باز ئەحمەد
له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ 10ی ئاب/ئۆگه‌ست و 100 ساڵ به‌ر له ئێسته، وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانیان داڕشته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ددانی به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نا و له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی كوردستان كرا. هه‌رچه‌نده دواتر به ڕێككه‌وتنی لۆزان سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به كورد درابوون له سیڤه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێی پاشگه‌زبوونه‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی "سیڤه‌ر" بووه یه‌كه‌م ڕێككه‌وتن كه زۆرینه‌ی وڵاتانی زلهێزی ئه‌وكاتی جیهان واژوویان له‌سه‌ر كرد و ددانیان به سنوورێك نا به ناوی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فڕه‌نسی بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له ساتی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان كورده به‌كرێگیراوه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م ڕۆڵێكی یه‌كجار خراپیان گێڕا، به‌شداربوون له‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌ی كه عوسمانییه‌كان دژ به ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامیان دا، له ماوه‌ی حوكمی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م له 1876 تا 1909 حكوومه‌تی عوسمانی سه‌رجه‌م ڕاپه‌رینه‌كانی كوردی سه‌ركوت كرد و به‌ناوی ئایین سه‌رۆك هۆزه‌كانی كوردی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بچنه ناو هێزی سواره‌ی حه‌میدییه و له پێناوی ئیسلام شه‌ڕ به دژی ئه‌رمه‌نه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه خواستی هه‌موو كورد نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ند هۆزێكی به‌كرێگیراوی كورد چوونه ژێر ئه‌و پلانی سوڵتانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی زۆری كورده‌كان دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژكردنه بوون و زۆرێكیشیان هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌نیان پاراست، هه‌ربۆیه ئێسته‌یش به‌شێكیان له ناوچه كوردییه‌كانی عێراق و سووریا ماونه‌ته‌وه و كورده‌كان وه‌ك به‌شێك له خۆیان هه‌ژماریان كردن، تا كۆمه‌ڵكوژ نه‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد.
كاتێك له ساڵی 1918 لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی كوردستان پێكهێنرا، نوێنه‌رانی كورد له پاریس له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌رمه‌نی دانیشتنیان كرد و لێكگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی نێوانیان نه‌هێشت و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌و هۆزانه‌ی كورد كه به‌شداربوون له‌و تاوانه نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن و له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، بۆیه شاندی هه‌ردوولا له په‌راوێزی به‌ستنی كۆنگره‌ی دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانی كه‌وتنه گفتوگۆ تا سنووری نێوان ئه‌رمینیا و كوردستان به ئاشتی و برایانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سیڤه‌ر به یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێ كه مافی ده‌وڵه‌ت به كوردستان ده‌دات
سه‌ره‌تا له چوارچێوه‌ی دانوستاندنه‌كانی به‌ر له واژووكردنی سیڤه‌ر، بڕیار ئه‌وه بوو كه كوردستان بكرێته به‌شێك له ئه‌رمینیا یان توركیا و مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ته‌واوه‌تیان پێ بدرێت، كه له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه تا سنووره‌كانی ئێران درێژ ده‌بووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سوربوونی نوێنه‌رانی كورد كه یه‌كێك له‌وانه شه‌ریف پاشا بوو و پێشتر به‌رپرسێكی باڵای عوسمانییه‌كانیش بوو، هه‌مووان ڕازی بوون كه مافی ده‌وڵه‌ت به كورده‌كان بدرێ و ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه براوه‌كانی جه‌نگه‌وه دروست بكرێ و له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بێت.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و گفتوگۆیانه سمكۆی شكاك شۆڕشی له به‌شه كوردییه‌كه‌ی سنووری ئیمپراتۆریه‌تی فارسی ده‌ست پێكرد و ماوه‌ی 1918 تا 1922 ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كورد له باكوری ڕۆژئاوای ئێران گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش شێخ مه‌حموود به‌رزنجی له ساڵی 1919 دژی ئینگلیزه‌كان له باكوری عێراق ڕاپه‌ڕی و شانشینی كوردستانی ڕاگه‌یاند و خۆی وه‌ك پاشا ناساند و سلێمانی كرده پایته‌ختی شانشینه‌كه، به‌ڵام تا كۆتایی 1922 له‌لایه‌ن فارس و ئینگلیزه‌كانه‌وه كۆتایی به هه‌ردوو قه‌واره كوردییه‌كه هێنرا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا له ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر به نووسراو مافی ده‌وڵه‌تی به كورده‌كان دا و واژوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه كرا و هه‌موو شتێك كۆتایی هات، ئه‌وه‌ی مابووه‌وه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بوو له واقیع، هاوپه‌یمانان له سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێكردنی سیڤه‌ر تووشی گرفتێكی تر بوون، ئه‌ویش هێرشی توركه‌كان بوو به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كه‌مال بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی یۆنان كه توانی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر یۆنان سه‌ركه‌وتوو بێ و به‌شێك له كه‌ناراوه‌كانی ئیجه له یۆنان وه‌ربگرێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووس و ئیتاڵییه‌كان كه‌وته گفتوگۆ و سنووره‌كانی له دیوی سۆڤیه‌ته‌وه جێگیر كرد.
به‌شێكی كورد پشتی توركه‌كانیان گرت بۆ هێرشكردنه سه‌ر یۆنان و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یش سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شایه‌وه و لۆزان جێی گرته‌وه كه مافه‌كانی كوردی تێدا سڕایه‌وه
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه نوێیه و به‌هۆی یارمه‌تی به‌شێك له كورده‌كان له‌و هێرشه‌ی مسته‌فا كه‌مال كردییه سه‌ر یۆنانییه‌كان، وایكرد هاوپه‌یمانان به‌ده‌م داواكانی مسته‌فا كه‌ماله‌وه بچن و جارێكی تر دانوستاندن ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه له ساڵی 1923 و دوای سێ ساڵ له واژووكردنی، ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بوو به به‌شێك له مێژوو و ده‌ست به دانوستاندن بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێ كرا، كه دواتر ناوی نرا لۆزان و واژووی له‌سه‌ر كرا و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێسته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه داڕێژرایه‌وه و كورده‌كان له مافی ده‌وڵه‌ت به ته‌واوی بێبه‌ش كران.
هۆكاری بێبه‌شكردنی كورد له لۆزان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی، بۆ به‌هێزی توركه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان كوردیان هێنا ناو كۆبوونه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان كه خۆیان ڕه‌تیان كرده‌وه كورد بوونی هه‌بوو و خۆیان به توركی چیایی ناوبرد، له ئه‌نجامی پشتیوانی ئه‌و هێرشانه‌ی توركه‌كانیش له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، هاوپه‌یمانان له كورد نیگه‌ران بوون، بۆیه هه‌موو شتێك كۆتایی هات و ئه‌و مافه‌ی له سیڤه‌ر به كورد درا، توركه‌كان له لۆزان توانیان له كوردی وه‌ربگرنه‌وه و ناوچه‌كانیان داگیر بكه‌ن.
كورده‌كان له‌وكاته‌وه ده‌ستیان به كۆمه‌ڵێك شۆڕش و ڕاپه‌ڕین كرد و به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو و دوای په‌شیمانبوونه‌وه له سیڤه‌ر له خه‌بات و تێكۆشاندان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژوو و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی كه له سیڤه‌ر بۆیان ده‌سته‌به‌ر كرابوو، هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپایان له‌وكاته‌وه به خیانه‌تكردن له كورد تۆمه‌تبار كرد و چه‌مكی "جگه له چیاكان كه‌س دۆستی كورد نییه" له‌وكاته‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و تا ئێسته‌یش گوته‌یه‌كه كورده‌كان هه‌میشه ده‌یڵێنه‌وه.
كه‌چی گرفتێكی گه‌وره ئه‌وه بوو كه كورده‌كان له ئه‌نجامی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانیش نه‌یانتوانی هیچ كات ئه‌و مافه‌ی له سیڤه‌ر پێیان درابوو، بۆخۆیانی بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ ناكۆكی و جیاوازی نێوان خودی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كورده‌كان له سووریا و توركیا و عێراق و ئێران، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ره‌و ئامانجێك خه‌باتی كردووه و هیچ كات به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و 100% نه‌بوونه‌ته پشتیوانی یه‌كتر و یه‌كگرتوو نه‌بوون، بۆیه سه‌ره‌نجامی زۆربه‌ی جووڵانه‌وه‌كانیان به قوربانی یه‌كجار زۆر كۆتایی هاتووه، ئه‌م دۆخه ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و كورده‌كان و بزاوتی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان جیاوازی و ناكۆكی زۆر له نێوانیان هه‌یه و كۆتایی به‌م كێشه‌یه نه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له كۆسپه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌ی كورد.
10/8/2020