فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێرش عەبدولرەحمان

بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بە بڕیاری ترەمپ، دەریخست كوردی رۆژئاڤا خاوەنی دۆستیكی زۆرە لە دونیای دەرەوە.

هەر سەربازێكی ئەمەریكی یان كاربەدەستێكی حكومەتی ئەو وڵاتە كە شارەزایی تایبەتی لە كەیسی رۆژئاڤا داهەیە كاتێك لێی دەپرسی بۆ وا سەرسامن و بەرگری سەرسەخت لە كوردەكانی ئەوێ دەكەن ؟ ئەوا پێت دەڵێن ڕۆژئاوای كوردستان لەماوەی چەند ساڵێكدا توانیویانە دەسكەوتی گەورە بەدەست بهێنن و وێنەیەكی جوان لە حکومڕان بەرفراوان نیشانی جیهان و دەوربەر بدەن. ئەوان دەڵێن دەسەڵاتی رۆژئاڤا سەركەوتوانە توانیان زۆربەی هێزە كوردییەكان و عەرەب و نەتەوەكانی تر لە ژێر یەك چەتر و ئاڵادا كۆ بكەنەوە، ئەمەش لەڕوانگەی ئەوانەوە كارێكی هەروا ئاسان نییە لەناوچەیەكی پڕ لە كێشەدا ئەو هەمو نەتەوە جیاوازانە کۆبکەیتەوە.

‏بەلای كەسانی دیارو بەرچاوی ئەمەریكا وە ئەم بڕیارە لەناكاوەی ترامپ جێی بڕواو پێشبینی كراو نەبو، بگرە وەك كارەساتێك سەیریان كرد. كاتێك ئەم بڕیارە سۆشیال مێدیا، بە تایبەتی تویتەر، و مێدیاكانی دیکەی تەنی، هەر زو ئەندامی ئەنجومەنی پیران "لیندزی گراهام" لە تویتێكدا ڕایگەیاند بڕیارەكە بەرامبەر بە كوردەكان هاوشێوەی (11)ى سێبتەمبەر بو و هەمومانی شۆك كرد. ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە بڕیارانە پرس و راوێژی لەبارەوە نەكراوە.

‏یەكەم جارە ناوی كورد بەم فراوانییە و ئەم شێوازی دەستبەرداربونە لەم نەتەوەیە لە باكوری سوریا باس دەكرێت و دەبێتە بابەتێك كە ڕۆژانە تا دێت كۆدەنگیی و پشتگیری زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. كەم كەس هەیە ئێستا بەداخ نەبێت بۆ كوردەكانی سوریا و بەرگری لە رۆژئاڤا نەكات. تەنانەت لە سەرئاستی وەزارەتی دەرەوە و پنتاگۆن و ئەنجومەنی پیران و كۆنگرس و تەواوی سەنتەرە ستراتیژییەكان و سەدان نوسەر و كەسایەتی واشنتۆن دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەكەی ترامپ دەربڕیوە، ئەم كۆدەنگییەش پێشتر كەمتر بینراوە لەبەرامبەر بەرگریی لە میللەتێكی بێ دەوڵەت و بێ پشت و پەنا.

ئێستا وای لێهاتوە لەسەر ئاستی میللی و خەڵك و لەسەر ئاستی فەرمی و بەتایبەت سیاسییە ژیرەكانی ئەمەریكا دەڵێن ئێمە بەرگەی ئەم بێدەنگیە ناگرین بەرامبەر بە كۆمەڵ كوشتنی كورد و لوتبەرزیی تورك. رۆژ نییە پەیوەندیی بە نوێنەرەكان نەكرێت لە كۆنگریس و ئەنجومەنی پیران و داوایان لێ نەكرێت ئەم بڕیارە كوێرانەی سەرۆكی ئەمریكا هەڵبوەشێتەوە و لە بەرامبەر ئەمەدا بڕیارێكی كۆنكرێتی بدرێت بۆ مانەوەی ئەمریكا لە رۆژئاوا بۆ ئەوەی ترامپ بە ئارەزوی خۆی و لەرێی سۆشیال میدیاوە پاشەكشە بەو هێزانە بكات.

ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە پرسی كورد لە دوای ریفراندۆم جارێكی تر دەنگدانەوەیەكی گەورەی دایەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و كێشەی كورد لە ئاستی شەقامی ئەمەریكی و ئەوروپی و تەنانەت عەرەبیش كرد بە پرسێكی گرنگ و هەستیار. ئەم دەنگدانەوەیە پێمان دەڵێت خەباتی رۆژئاوا لە روی سیاسییەوە بونی خۆی سەلماندوە لە گۆڕەپانەكە و لە ئاستی دیپلۆماسیشدا فۆرمی ناوچەیی جێهێشتوە و بوەتە پرسێكی جیهانی.

30/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان