جەلال جەوهەر
بەشی حەوتەم :
روسیا‌و کورد و جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری لە کوردستان
بۆ سێ سەد ساڵ دەچێ روسیا یەکێکە لە زلھێزەکانی جیھان وناوچەکە، کاریگەری دیاری ھەبووە ( بە باش وبە خراپ) لەو ماوەیەدا لەسەر پرسە گرنگ وچارەنوسەکانی ئاسیا و ئەوروپا بەتایبەت، و لە نێویشیاندا پرسی کورد. رسلان مامیدۆف، کە ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری نێودەڵەتیە لە روسیا، و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ودەزگاکانی تری روسیا کۆمەک و یارمەتی ئەو ئەنجومەنە ئەکرێ، زۆر بە ڕاشکاوی لە باسێکی خۆیدا بە ناوی ( بعد الخلافە : آفاق العلاقات الروسیە العراقیە، ێ 9 الرێد الاستراتیجی ـ العدد : الخامس عشر، آژار 2019 ) ئەڵێ : ( مۆسکۆ ھەرگیز ستراتیجێکی روون و ئاشکرای نەبوە لە بەرامبەر کورد).
دیارە مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی روسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت، و ڕوسیای ئەمڕۆ، بەرنامەو ستراتیجێکی دیاریکراوی نەبووە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان.
وەک ئەوەی ڕۆڵی باشی نەبووە لە پرسی کورد، ڕوسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێ سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیە، و بە سود وەرگرتن لەو ڕاستیە مێژوویانەی کە لە بەردەست دایە، وا لێرەدا بە کورتی بەشێک لە هەڵوێستەکانی ڕوسیای قەیسەری و یەکێتی سۆڤیەت و ڕوسیای ئەمڕۆ دەخەمەڕوو:
هەڵوێستی ڕوسیای قەیسەری لەسەر پرسی کورد
1- ڕوسیای قەیسەری دیدو بەرنامەیەکی دیاریکراوی نەبوو، بۆ پرس و مافەکانی گەلی کورد لە سنوری دەسەڵاتی ڕوسیای ئەو سەردەمە، و مافەکانی گەلی کورد لە کوردستان و ناوچەکە، روسیای
شوان ئادەم ئەیڤەس
خۆھەڵقورتاندن و دەستوەردانە نێو ژیانی تایبەتیی کەسەکان و فزولیەتی پێشل‌کردنی مافی تایبەتمەندێتی؛ کەسایەتییە گشتییەکان و ئەستێرەکان و تەنانەت ھاووڵاتیانی ئاسایی-ش ھەر بەتەنیا پەیوەندیی بەشەپۆلی تەکنۆلۆژیای میدیایی و بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییە بێ‌سنوور و بێسانسۆرەکانی ئەمڕۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نییە، بەڵکو مێژووییەکی دێرینتری ھەیە و تەریب بەقۆناغەکانی ھەڵکشانی ئایین و ئایینزا جیاوازەکان و کولتوری باوی پیاوسالاری، بنەماڵە و خێزانی فرەنەوەی کۆمەڵگە سەرەتایی و پێشکەوتووەکان؛ گەشەی کردووە (Aivas, ٢٠١٧).
مافی تایبەتمەندێتیی (The right to privacy)؛ لەبنچینەدا دەربڕی خواست و ویستی ئازادانەی کەسەکانە بۆ ھێشتنەوەی نھێنییەکانیان، دۆخی خەڵوەتنشینیی و مانەوە بەتەنھایی، دەستگەیشتن بەزانیارییە تایبەتییەکان و پاراستنیان، کەسایەتیی تاکەکەس و ژیانی پەنھانی رۆژانەی کەسە سروشتیی و ناسروشتییەکان کە ئەگەر لەدۆخی ئاسایی‌دا ناچار نەکرێن؛ نایانەوێت بەویست و رەزامەندیی خۆیان وردەکاری ئەو تایبەتمەندێتیانەیان بۆ ھەمووان ئاشکرابکەن یاخود بڵاوی بکەنەوە (Solove, ٢٠٠٩). بەپێی بڕگە و بەندەکانی جاڕنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش؛ ھیچکەسێک مافی خۆھەڵقورتاندن و دەستوەردانی بۆ نێو وردەکارییەکانی
رێبین سەلام
ھەمووان قسەی خۆیان کرد بەندەی دڵسۆزیشتان ھەروا بە وردی گوێ دەگرم، بە کورتی زەینی بەرێزتان رادەکێشم بۆ ئەم کورتە بیرۆکانە ئەگەر بوارتان ھەبێ، بەستنەوەیان بەجێدەھێڵم بۆ ئێوەی ئازیز و خۆشەویست:
ئەمریکا بە لانکەی دیموکراتی دادەنرێت و بە ناوی ئەم چەمکەوە لە پاش دووەم جەنگی گێتی ١٩٤٥ بووە یەکەمین زلھێزی دونیا ھەتا ئەمڕۆ.
ھەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی ئەمریکا بە سیعری (١٠٠) ساڵە یاخود گەڕانەوە بۆ (٢٠١٦) ، چونکە ھەروەک کۆمارییەکان دەڵێن ئەگەر دەرچوون ئەوا پاوانخوازی سەد ساڵەی ھەندێک وڵاتی دونیا بەتایبەتی رۆژھەڵاتی ناوین رادەگیرێت، بە دیوەکەی دیکەشدا ئەگەر دیموکراتەکان دەرچوون واتە گەڕانەوە بۆ ٢٠١٦ و رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و بەرجام (کردنەوەی لغاوی سەفەوی وعوسمانی).
گەل (شعب) لە سیستمی دیموکراتیدا یەکێکە لە سێ پایەکەی ھەر کیانێکی سیاسی (گەل، خاک، دەسەڵاتێکی سەربەخۆ) گەل سەرچاوەی سەروەرییە لە سیستمی دیموکراتیدا و بە دەنگدان ئیرادەی گەل دەردەکەوێت کە ئیرادەیەکی کامڵ و رەشیدە و پلانی ھەیە و ئاڕاستە دەکرێت.
پۆپۆلیزم (شعبوی) ئیرادەی گەل دەردەکەوێت لە رێگەی خۆپیشاندان و رژانە سەر جادە، کە زۆر جار ئیرادەیەکی کامڵ و رەشید نییە و
ڕیوئێل مارک گەرەشت/ وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور
ئەگەر جۆ بایدن هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئەمریکا بباتەوە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست چ دەقەومێ؟ ئورووپاییەکان هیوادارن سەرکەوتنی دێموکڕاتەکان بە مانای گەڕانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان بێ بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی ٢٠١٥، (بەرجام) لەگەڵ ئێران و، بە هەمان شێوە هەوڵی دڵفراوانە بدەن تا ئێرانییەکانیش بگەڕێننەوە. ئەوان بە هەمان شێوە خوازیاری تێوەگلانی ئەمریکا لە دۆخی ئاڵۆزی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستینن. بۆ هەردوو دێموکڕاتەکان و ئورووپاییەکان، ئەوەی بە شێوەی سەرەکی پرسێکی ستراتێژیک بوو (جێبەجێ کردنی گیروگرفتی وڵاتی پیرۆز پێش بە مەترسیی مەزنتر لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دەگرێ و پێگەی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئورووپا لە نێو عەڕەبان و موسوڵمانان بەهێزتر دەکا) ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو بۆتە پرسێکی ڕەوشتی (دادپەروەریی بۆ فەلەستینییەکان و پاراستنی لیبراڵ دێموکراسی لە ئیسڕائیل). زۆر جار بۆ لیبڕالەکان، بنەما ڕەوشتییەکان سەرنجڕاکێشترن تا سیاسەتی واقعگەرییانەی کۆنی بێهێز.
بەڕێوەبەرایەتیی بایدن، کە وێدەچێ لە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباما زۆرتر جەخت لە سەر ئورووپا بکاتەوە، هەوڵ دەدا پێوەندیی دۆستانەی ئەمبەر و ئەوبەری ئاتلانتیک باشتر بکا، لە سەردەمی ترامپدا وێران کراوە. تەنانەت بەربەرەکانی لەگەڵ پیلانەکانی پوتین لە خۆرهەڵاتی ئورووپا و خۆرهەڵاتی نێوەڕاست وێدەچێ ببێتە گۆڕەپانێک کە بایدن هەوڵ بدا هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ بکا.
بەڵام بڵێی سەرۆک کۆمار بایدن لە هەر کام لەو پرسانەدا سەرکەوتوو بێ؟ خۆرهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای هەرەسهێنانی ڕێژیمی سەددام حوسێن و سەرهەڵدانە مەزنەکەی عەڕەبان -کە بە هەڵە وەک بەهاری عەڕەبی ناوبانگی دەرکردووە، کە حەوت ساڵ دواتر ناوچەی هێنایە هەژان- خەریکی لێک هەڵوەشانە. وڵاتە یەکگرتووەکان لە ٢٠٠٩ بەولاوە دەستی بە کشانەوە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. بێگومان ئەوە بە هاتنی بایدن ئاڵوگۆڕی بەسەردا نایە. ئەو هێشتا برینەکانی جەنگی عێراقی پێوە ماون کە سەردەمێک بە گەرمی پشتیوانیی لێ دەکرد. وێدەچێ ئەو بودجەی بەرگریی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، ئەگەرچی هێزی سەربازیی پێداویستییەکی بێ ئەملا و ئەولای ناوچەیە. جگە لە ئێران، ئیسڕائیل و فەلەستینییان، لەوانەیە هاتنی بایدن ئاڵۆگۆڕی دیکە لە سیاسەتی وڵاتە یەکگرتووەکان
محەممەد ساڵح محەممەد
كۆچی به‌نی ئیسرائیل له میسر و ئه‌و نه‌هامه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی له بیابانه‌كانی سینا له ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵدا به‌سه‌ریان هات؛ یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی مێژووی كه‌وناره. ده‌گێڕنه‌وه كه له برسیه‌تییه‌وه بگره تا تووڕه‌یی خوداوه‌ند و چه‌ندان كاره‌ساتی سروشتی حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر شڕ كردبوو، به‌جۆرێك كه له‌ڕووی باوه‌ڕ و ئومێد به ژیان و داهاتووه‌وه چه‌ندان جار تووشی داڕووخان بووه‌وه.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌گشتی ئێرانیش، له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا له‌ڕووی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه تووشی بوون و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له ئارادایه، وێكچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌شه و مه‌ینه‌تییه‌ی به‌نی ئیسرائیل هه‌یه. ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێك به‌ڵا و موسیبه‌تی جیاواز و كاریگه‌رن له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا. هه‌رچه‌نده باسه‌كه له تاقه‌تی وتارێك زیاتره، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی به كورتیش بێت چه‌ندێكیان باس بكه‌ین.
- رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێك نیوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بووه. واتا هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران – عێراق، نزیكه‌ی ١٠ ساڵ شه‌ڕی ڕژێم و جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد پێش ساڵی ٢٠٠٠، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ به پچڕپچڕیش بێت ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر به‌رده‌وامه. له نیوه‌كه‌ی تریشدا هیچ هه‌وڵێك و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ چاره‌سه‌ری شوێنه‌واری شه‌ڕ له ناوچه‌كه نه‌بووه. بێگومان ناوچه‌ی شه‌ڕ واتا ناوچه‌ی ته‌ناهی، واتا باری نائاسایی، واتا
رەزا شوان
هایکۆ هونەرێکی شێعری ساکار و کورت و ئاسان و کاریگەر و نایاب و زۆر کـۆنە لە شێعری ژاپـۆنی دا، تا ئەو رادەیەی کە منـداڵانیش هـۆگـری بـوونە و لاسایی دەکەنەوە. هایکۆ شێوازێکی جیاوازە و ژانـرێکە لە ژانرەکانی شێعری ژاپۆنی. هونەرێکی شیعری رەسەنی ژاپـۆنە. لە ژاپۆنـدا سەری هەڵـدا، رەگێکی مێـژوویی کـۆنی هـەیە و بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. تا ئەمـڕۆش بایـەخی هـایکـۆ کـاڵ نەبـۆتەوە و لە ژاپـۆنـدا بـاوی هـەیە و گـرنگی پێـدەدەن. هـەر لە منـداڵیشەوە بە شـێوازێـکی ئاسان و سـووک منداڵەکانیان فـێری خوێندنـەوە و نووسینی هـایکۆی ساکـار دەکەن.
هایکۆ لە قۆناغی یەکەمیدا، لە سەدەی حەڤـدەمین دا. بە هەوڵی شاعـیری هایکۆنووسی بەناوبانگی ژاپـۆنی (ماتسـۆ باشـۆ: ١٦٤٤-١٦٩٤) گەشەی کـرد. بێ رکابەرێتی ماتسۆ بە مامۆستای یەکەمی ئەم هونەرە ناسراوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین هایکۆنووسەکانی ژاپـۆن. رۆڵـێکی گـرنگی بینی لە بڵاوکردنەوە و لە بە باوکـردنی هـایکـۆ لە ژاپـۆن دا.
ماتسۆ، وازی لە مامۆسـتایی و لە ژیـانی خـۆشی شار هـێنا. وەکو شەیـدایـەکی هـایکـۆ، دێ بە دێ دەگـەڕا، بۆ وەرگـرتنی ئیلهـام بۆ هـۆنـراوە و بۆ هـایکـۆکـانی.
(ماتسۆ باشۆ)، شاعیر و وێنەکێش (یۆسا بوسۆن: ١٧١٦-١٧٨٤ )، (كوبایاشی ئیـسا: ١٧٦٢ -١٨٢٦)، (ماساوكـا شـیـكی : ١٨٦٧-١٩٠٢ ) کە چـوار مامۆسـتای گـەورە و ناسراوی زامـانی ژاپـۆنی بـوون، بە کۆڵـەکـەکـانی هـایکـۆی ژاپـۆنی دادەنـرێن.
لە ئێستادا شێعری هـایکۆ لە هەمـوو جـیهانـدا تەشەنەی کردووە. بە دەیـان شاعـیر لە ئەمریکا و ئەوروپـا و ئەفـریقیا و ئاسیادا هـەن، کە چـاویان لە هـایکۆنووسانی ژاپـۆن کردوون، بە سەدان هـایکۆیـان نووسیون و دەنـووسن. بەڵکـو منـداڵانێکی زۆریـش لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی جیهاندا، لەبەر سووکی و ئاسانی، شێعری هـایکـۆ دەنـووسن.
هایکۆی ژاپـۆنی هۆیەکیش بوو بۆ سەرهەڵـدانی (شێعری وێنـەیی) کە بزووتنەوەیەکی شێعری (ئینگـلۆ ـ ئەمریکی) بـوو، لە سەرەتای سەدەی بیستەمـدا باوی بوو. هەروەها هـایکۆ کارتێکـردنی
سۆران حەمەڕەش
وەک کەسێک کە بەدوای مێژووی کورد دا عەوداڵم، کاتێک ئەم زوڵموزۆرەی کە بەرامبەر بە کورد کراوە لەبەرامبەردا ئەو نائاگاییەی دەبینم بەرامبەر بەخۆی، ئازارێکی زۆر دەچێژم. کاتێک دەبینیت ئەمڕۆ خەریکە کورد لە ئازەربایجاندا ناھێڵرێت و ئەوەی کە ماویشە بەشێکی زۆریان لەم جەنگانەدا کەوتوونەتە کەمپی پەنابەرییەوە بێ ئەوەی کە کورد خۆی ئاگاداری ئەوە بێت، ھێندەی تر توڕە دەبم. سەرەڕای ئەوە میدیای کوردیش وەک وڵاتێکی نامۆ بە کورد ناوی ئەو وڵاتە داگیرکراوە دەھێنێت.
ناوھێنانی ئازەربایجان بە دەوڵەتێکی کوردی لەم وتارەدا، ھەوڵێکی ناسیۆناڵیستانە نیە، ئەوە ڕاستیەکی مێژوویی حاشاھەڵنەگرە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ بنەچەی مێژوویی ئازەربایجان و چۆنێتی ناونانی ئەو دەوڵەتە و ھاتنی خێڵە تورکە دڕندەکان، بە ڕوونی ئەو مێژووە دەکەوێتە ڕوو. نزیکی سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر ئەو ناوچەیە بە وڵاتی مانا ناو دەھێنرا. ماناییەکان ھێندە ھاوفەرھەنگ و ھاوزمانی میدەکان بوون، لەگەڵ فراوانبوونی دەسەڵاتی میدیدا بوون بە بەشێک لە دەوڵەتی میدی. تەنانەت دواتر ناوی پادشای ماناییەکان و میدەکان، لە سەرچاوە یۆنانی و ئاشوریەکاندا تێکەڵ بوون. بۆ نموونە پادشای مەزن دیاکۆ کە لە سەرچاوە ئاشوریەکاندا بە مانایی باسکراوە، کەچی لای یۆنانیەکان کە سەرچاوەی نوێترن، بە میدی لەقەڵەمدراوە.
لەگەڵ فراوانبوونی دەسەڵاتی میدیدا وڵاتی مانا ناوی بزربوو و بوو بەشێک لە میدیا و لە ژێر دەسەڵاتی میدەکاندا بوو ھەتاوەکو ھاتنی ئەسکەندەری مەقدونی. لە دوای ھاتنی ئەسکەندەرەوە تەنھا شوێن لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە سەربەخۆیی ھێڵرایەوە، ناوچەی سەرەوەی میدیا بوو کە درا بە پادشای
سامانی وەستا بەکر
ئەگەرچی کوردستانی سوور لە ئێستایا جوگرافیەکی دابڕاوە لە کوردستانی گەورە بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کوردی ڕەسەنن بە یەزیدی و موسوڵمانەکانیشەوە وە شانازی بە کورد بوونی خۆیانەوە ئەکەن و هەمیشە و بێ وچان لە هەوڵی پاراستنی ناسنامەی کوردی خۆیانان تا ئێستاش بەردەوامن و چەندین جار هەوڵی دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆیان بۆ کورد یاوەو مەخابن بەرژوەندی و نەتەوەخوازی وڵاتانی ناوچەکە ئەو هەڵانەی لەبار بردووە.
ئویەزدی کوردستان، کوردستانی سوور، کۆماری ئارتساخدا، پارچەی پێنجەمی کوردستان، ئەو پارچەیەی کوردستان کە هیچ گرنگی پێنایرێ لەلایەن کوردانی چوار پارچەکەی ترەوە نە سیاسیەکان و نە ڕۆشنبیر و بیرمەندانیش. ئەو کۆمارەی لەسەردەستی لینین دامەزرێنراو لەسەر دەستی ستالینی دیکتاتۆر هەڵوەشێنرایەوە بە ڕێکەوتن لەگەڵ کەمال ئەتاتورکی نەتەوەپەرست.
کوردستانی سوور یەکەمین هەرێمی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە دانیپیانرا، کوردستانی سوور ئەو ناوچانە ئەگرێتەوە کە نزیکی ھەرێمی ناگۆرنی کاراباخی سەر ئازربایجانە وە ھاوسنوری ئەرمینیا و جۆرجیا و ئازەربایجانە، رووبەرەکەی 6210کم٢.
پێش‌گرتن بە شەڕی بەردەوامی ئازەری و ئەرمەنەکان بۆ یەکیەتی سۆڤیەت مەحاڵ بوو، لەوکاتەیا بە بڕیاری یەکیەتی سۆڤیەت لیژنەیەک پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لەپرسی کورد لەو ناوچەیە، ویستیان هەرێمێکی ناوبەند دروست بکەن، ئەو هەرێمە لە دوو ڕووەوە بۆ سۆڤیەت سودی هەبوو:
یەکەم، ئەبوو بەناوبەنێک لە نێوان ئەرمەن و ئازەرەکان و کۆتای بە ئاڵۆزەکانی ئەوان ئەهێنا.
دووەم، هەوڵێک بوو بۆ ڕاکێشانی سۆزی کورد، بەتایبەت لەو کاتەیا کە کوردەکان بەهۆی پەیمانی سیڤەری
رەسوڵ سێلەکە
رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ وەکوو شوێنی وەرچەرخانی بزاڤی رزگاریخوازیی کورد سەیر بکرێ کە لە شێوازێکی سوننەتی و لە مۆدێلێکی ناوچەیی و مەزهەبییەوە، خۆی گواستەوە بۆ مۆدێلێکی سەردەمیانە، ئەویش چوونە نێو سیستەمێکی حیزبی و رێکخراوەی سیاسی مۆدێرن بوو کە \"ژێ-کاف\" لە ساڵی ١٩٤٢ دا خاڵی دەستپێکی بوو، و ئەنجامەکەشی کۆماری کوردستان بوو لە ساڵی 1946 دا کە خاوەن دامەزراوە و دامودەزگای دەوڵەتی مۆدێڕن بوو.
هەرچەند ناکرێ لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو بەراورد بکرێ بەڵام بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەو سەردەم شتێکی دەگمەن بوو. تەمەنی کۆماری کوردستان کەم بوو بەڵام توانی ببێ بە لەدایکبوونەوەی بزاڤی رزگاریخوازیی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان. کەم نین ئەو حیزب و لایەنانەی ئیلهامیان لە کۆماری کوردستان‌و بنەماکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرگرتووە. بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ دیار نییە دۆزی کورد و بزاڤی رزگاریخوازی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێک کە دۆزی کورد لەو بەشەی کوردستان لە دۆخێکی تەم و مژاوی دایە. پرسیار ئەوەیە کە رژیمی ئێران تا چەندە توانیویەتی دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەلاڕێدا بەرێ و کەمڕەنگی بکاتەوە و تا چەنده پارچەکانی دیکە رۆڵیان بینیوە؟
بۆ وڵامدانەوەی ئەو پرسیاره لە بەشی یەکەمی بابەتەکەمدا باس لە بە قوربانی‌کردنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم لە نێوان ئێران و بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە بەشی دووهەمیشدا دەچینە
هاوار بازیان
بەپێی هەژمارێكی سەرپێیی دەبیین، زیاتر لە 10 كەناڵی ئاسمانی، 30 رادیۆ و بڵاوكراوەی هەفتانە و مانگانە و زیاتر لە 50 سایت و پێگەی ئینتەرنێتی جگە لە سەدان نووسەر و رۆژنامەنووس بەزمانی كوردی و كەمێك فارسی روویان لە خوێنەر و بینەر و بیسەری رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی
كەناڵی میدیاییدا، تا ئێستەش راگەیاندن لەوپارچەی كوردستان رۆڵی سەرەكی خۆی وەرنەگرتووە كە هەمان درووستكردنی رای گشتی و دانانی كاریگەرییە. هۆكاری كاریگەرنەبوونی میدیا و راگەیاندنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لەو 12 خاڵەدا دەبینرێتەوە كە بەكورتی باسیان دەكرێ:
١ ـ زۆربەی هەرەزۆری كەناڵە كوردییەكان و راگەیاندنی بیسراو و بینراو و نووسراو (خوێنراو)ی رۆژهەڵات لەسەر بنەمایەك پەخش و ئاراستەیان هەیە و وتار دەدەن كە پێیان وایە بەرامبەرەیەكان تەنیا ئەندام و لایەنگرانی حزب و هێزەكەی خۆیانن. بۆیە كەسێكی ناحزبی یان دوور لە هێزی سیاسیی خاوەن كەناڵەكە یان رۆژنامەكە كاتێك بینەر و بیسەر و خوێنەری ئەو جۆرە لە راگەیاندن دەبێ، خۆی تێدا نادۆزێتەوە و لە روانگەی رۆژنامەگەریی پیشەیییەوە ئەو كەسە مافی خۆیەتی واز لەو كەناڵە بنێنێ. بەتایبەت كە ئێستە خەڵك توانای باشتری لە هەڵبژاردنی كەناڵێكی راگەیاندن هەیە و لە زۆر بواردا كەناڵە كوردییەكانی پارچەكانی تری كوردستان شوێنی لاوازیی راگەیاندنی رۆژهەڵاتییەكانیان پڕ كردووەتەوە، بەو جیاوازییەی كە ئەوان رەچاوی بەرژەوەندییەكانی خۆیان و هێزەكانیان بەرامبەر حكوومەتی ئێران دەكەن و كەمتر رەچاوی ئەوە دەكەن هێشتا كورد ژێردەستەی حكوومەتی تارانە.
٢ ـ خەڵك لە رۆژهەڵاتی كوردستان ماوەیەكی زۆرە ئاشنای جۆرێك لە راگەیاندنی لایەنگر و ناڕاست بوونە كە رۆژانە لە كەناڵە گشتییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە پێیان دەگات، واتە لە هەر
رۆژهەڵاتی كوردستان ناوچەیەكی زۆر پڕبایەخی ئابوورییە، سەرەڕای سرووشتە جوان و دڵڕفێنەكانی دەوڵەمەندە بە كانزا جۆراوجۆرەكان، لەناویشیاندا زێڕو زیوو نەوت، ئەگەر لە باشووری كوردستان نەوت بە یەكێك لە كێشە سەرەكیەكانی ناسەقامگیریی و ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغداد و ناتەبایی ناوخۆییە، ئەوا لە رۆژهةلاتی كوردستان زێڕ –ئاڵتوون- ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت و كانەكانی ئاڵتوون لەوێ هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی ئێران جەخت لەسەر دەست بەسەراگرتنی تەواوی ئەو ناوچانەی لەبەرچاو بێت و بە هیچ شێوەیەك دانوستانی لەسەر نەكات.
بە پێی سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران 30% سەرجەمی زێڕی بەرهەمهاتووی ئێران لە ناوچە كوردیەكانی رۆژئاوای ئەو وڵاتەیە كە دابەش بوون بەسەر پارێزگاكانی (ورمێ و سنە) دا، بە پێی سەرچاوەیەكی فەرمی ئێران و تایبەتمەند لە بواری كانزاكاندا –روزگار معدن- باس لەوە دەكات كە ئەوان ئامارێكیان لەبەردەستدایە تیایدا هاتووە، ئێران لە ڕێزبەندی 57 هەمین وڵاتانی جیهاندایە لەبەرهەمهێنانی زێڕدا، لەنێو هەموو كانە ئاڵتوونیەكانی
باز ئەحمەد
له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ 10ی ئاب/ئۆگه‌ست و 100 ساڵ به‌ر له ئێسته، وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانیان داڕشته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ددانی به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نا و له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی كوردستان كرا. هه‌رچه‌نده دواتر به ڕێككه‌وتنی لۆزان سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به كورد درابوون له سیڤه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێی پاشگه‌زبوونه‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی "سیڤه‌ر" بووه یه‌كه‌م ڕێككه‌وتن كه زۆرینه‌ی وڵاتانی زلهێزی ئه‌وكاتی جیهان واژوویان له‌سه‌ر كرد و ددانیان به سنوورێك نا به ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فڕه‌نسی بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له ساتی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان كورده به‌كرێگیراوه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ڕۆڵێكی یه‌كجار خراپیان گێڕا، به‌شداربوون له‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌ی كه عوسمانییه‌كان دژ به ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامیان دا، له ماوه‌ی حوكمی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م له 1876 تا 1909 حكوومه‌تی عوسمانی سه‌رجه‌م ڕاپه‌رینه‌كانی كوردی سه‌ركوت كرد و به‌ناوی ئایین سه‌رۆك هۆزه‌كانی كوردی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بچنه ناو هێزی سواره‌ی حه‌میدییه و له پێناوی ئیسلام شه‌ڕ به دژی ئه‌رمه‌نه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه خواستی هه‌موو كورد نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ند هۆزێكی
ڕێبوار سیوەیلی
1. هه‌رگیز ئه‌وه‌نده خۆ به‌كه‌مزان نابم، كه له پێناوی فه‌لسه‌فه/بیركردنەوەدا ده‌ست له كوردبوونی خۆم هه‌ڵگرم، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه/بیركردنەوە نه‌توانێ ته‌عبیر له چییه‌تی كوردبوونم بكات و كوردبوونی من نه‌بێته ناوه‌ڕۆكێك بۆ مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه، ئه‌وه ده‌ست له فه‌لسه‌فه، وەك جۆرێكی تایبەتی بیركردنەوە هه‌ڵده‌گرم و بۆ ده‌فرێكی تر ده‌گه‌ڕێم تا كوردبوونمی هه‌ڵڕێژمه ناو..
2. هه‌رگیز كوردبوونم له سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤبوونمه‌وه نابینم، چونكه كوردبوونم، به‌و ڕیگایه تێده‌گه‌م كه ناوهڕۆك به مرۆڤایه‌تیبوونم ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌و ده‌فره بێت كه كۆی گه‌لان و نهتهوهكانیتر به قوربانیی و تێكۆشانه‌كانی خۆیان دروستیانكردووه.
3. هه‌رگیز ماف و ڕه‌وایه‌تی كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م و كۆی ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له‌وباره‌ییه‌وه بۆم بوونه‌ته بار، بچووكناكه‌مه‌وه له ڕق و تێروانینمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌م مافه‌م بۆ ده‌كه‌ن. من خۆشه‌ویستی و ڕقی خۆم بۆ كه‌سه‌كان، له پشتگیریكردنی كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م جیا ده‌كه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه دوژمنیشم بن، لێیان خۆش ده‌بم.
4. من له هیچ شوێنێك له‌به‌ر بڕوانامه‌كه‌م، یان پێگه‌ی ڕۆشنبیریی و ژماره‌ی كتێبه‌كانی بڵاومكردوونه‌ته‌وه، ڕێزلێگیراو نه‌بووم، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كوردبوونه‌كه‌م حورمه‌تی بۆ دروستكردووم، چونكه له هه‌موو شوێنه‌كانی جیهاندا نوسه‌ری چالاك و باشتر و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزتر و ڕۆشنبیرتر و خاوه‌نبه‌رهه‌می
د. سەردار عەزیز
ئێستا دەتوانین بڵێین کە بە سەرکردایەتی تورکیا، هەر سێ وڵاتی عێراق و ئێران و تورکیا لە فشار و هێرش و شەڕدان دژ بە کورد.
توپبارانی ئێران بۆ سنورەکان، داوای عێراق بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی تر لەگەڵ تورکیادا دوور لە دەستی حکومەتی هەرێم، لە گوندی ئۆڤاکۆی، هێرش و توپبارانەکانی تورکیا، هەموو لە یەککاتدا بەڵگە و نیشانەی ئەم دۆخەن.
ئەندازیاری ئەم گەلەکۆمەیە لە ئێستادا تورکیایە،هەتا ماوەیەک لەمەوپێش چەند تێگەیشتنێکی هەڵە لە ئارادابوو کە ئەم ڕوداوانە هەمویانی پوچکردەوە.
نمونەی ئەم تێگەیشتنە هەڵانە کە زۆر لە لایەن میدیای کوردییەوە بە گوێی خەڵكی کورددا دەدران:
یەکەم، نەمانی ترسی دەرەکی لە سەر هەرێم، دووەم، نەبونی هەماهەنگی لە نێوان تورکیا و ئێران، بە تایبەتی دژ بە پەکەکە، سێیەم، نەمانی ترسی سەربازی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، یان هاوکاری نەکردنی عێراق بە مۆدێلی جاران دژ بە کورد.
چۆن تورکیا توانی ئەم هێزانە کۆکاتەوە؟
هەردوو عێراق و ئێران لە ژێر فشاری دارایی و ئابوری زۆردان، یەکێک لە ئامانجەکانی حکومەتی کازمی ئەوەیە کە داهاتی غەیرە نەوتی دەست بکەوێت، یەکێک لەو سەرچاوانە کە داهاتی زۆر دابین دەکات دەروازەکانە.
بونی ئامانجی تورکیاش بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی تر لە نێوان
محه‌مه‌د ساڵح محه‌مه‌د
رۆژی پێنجشه‌م ١٣ی ئۆگستس ٢٠٢٠، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه ڕێككه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیمارات ڕاگه‌یه‌نرا، كه وه‌ك "ڕێككه‌وتنی مێژوویی ئاشتی" پێناسه‌ی كرد و گوتی، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته مایه‌ی كۆتاهاتن به گرژی و دژایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات و دابڕانیان له ماوه‌ی ٤٩ ساڵی ڕابردوودا و ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كانیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له چه‌ندان ساڵ و مانگی رابردوودا، ئاستی دانوستان و پێوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی سه‌ندبوو كه گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراو بوو. به‌تایبه‌تی لێكتێگه‌یشتن له مه‌ترسی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ردوولا، گرنگترین هۆكاری توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵكی نێوانیان و هه‌نگاونانیان بووه به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه.
بێگومان ئیداره‌ی تره‌مپ ڕۆڵێكی گرنگی له لێك نزیككردنه‌وه‌ی ئیمارات و ئیسرائیل گێڕاوه. دۆناڵد تره‌مپ كه له زۆر بواره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، زۆر پێویستی به‌م ئاساییبوونه‌وه‌یه‌ی پێوه‌ندی ئیمارات و ئیسرائیل هه‌بوو، بێگومان وه‌ك به‌رگێكی براوه له قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤێمبه‌ردا سوودی لێ ده‌بینێت و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و گره‌نتی جووه‌كان ده‌دات له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا.
ئیداره‌ی تره‌مپ به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له "ته‌ل ئه‌بیب"ه‌وه بۆ "بیت المقد‌س"(ئۆرشه‌لیم)، پشتگیریكردن له ئیسرائیل بۆ لكاندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به خاكی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كشانه‌وه له ڕێكخراوی یۆنیسكۆ و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه واشنتن