دكتۆر بكر صدیق
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق، مشتومرێكی، سیاسی له كوردستاندا وروژاندوه كه، قابیلی هه‌لوه‌سته‌ی جدی یاساناسانی بواری ده‌ستوری یه، له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، هیچ كام له سه‌ركرده و رێبه‌رانی كورد، بواری دوركهوتنهوهیان نیه له‌و پریشك و مه‌ترسیانه‌ی كه له ئه‌گه‌ری هه‌مواری سلبیانه‌ی ده‌ستوره‌كه به‌ربینگی مافه ده‌ستوریه‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌گرێت. له‌راستیدا، هه‌مواری ده‌ستوری عیراق، هه‌م سلبیات و هه‌ره‌شه له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، هه‌م له‌زۆر روه‌وه ئیجابیاتی یاسایی و سیاسی خۆی هه‌یه.
یه‌كه‌م: هه‌ڕه‌شه‌كان
له‌راستیدا، له‌ناو ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا خراوه‌ته ناو گره‌وی ههمواركردنهوهوه، پارێزبه‌ندی مافه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیه بنه‌ره‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌سته‌به‌ركردوه. هه‌ر ئه‌مه‌شه كه مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی باشوردا له‌دوو مه‌ترسی سه‌ره‌كی و ژیاری له‌خه‌م ره‌خساوه تا ئێستا. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش دوو جۆربون. یه‌كه‌میان بریتی‌بوو له هه‌ره‌شه‌و پیلانه‌كانی ده‌وله‌تی تورك له‌سه‌ر بزافی سیاسی و شۆرش و راپه‌رینه‌كانی باشوری كوردستان، دوه‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه، بریتیبون له‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقی عه‌ره‌بیدا ، سیاسه‌تی قركردن و سه‌ركوت و جینۆساید ده‌رهه‌ق به بونی كورد په‌یره‌و ده‌كرا.
كاتێك هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌بێته ئه‌مری واقیع، هه‌ردوو مه‌ترسیه‌كه له‌به‌رگێكی نوێ‌دا په‌یدا ده‌بنه‌وه
كاتێك، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌بێته ئه‌مری واقیع ، هه‌ردوو مه‌ترسیه‌كه له‌به‌رگێكی نوێ‌دا په‌یدا ده‌بنه‌وه. چونكه:
مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تورك له سه‌ر مافه بنچینه‌ییه‌كانی كورد، گه‌رمترو بێشه‌رمانه تر هاتۆته‌وه مه‌یدان
1-مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تورك له سه‌ر مافه بنچینه‌ییه‌كانی كورد، گه‌رمترو بێشه‌رمانه تر هاتۆته‌وه مه‌یدان. ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوی هه‌موو ره‌تكردنه‌وه ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئیقلیمیه‌كانه‌وه چ جینۆسایدیك به‌رامبه‌ر رۆژاوا په‌یره‌و ده‌كات ؟هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كه له سوریادا، مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستان، نه‌چه‌سپاوه‌و، هه‌ربۆیه توركیا هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ات كه نوێنه‌ری كورد له لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریادا نه‌بن. چونكه به بونی نوێنه‌رانی كورد له لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو بریاردان له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، ئیتر توركیا بواری پیلان و جینوسایدو ئه‌و كهڵهگاییهی نامێنی كه له كوردی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ش كه له رابردوودا، بۆی نه‌لوا رێگه له ئیقراری مافه سیاسیه‌كانی كوردستانی باشور له ده‌ستوری عیراقدا ،بگرێت. بۆیه ئێستا ئه‌و ده‌وله‌ته بێشك خۆی له‌وه مه‌ڵاس داوه كه به‌هه‌رنرخێك بێت له‌و مافانه‌ی كهلهدهستوری عیراقدا هاتون، هه‌ریمی كوردستان و قه‌واره سیاسیه ده‌ستوریه‌كه‌ی له‌و مافانه دابمالێنێ.
راسته كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی عیراقی تاڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ك كۆمه‌ڵگای توركی شۆڤینی نیه، به‌ڵام به‌شێكی دیاری ناو سونه و به‌شێكی شیعه‌ش چاویان به‌و مافانه هه‌ڵنایه‌ت
2- راسته كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی عیراقی تاراده‌یه‌كی زۆر وه‌ك كۆمه‌ڵگای توركی شۆڤینی نیه، به‌لام به‌شێكی دیاری ناو سونه و به‌شێكی شیعه‌ش چاویان به‌و مافانه هه‌لنایه‌ت، كه بۆكورد له ده‌ستوری 2005 دا سه‌لمێنراون. هه‌ر ئه‌و ئه‌نگێزه شۆڤینیهش بوه كه یارمه‌تیده‌ری ئه‌جیندا ئیقلیمیه –توركیه‌كه‌ی- داوه تا بواری جێبه‌جێكردنی مادی 140ی ده‌ستور نه‌درێت. بۆیه كاتێك دێته سه‌ر هه‌مواری ده‌ستور، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له په‌رله‌مان و به پالپشتی توركیا‌و به‌شیك له ولاتانی ئیقلیمی، كهلهكۆمهكی له‌مافه ده‌ستوریه‌كانمان بكه‌ن و په‌لامارمان بده‌ن. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌كاتی بریاردان و ئه‌نجامدانی گشتپرسیدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هه‌مواری ده‌ستوره‌كه گومانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری زۆر ده‌كرێت ، چونكه گه‌لی عیراق ئه‌زمونی تاڵی له‌گه‌ل كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردنه‌كاندا هه‌یه.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه له ماده‌ی 105 و 106 هه‌مواری سلبی بكرێنه‌وه، كه نه ماده‌ی 142 و نه 126 رێگه له هه‌مواری ئه‌و دومادهیه ناگرێت
3- هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه له ماده‌ی 105 و 106 هه‌مواری سلبی بكرێنه‌وه، كه نه ماده‌ی 142 و نه 126 رێگه له هه‌مواری ئه‌و دومادهیه ناگرێت. بایه‌خی ئه‌و دومادهیهش له‌ودایه كه دو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنی هه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌شداری سیاسی هه‌رێمه‌كان و هه‌م بۆ دهستهبهرو گرنتی عه‌داله‌ت له چاودیری سه‌رچاوه‌كانی داهات و دابه‌شكردنی داهاته‌وه له لایه‌ن هه‌ریمه‌كان و پارێزگاكانه‌وه، چونكه ئه‌ندامانی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه نوێنه‌ری حكومه‌ت و هه‌ریمه‌كان و پاریزگاكان ده‌بن.
دوه‌م: ئیجابیاته‌كانی هه‌مواری ده‌ستور
1- له‌راستیدا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور چانسێكی گه‌وره ده‌داته ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه به‌دوای ئه‌ودا ده‌گه‌ران له رێگه‌ی دروستكردنی هه‌ریمی فیدراله‌وه، ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌ش بكه‌ن. چونكه ماده‌ی 119 ی ده‌ستور، ئه‌گه‌رچی ئه‌و مافه‌ی به پاریزگاكان داوه هه‌ریمی فیدرال دروست بكه‌ن، به‌لام ئه‌و ماده ده‌ستوریه به هه‌ردوك برگهكهیهوه ،نه‌یتوانیوه كۆت و به‌ند له سه‌ر ده‌سه‌لاتی جێبه‌جیكردن دابنێ بۆ ئاسانكاری له جێبیهجیكردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا، به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ردو ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌لاتی یاسادانان ئه‌وپه‌ری به‌ربه‌ستیان بۆ پرۆسه‌كه دروست ده‌كرد.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌وبواره ده‌ره‌خسێنێ كه ئاسانكاری ده‌ستوریی ئه‌نجام بدرێ له و ماده‌یه‌دا تا به ئاسانی هه‌رێمی فیدرال دروست بكرێن
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌وبواره ده‌ره‌خسێنێ كه ئاسانكاری ده‌ستوریی ئه‌نجام بدرێ له و ماده‌یه‌دا تا به ئاسانی هه‌رێمی فیدرال دروست بكرێن.
قابیلی ئه‌وه‌یه كه بواری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 65ی ده‌ستور فه‌راهه‌م بكرێت، بتوانرێ هه‌موو هه‌رێمیكی فیدرال یان پارێزگایه‌ك، مافی ڤیتۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار و یاسایه‌كی هه‌بێت كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزگاكه یان ههریمهكه بدرێت
2-قابیلی ئه‌وه‌یه كه بواری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی 65ی ده‌ستور فه‌راهه‌م بكرێت، بتوانرێ هه‌موو هه‌رێمیكی فیدرال یان پارێزگایه‌ك، مافی ڤیتۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار و یاسایه‌كی هه‌بێت كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پارێزگاكه یان ههریمهكه بدرێت .كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرنتیهكانی دیموكراسی ته‌وافوقی كه پتر ره‌گ و پایه‌كانی ده‌وله‌تی قانون داده‌كوتێ.
قابیلی ئه‌وه‌یه هه‌مواری ده‌ستور، سیستمی سیاسی بكاته سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌و كاته بواری ئه‌وه هه‌یه كه، چانسی به‌شداری سیاسی زیاتر ده‌داته كه‌مینه‌كانی كورد‌و سونه له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌دا
3-قابیلی ئه‌وه‌یه هه‌مواری ده‌ستور، سیستمی سیاسی بكاته سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌و كاته بواری ئه‌وه هه‌یه كه ، چانسی به‌شداری سیاسی زیاتر ده‌داته كه‌مینه‌كانی كورد‌و سونه له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌دا، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌م سونه یان كوردیك چانسی هه‌لبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت، به‌وه‌ش كه‌مینه‌كان كه‌له فیتره‌تدا كه‌مینه‌ن ، رۆلی كهمینهبون ته‌جاوه‌ز ده‌كه‌ن، ئه‌وسا عیراق وه‌ك ئه‌مریكا ده‌توانی له جیاتی سپی پێستێك ره‌شپێستێك زۆرینه بچنێته‌وه له هه‌لبژاردنه‌كاندا.
هه‌مواری ده‌ستور ئه‌گه‌ر ترسی ده‌ستوه‌ردانی توركیا‌و هه‌ندێ له ولاته عه‌رەبی و ئیقلیمیه‌كان نه‌بێت، هیچ بوارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و روشاندنی مافهسیاسیهكانی هه‌ریمی كوردستان له گۆرێ‌دا نیه
4- هه‌مواری ده‌ستور، ئه‌گه‌ر ترسی ده‌ستوه‌ردانی توركیا‌و هه‌ندێ له ولاته عه‌ربی و ئیقلیمیه‌كان نه‌بێت، هیچ بوارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و روشاندنی مافهسیاسیهكانی هه‌ریمی كوردستان ، له گۆرێ‌دا نیه . چونكه برگه‌ی چواره‌می ماده‌ی 126 كوت و به‌ندی لێبراوی له‌سه‌ر ئه‌وه داناوه كه ناكرێ هیچ مهساسێك به‌مافه‌كانی هه‌رێم بكرێت. هه‌م برگه‌ی پێنجه‌می ماده‌ی 142ی ده‌ستور پێی له‌سه‌ر ئه‌و گرنتیه داگرتوه.
5- هه‌مواری ده‌ستور ئه‌و ده‌رفه‌ته دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر بویسترێ، ماف بدرێته هه‌رپارێزگایه‌ك، له‌ناو هه‌ریمه فیدرالهكاندا، له كاتی پاوانكاری له بواری دروستكردنی بریاری سیاسی و دارایی و كارگێریدا مامه‌له له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی بكه‌ن بۆ ته‌مبێكردنی ناوه‌ندی ده‌سه‌لات له ناو ههریمهكاندا تا له پاوانكاری دوربخرێنه‌وه.
5/11/2019