سەدراو عەلی شەریعەتی و مەلائەبوبەکری موسەنیف ومسباح الدیوان وهەژارو
رێبین ههردی
ئێران بەردەوام کانگای قەیران بووە...وڵاتێکە بەردەوام بەهانەی بۆ هەمووجۆرە ناڕازیەتیەک تێدایە...لەدۆخی ئابوری خراپەوە، بۆ نەبوونی هیچ ئازادیەک، لەپێشیلکاری بەردەوامی کەرامەتی ئینسانەوە بۆ بێدادیەکی گەوەرەی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی. ڕاستت بوێت دۆخی سەیر ئەوەیە نارازیبوون لەئێراندا نەبێت.
خەڵکی کوردستان وەک هەموو بەشەکانی تری کوردستان هەمیشە بەشی شێریان لەم پێشیلکاریی و بێدادیە بەرکەوتووە..هەمیشە ژمارەی ئەو شەهیدانەی لەکوردستانی رۆژهەلات دەدرێن بارتەقای هەموو شەهێدەکانی تری ئێرانە..بگرە سەردەمانێکی زۆر کوردستانی رۆژهەلات بو بەلانکەی زوربەی ئەو ناڕازی و ئازادیخوازانەی خەون بەجیهانێکی باشترەوە بۆ ئێێران دەبینن.
کوردستان بەشاخ و شاریەوە هەمیشە باوەشێکی گەرم بووە بۆ هەموو ئۆپزسێۆنێکی ئێرانی. خواش هەڵناگرێت دەولەتی ئێران ڕێزی ئەمەی زۆر گرتووەو لەهەموو ناڕازیبونێکی جەماوەریدا، کاردانەی گەورە و توند و خوێناوی لە کوردستاندا لەهەموو شوێنێکی دی زیاتر بووە.
دەولەتی ئێران هەمیشە زۆر بە سەخاوەتەوە گولەباران و پەلاماری کوشەندەی هەموو جۆرە ناڕەزایەتیەک دەدات کە لە شارە کوردەکاندا بەرپا دەبێت. .ژمارەی ئەو شەهیدانەی
نەبەز گۆران
بە پێی هەواڵی ماڵپەرە فارسییەكان، ئەوەی تا ئێستا زانراوە زیاد لە(45) خۆپیشاندەری كورد بە گولەی هێزە سەركوتكەرەكانی سیستەمی ئاخوندی كوژراون، زیاد لە (500) خۆپیشاندەری دیكەش بریندارن، ئەمە جگە لەوەی بە هەزاران كەس لە رەشبگیریدا دەستگیركراون و بەرەو زیندانەكان براون.
بە هۆی پچڕانی هێڵی ئەنتەرنێت و لە هەندێك شوێنیش هێڵی تەلەفۆنەوە، زانیارییەكانی ناوەوەی _ئێران_ بە تەواوەتی ناگەنە دەرەوە، هەموو ئەو ژمارانەش بڵاو دەبنەوە خەمڵاندنە و هێشتا داتایەكی راستەقینە لە ئارادانییە و ئەشێت زۆر لەوە زیاتر كوژرا و بریندار و دەستگیركراو هەبن. لە هەمووحاڵەتێكدا بە شێوەیەكی توندوتیژ سیستەمەكە لە زۆربەی شارەكانی_ئێران_ و بەتایبەت شارە كوردنیشیەكاندا دەستیداوەتە كوشت و گرتن و رووبەرووبوونەوەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا چوەتە ئاستێكی خوێناوییەوە.
بێگومان ئەو سیستەمە ئاخوندییە دینییە، یەكێكە
توانا ئەحمەد خەیات
زۆرن ئەو هاوبەشیانەی کە لەنێوان ئێرانو عێڕاق لەلایەکو لەنێوان ئێرانو لوبنان لەلایەکی ترەوە هەن، گرنگترینی ئەو هاوبەشیانە بریتین لەو هێزە سیاسیانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشگیریان لێدەکرێتو لەهەریەک لەوڵاتەکانی عێراقو لوبنان باڵادەستن، دەکرێ بڵێین ئەو هێزانەی کە هەریەک لەعێراقو لوبنان بەڕێوە دەبەن سەر بەئێرانن.
بەڵام ئەم خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیانەی کە هەریەک لەئێرانو عێڕاقو لوبنانی گرتۆتەوە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەختەبوتە ئێرانیەکە بەبارودۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت، ئەم وەرزی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیانەی کە زۆرێک لەوڵاتانی گرتۆتەوە بەلای چاودێرانی سیاسیەوە تەنها سەرهەڵدانەوەی (بەهاری عەرەبی) نییە، بەڵکو بە(بەهاری جیهانی) ناوزەندی دەکەن.
خۆپیشاندانی هەزارەها ئێرانی لەشەقامەکانی ئەو ووڵاتەدا تەنها لەدژی گران بونی نرخی بەنزین نییە لەئێراندا، بەڵکو لەقوڵایدا داخوازی خۆپیشاندەرانی ئێرانی یەکانگیرە لەگەڵ داخوازی خۆپیشاندەرانی عێراقو لوبنان، ئەویش دەربڕینی ناڕازایەتییە بەرامبەر کۆی سیستەمی سیاسی لەهەریەک لەئێرانو عێڕاقو لوبنان. لەگەڵ بونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوبەشی لەنێوان هەریەک لەم سێ وڵاتەدا، گرنگترینیان باڵادەستی ئێرانە
مەریوان وریا قانع
بەبۆچونی من ئەوەی ئێستا لەم ناوچەیەدا دەگوزەرێت ”شەپۆلی دووھەم"ی ناڕەزاییدەربڕینێکە کە ”بەھاری عەرەبیی" شەپۆلی یەکەمی بوو. لە زۆر ڕووەوە ئەوەی ڕووئەدات بەردەوامی ھەمان ئەو شەپۆلەیە دوای دە ساڵێک دواتر. دروشمی سەرەکیی بەھاری عەرەبیی ”نان و ئازادیی و کەرامەت" بوو.
جەوھەری ناڕەزاییەکانی ئەمڕۆکەش بەھەمان شێوە لەدەوری ھەمان دروشم دەسوڕێنەوە و لە ھەومەرجێی تازەدا نیشانیئەداتەوە.
ساڵانێکی درێژە ئەوانەی دەچنە سەر شەقامەکان و بەڕووی ئەو دەسەڵاتدارایانەدا دەچنەوە کە لەناوچەکەدا سەروەرن ئەو سێ داواکارییە سەرەکییان ھەیە کە لەو دروشمەدا بەرجەستەیە. لە ڕاستیدا ئەم سێ داواکارییە ماوەیەکی درێژە لەگەڵ مێژووی میلەتانی ئەم ناوچەیەدا دەژیی و بۆ ماوەیەکی
شههریار شێخلهر
پارچهكانی پازڵی ڕووداوهكانی دوو مانگی ڕابردووی ڕۆژههڵاتی ناوهراست زۆر بهخێرایی خهریكن یهكدهگرن و وێنه گهورهكه ڕوونتردهكهنهوه. دهتوانین بڵێین سهرهتای پازڵهكه له بڕیاری دۆناڵد تڕامپ بۆ كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا له ڕۆژئاوا دهستی پێكرد. بڕیاڕێك كوردی بهپهرۆش كرد بۆ دهسكهوته گهنجهكهی كورد له ڕۆژئاوا و پاڵپشتیهكی زۆری له جیهان بۆ كورد كۆكردهوه، بهتایبهت له ناو وڵاتانی ئهورووپی و تهنانهت لهناو كۆماریهكانیش وهكوو گهوره سێناتۆر لیندزی گڕاهام. پێدهچێت كاتێك جیهان به كشانهوهی ئهمریكا له ڕۆژئاوا سهرقاڵ بوون، لایهنهكانی دهسهلات و ئۆپۆزیسیۆن له عێڕاق و لوبنان كۆتا ههنگاوهكانیان بۆ ڕێكخستنهوهی خۆیان و هاوپهیمانهكانیان ههڵدههێناوه و ئهو هاوكات بوونهی ڕووداوهكانی ڕۆژئاوا لهگهڵ سهرههڵدانی ڕاپهرینی جهماوهری له لوبنان و عێڕاق، پازڵی داهاتووی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستی ئاڵۆزتر كردوه بهتایبهت كه ڕهخنهكانی كۆماریهكان بۆ سهر پلانهكانی تڕامپ پاش چهند كۆبوونهوهیهك لهگهڵ ئیدارهی تڕامپ هێوربوویهوه.
د. جەعفەر عەلی
رەنگە لە سەرەتادا وەک ھەستێک، سۆزێک، یان تەنھا ھاوسۆزی و بەزەیی نواندن بەرامبەر بە رووداو یان کارەساتێک، کە رووبەڕووی گروپێکی مرۆیی، نەتەوەیی یان دینی، یان دەرەوەی نەتەوە و دینەکەشمان دەبێتەوە، جۆرێک لە پەرچەکردار بەپێی پابەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەوانەش فراوانتر مرۆیی، پێشانبدەین.
ئەو ھەڵوێستانەی لە سەرەتادا و وەک پەرچەکرداری ھاوسۆزی لەسەر بنەمای ھەست و عاتیفە لە دایک دەبن، ئەگەر نەگۆڕێن بۆ ھەڵوێست لە ھۆشیاریماندا، نەبن بە بەشێک لە حەقیقەتی بوونمان و لە ھۆشیاریماندا جێگە نەگرن، لەوانەیە نە ھەڵوێستە عاتیفییەکان تەمەن درێژ و، نە پەرچەکردارە ھاوسۆزییەکانمان، بەرھەمێکی گرنگی لێبچنرێتەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ کورد بەشێوەیەکی گشتی دەرھەق بە دۆخ و ئەزموونی کوردانی رۆژئاوا پێشانیدەدات، بە بایکۆتکردنی کاڵا و شمەکی تورکیاشەوە، ھەڵوێستە، ھەڵوێستێک کە تا ئەندازەیەکی گەورە لە پرەنسیپی ھاوسۆزی بۆ رۆژئاوا لەسەر بنەمای کوردبوون، یان نەتەوەیی، سەرچاوەی گرتووە. بۆ مرۆڤ شانازییەکی گەورەیە، کاتێک ھاوزمان و ھاونەتەوەکەی، دەتوانێ نموونە و مۆدێلێکی دیموکراسی، سیاسی و کۆمەڵایەتی جوان لە کاری بەڕێوەبردن و بە یەکەوە ژیاندا پێشکەش
کاوە مەحمود
لە 9ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا حەوت لایەنی چەپی کوردستانی لە باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ژێر ناونیشانی (کاراکردنی ڕۆڵی هێزە چەپەکانی کوردستان لە تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتیدا)، لە شاری هەولیر یەکەمین کۆڕبەندی هێزە چەپەکانی کوردستانیان بەست. پانێلەکانی کۆڕبەندەکە بریتی بوون لە ڕوانگەی ئەو هێزانە بۆ کێَشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و ململانێی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارتێکردنی لەسەر پرسی کوردستان، و هاوکات لە گەڵ هەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و بابەتی بنەمای گوتاری هێزەکانی چەپی کوردستان و دەرفەتی کاری هاوبەش و ئاستەنگەکان.مەبەستی سەرەکی کۆبونەوەکە جەختکردن لەسەر بنیاتنانی مەعرفی و زانستی هزری چەپی کوردستانی بوو بۆ خوێندنەوەی ڕەوشی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی، و دانانی میکانیزمی گونجاوی کاری هاوبەشی چەپ لە هەر بەشێکی کوردستان و لە کوردستانی گەورە بە گشتی.یەکێک لە بابەتە هزرییەکان کە بێگومان ڕووبەڕووی ئەو هێزانە دەبێتەوە و هەندێ جاریش لێکدانەوەی تەمومژاوی بۆ دەکرێت، بابەتی تێکۆشانی نیشتمانی و تێکۆشانی چینایەتی و خەبات لە پێناوی ئازادییەکانی بە گشتی و مافەکانی ژنان و ناوەندەکانی زەحمەتکێشانە، کە هەندێ جار لە بواری مامەڵەکردن لە گەڵ هەر بەشێکی ئەم تێکۆشانانە، بە میتۆد و عەقلیەتی ناکۆک دانان نێوانیان ڕەفتار دەکرێت و داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکرێت کە گوایە تێکۆشانی نیشتمانی لە پێش تێکۆشانی
دكتۆر بكر صدیق
ههمواركردنهوهی دهستوری عیراق، مشتومرێكی، سیاسی له كوردستاندا وروژاندوه كه، قابیلی ههلوهستهی جدی یاساناسانی بواری دهستوری یه، لهلایهك، لهلایهكی تریشهوه، هیچ كام له سهركرده و رێبهرانی كورد، بواری دوركهوتنهوهیان نیه لهو پریشك و مهترسیانهی كه له ئهگهری ههمواری سلبیانهی دهستورهكه بهربینگی مافه دهستوریهكانی خهلكی كوردستان دهگرێت. لهراستیدا، ههمواری دهستوری عیراق، ههم سلبیات و ههرهشه لهسهر كۆی پرۆسهی سیاسی عیراق و ههرێمی كوردستان دروست دهكات، ههم لهزۆر روهوه ئیجابیاتی یاسایی و سیاسی خۆی ههیه.
یهكهم: ههڕهشهكان
لهراستیدا، لهناو ئهو دهستورهی ئێستا خراوهته ناو گرهوی ههمواركردنهوهوه، پارێزبهندی مافه سیاسی و نهتهوایهتیه بنهرهتیهكانی ههرێمی كوردستانی دهستهبهركردوه. ههر ئهمهشه كه مهسهلهی كورد له كوردستانی باشوردا لهدوو مهترسی سهرهكی و ژیاری لهخهم
هێرش عەبدولرەحمان
بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بە بڕیاری ترەمپ، دەریخست كوردی رۆژئاڤا خاوەنی دۆستیكی زۆرە لە دونیای دەرەوە.
هەر سەربازێكی ئەمەریكی یان كاربەدەستێكی حكومەتی ئەو وڵاتە كە شارەزایی تایبەتی لە كەیسی رۆژئاڤا داهەیە كاتێك لێی دەپرسی بۆ وا سەرسامن و بەرگری سەرسەخت لە كوردەكانی ئەوێ دەكەن ؟ ئەوا پێت دەڵێن ڕۆژئاوای كوردستان لەماوەی چەند ساڵێكدا توانیویانە دەسكەوتی گەورە بەدەست بهێنن و وێنەیەكی جوان لە حکومڕان بەرفراوان نیشانی جیهان و دەوربەر بدەن. ئەوان دەڵێن دەسەڵاتی رۆژئاڤا سەركەوتوانە توانیان زۆربەی هێزە كوردییەكان و عەرەب و نەتەوەكانی تر لە ژێر یەك چەتر و ئاڵادا كۆ بكەنەوە، ئەمەش لەڕوانگەی ئەوانەوە كارێكی هەروا ئاسان نییە لەناوچەیەكی پڕ لە كێشەدا ئەو هەمو نەتەوە جیاوازانە کۆبکەیتەوە.
بەلای كەسانی دیارو بەرچاوی ئەمەریكا وە ئەم بڕیارە لەناكاوەی ترامپ جێی بڕواو پێشبینی كراو نەبو، بگرە وەك كارەساتێك سەیریان كرد. كاتێك ئەم بڕیارە سۆشیال مێدیا، بە تایبەتی تویتەر، و مێدیاكانی دیکەی تەنی، هەر زو ئەندامی ئەنجومەنی پیران "لیندزی گراهام" لە تویتێكدا ڕایگەیاند بڕیارەكە بەرامبەر بە كوردەكان هاوشێوەی (11)ى سێبتەمبەر بو و هەمومانی شۆك كرد. ئەمەش
هونەر تۆفیق
لە کاتێکدا بەریتانیا ئیمپراتۆرێکی بەهێز و توانا بوو، هیندەکان گەلێکی هەژاری لاواز و داگیرکراوبوون. لەڕووی هێزی سەربازی و ئابووریەوە شایەنی بەراوردکاری نەبوون.گەلی هیندی لاوازی داگیرکراو، بە ڕابەرایەتی غاندی، لەو کاتەدا بڕیاری شۆڕشیان دا. شۆڕشی بایکۆت، شۆڕشی خۆڕزگارکردن لە ژێردەستەیی و ئازادبوون لە داگیرکاری بەریتانیەکان. شۆڕشی بێ چەک و بێ توندوتیژی. لە کاروانی خوێ وە شۆڕشی خۆییان بەرپاکرد.
ئینگلیزەکان لە هیندستان ئیحتکاری هەموو شتێکیان کردبوو، لەوانە ئیحتکاری خوێش. غاندی لە کاروانێکی ٤٠٠ كیلۆمهتردا شاربەشار و گوند بەگوند بەرە و دەریا کاروانەکەی دەستپێکرد، بەئامانجی گەیشتن بە خوێ ی کەنار دەریا. کاتێک گەیشتە لای لمەسوێرەکەی کەنار دەریا، دەیان هەزار خەڵکی هیندی لە پشتەوەبوو. مشتێ خوێی لە ئاوە وشکەوەبووەکەی لێوار دەریاکە بەرزکردەوە و گوتی: لێرەوە شۆڕشەکەمان دەستپێدەکەین، شۆڕشی بایکۆتی کاڵا و شتومەکی بەریتانی و خۆمان خۆمان دەژیەنین. لەو مشتە خوێیەوە کاروانی ئازادی گەلانی هیندستان دەستی پێکرد.مۆدێلەکانی شۆڕش لە مێژوودا جیاوازن، شۆڕشی کەمینە بەسەر زۆرینەدا، شۆرشی هەژاران بەسەر دەوڵەمەندەکاندا، شۆڕشی کۆیلەکان
عومەر ئەحمەد
پێدەچێت شەڕی ناوخۆی سووریا بەرەو یەكلابوونەوە بڕوات و لە ئەنجامدا بەشار ئەسەد هەموو خاكی سووریا كۆنترۆڵ بكاتەوە. ئێستا رەوشی سووریا وەك ئەوەیە كە دوای شەڕ، وڵاتە ناوچەیی و زلهێزەكانی جیهان خەریكی چنینەوەی دەستكەوتەكانی شەڕبن. دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند هێزەكانی لە سووریا دەكشێنێتەوە، توركیا لە رۆژی 9ی تشرینی یەكەم هێرشی كردە سەر رۆژاوای کوردستان و ناوچەی نێوان گرێسپی و سەرێكانی بە درێژایی 120 كیلۆمەتر و قووڵایی 32 كیلۆمەتر كۆنترۆڵ كرد. لە ئەنجامی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا و دوای ئەوەش لە دیداری نێوان ئەردۆغان و ڤلادیمێر پووتین لە سووچی، ئەوەی كە بە كارێكی نەكردەنی دەهاتە بەرچاو، روویدا و هەردوولا لەسەر پرسی سووریا رێككەوتن. رێككەوتنە 11 خاڵییەكەی نێوان رووسیا و توركیا، بووە هۆكاری ئەوەی توركیا شەڕ رابگرێت، بەمەرجێك بەپێی رێككەوتنەكە، هێزەكانی هەسەدە تاوەكو قووڵایی 32 كیلۆمەتر بكشێنەوە.
دوای 20 رۆژ لە هێرشی توركیا، ئێستا ئەو وڵاتانەی هێزیان لەنێو خاكی سووریادا هەیە، هەر كام بە لێكدانەوەی خۆیان دەڵێن كۆنترۆڵی نەوتی سووریایان لەدەستە.