فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێبین هه‌ردی‌

ئێران بەردەوام کانگای قەیران بووە...وڵاتێکە بەردەوام بەهانەی بۆ هەمووجۆرە ناڕازیەتیەک تێدایە...لەدۆخی ئابوری خراپەوە، بۆ نەبوونی هیچ ئازادیەک، لەپێشیلکاری بەردەوامی کەرامەتی ئینسانەوە بۆ بێدادیەکی گەوەرەی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی. ڕاستت بوێت دۆخی سەیر ئەوەیە نارازیبوون لەئێراندا نەبێت.

خەڵکی کوردستان وەک هەموو بەشەکانی تری کوردستان هەمیشە بەشی شێریان لەم پێشیلکاریی و بێدادیە بەرکەوتووە..هەمیشە ژمارەی ئەو شەهیدانەی لەکوردستانی رۆژهەلات دەدرێن بارتەقای هەموو شەهێدەکانی تری ئێرانە..بگرە سەردەمانێکی زۆر کوردستانی رۆژهەلات بو بەلانکەی زوربەی ئەو ناڕازی و ئازادیخوازانەی خەون بەجیهانێکی باشترەوە بۆ ئێێران دەبینن.

کوردستان بەشاخ و شاریەوە هەمیشە باوەشێکی گەرم بووە بۆ هەموو ئۆپزسێۆنێکی ئێرانی. خواش هەڵناگرێت دەولەتی ئێران ڕێزی ئەمەی زۆر گرتووەو لەهەموو ناڕازیبونێکی جەماوەریدا، کاردانەی گەورە و توند و خوێناوی لە کوردستاندا لەهەموو شوێنێکی دی زیاتر بووە.

دەولەتی ئێران هەمیشە زۆر بە سەخاوەتەوە گولەباران و پەلاماری کوشەندەی هەموو جۆرە ناڕەزایەتیەک دەدات کە لە شارە کوردەکاندا بەرپا دەبێت. .ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە شارە کوردەکان دەدرێن، دوبەرابەری هەموو ئەو شەهیدانەیە کە لە شوێنەکانی تر دەدرێن..کوردەکان هەمیشە لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان و بەرگریکردن لە ماف و ئازادی و دادپەرەی بوون.

بەلام راستیەکی تال هەیە کە هەستدەکەم کارێکی عاقلانەیە لەبەرچاو بگیرێت..ئێران دەولەتێکی گەوەریە کە گەر پایتەختەکەی بەشداری گەوەرە لە خۆپیشاندانەکانیدا نەکات، زەحمەتە بە شارەکانی دی هیچی لێ بکرێت. بێ ئامادەیی تاران و ڕژانیان بۆ سەرجادە، زەحمەتە دەوڵەتی ئێران درزی گەوەرەی تێبکەوێت.. تا ئەم کاتەی ئەم ڕستانە دەنووسم بەشداری تارانیەکان لە خۆپیشاندانەکاندا یەکجار بچوکە و ئەو جوڵەیەی تێدا نیە کە دەبوو ببێت. دیارە ئەگەری ئەوە زۆرە کە خۆپیشاندانەکان تارانیش بە گەورەیی بگرێتەوە، بەلام ئەو ئەگەرەش هەر هەیە کە وا بە بچوکی بمێنێتەوە و ئەو جوڵە کەمەشی تیایدایە بە توندی سەرکوت بکرێت..تواناکانی سەرکوتی دەولەتیش بۆ هەموو دنیا ئاشکرایە.

لە دۆخی وادا من ئەوەم پێ راستە کوردستانی رۆژهەلات خۆپارێزی بکات باشرە لەوەی وزەیەکی زۆری خۆی و قوربانیەکی زۆرتر لەوەی تا ئێستا دراوە بدات و ببێتە بە سەرنێزەی جولەیەک کە هیچ ئاسۆیەکی روونی تا هەنووکە لێ دیار نیە. شارە کوردەکان هەمیشە ئامادەن و گرێکوێرەی ئێرانیش لە کوردستانەوە ناکرێتەوە..

هەرکات هەموو ئێران و بەتایبەتی تارانیەکان بە لێشاو ڕژنانە سەرجادە، ئەوا کوردەکان زۆر بە ئاسانی و بە خێرای دەتوانن بەشداری بکەن.بەلام لەم دۆخانەدا کە کەڵبەی دەوڵەت بۆ سەرکوتکردن و خوێن رێژی و چاوترساندن لەهەموو کاتێکی دی تیژتر و تینوو ترە، ئەوا قوربانی یەکەمی ئەم کەڵبەیە کوردەکان دەبن کە هەمیشە و بەردوام لەهەموو پارچەکانی کوردستاندا نێچێرێکی ئاسان و بێکەس و پشتیوانن.

لەبەرئەوە من وەک خۆم پێم ڕاستە شارە کوردیەکان دان بە خۆیاندا بگرن و بەهانە بە رژێم نەدەن بۆ ئەوەی قوربانی و شەهیژی زۆتر و برینی زۆرتر بکاتە جەستەی شەکەتی کوردستان.

من هەنووکە کە ئەم قسانە دەکەم هیچ لە توڕەیی و ئازادیخوازی و شۆرشگێری هەموو کورە قارەمان و گیانبەختانەم لێ وون نەبووە کە بەردەوام ئامادەی هەموو قوربایدانێکن تەنانەت گەر بۆ مافی هاوارکردنێکیش بووە. زۆر بەرز ئەو رۆحە ئەنرخێنم و بگرە وەک هەموو کوردێک شاانازی پێوە دەکەم، بەلام پێم راسترە ئەم رۆحە ئازادیخوازە دان بە خۆیدا بگرێت و بە هێمنی خۆی رێکبخات وبە زیندووی بیهێلێتەوە بۆ کاتێکی گونجاو کە قوربایدانەکە بەراستی دەرئەنجامی گەوەرەی لێ دەستکەوێت.

هێشتا لە چەند رۆژی سەرەتای ناڕازیەتیەکانداین و ژمارەی شەهید و دیلکراو بریندارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لەهەموو شوێنێکی دی زیاترە.. (هاورێیەک پێی گوتم کە زیندانەکانی کوردستان چی دی جێگەی زیندانیان نەماوە). هەموو ئەم ووزە شۆڕشگێڕیە باشتر نیە هەلبگیرێت بۆ کاتێک کە بەراستی رۆژی هەق و حساب دێت. وەک خۆم لەکاتێکدا سەری رێز بۆ هەموو شەهیدەکان دادەنەوێم و شانازی بە قارەمانێتی و لە خۆبردنیان دەکەم، پێم راسترە سەبر بگرن و پەلە نەکەن و نەبنە سەرنێزەی جولەیەک کە جارێ دیار نیە تا چ رادەیەک و چ ئاستێک دەروات.

1/12/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان