محەممەد ساڵح محەممەد
كۆچی به‌نی ئیسرائیل له میسر و ئه‌و نه‌هامه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی له بیابانه‌كانی سینا له ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵدا به‌سه‌ریان هات؛ یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی مێژووی كه‌وناره. ده‌گێڕنه‌وه كه له برسیه‌تییه‌وه بگره تا تووڕه‌یی خوداوه‌ند و چه‌ندان كاره‌ساتی سروشتی حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر شڕ كردبوو، به‌جۆرێك كه له‌ڕووی باوه‌ڕ و ئومێد به ژیان و داهاتووه‌وه چه‌ندان جار تووشی داڕووخان بووه‌وه.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌گشتی ئێرانیش، له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا له‌ڕووی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه تووشی بوون و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له ئارادایه، وێكچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌شه و مه‌ینه‌تییه‌ی به‌نی ئیسرائیل هه‌یه. ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێك به‌ڵا و موسیبه‌تی جیاواز و كاریگه‌رن له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا. هه‌رچه‌نده باسه‌كه له تاقه‌تی وتارێك زیاتره، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی به كورتیش بێت چه‌ندێكیان باس بكه‌ین.
- رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێك نیوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بووه. واتا هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران – عێراق، نزیكه‌ی ١٠ ساڵ شه‌ڕی ڕژێم و جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد پێش ساڵی ٢٠٠٠، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ به پچڕپچڕیش بێت ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر به‌رده‌وامه. له نیوه‌كه‌ی تریشدا هیچ هه‌وڵێك و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ چاره‌سه‌ری شوێنه‌واری شه‌ڕ له ناوچه‌كه نه‌بووه. بێگومان ناوچه‌ی شه‌ڕ واتا ناوچه‌ی ته‌ناهی، واتا باری نائاسایی، واتا دۆخی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی، واتا پاشه‌كشه‌ی سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان، واتا ئیفلیجبوونی ئابووری و...تاد.
- له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا به چه‌ندان جۆر هه‌وڵی فه‌تحكردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه دراوه. فه‌تحكردنی سه‌ربازی، فه‌تحكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌تحكردنی كولتووری، فه‌تحكردن له‌ڕێی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ترساندن و تۆقاندن و گرتن و له‌سێداره‌دان و ناچاركردنی خه‌ڵك بۆ كۆچكردن و... تاد. بێگومان ئه‌م دۆخه ڕێك پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لی كار و هه‌لی خوێندن و سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
- رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌قی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی- كولتووری- مه‌زه‌وی- ئابوورییه له ئێران‌دا. شۆڤێنیزمی فارس- شیعه و ئازه‌ری- شیعه له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا، سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره ئابووریشی به‌ڕووی كورددا داخستووه. ناوچه كوردنشینه‌كان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه په‌راوێز خراون. ئه‌وه دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده درێژخایه‌ن و ئاشكرایه، كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگای كورد داناوه.
- گه‌مارۆی درێژخایه‌نی ئابووری له‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌ر چه‌ندێك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران مایه‌ی ئه‌سته‌می بووبێت، ئه‌وا بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ند ئه‌وه‌نده بووه، چونكه خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابووری نییه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه په‌راوێزخراو بووه. به‌تایبه‌تی گه‌مارۆكانی ئه‌و قۆناغه‌ی دوایی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، باری ژیانی خه‌ڵكی زۆر زه‌حمه‌تتر كردووه.
- ڕێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌و قۆناغه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی ئێرانی زۆر هه‌راسان كردووه و وه‌ك وڵاتێك كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئابوورییه‌كه‌ی به‌ره‌و لێواری داڕووخان بردووه.
- داڕمانی نرخی تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دراوه‌كانی تر، ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگای ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ئیفلیج كردووه.
- سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه؛ بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری نه‌خۆشیی كۆرۆنا له ئێران و ئه‌و ئاسته مه‌ترسیداره‌ی كه له‌و وڵاته‌دا هه‌یه؛ هاوكات شوێنه‌واره‌كانی كۆرۆنا له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ناسه‌ی له ڕژێمی ئێران بڕیوه. شێوه‌ی ئیداره‌دانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران‌دا و به‌تایبه‌تیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا مایه‌ی تێڕامانه. خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌نده له حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كانی نائومێدن، ئه‌وه‌نده له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا وه‌ڕه‌زن؛ متمانه‌یان به حكوومه‌ت نییه و به‌پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌ت ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. چه‌مكێكی وه‌ها زاڵ بووه كه به‌بێ گوێدانه ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێ به‌ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی حكوومه‌ت جووڵه بكرێت، بۆیه ئاستی خۆپارێزی و پابه‌ندی به ڕێكاره‌كان زۆر لاوازه، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.
هاوكات ئه‌م گومانه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌كرێت كه له زۆر ناوچه‌دا وه‌ك پێویست به‌ره‌نگاری كۆرۆنا نابێته‌وه و ئه‌و نه‌خۆشییه له ئاستێكدا وه‌ك چه‌ك به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌م بابه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا مایه‌ی سه‌رنجه، چونكه ئاماره‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان و هاوكات سستی و لاوازی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ئاستی پێداگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه جێی گومانه. كه‌ی ئاساییه له‌ناو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوور (واتا دۆخی خراپی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا) له ئێران‌دا، نزیكه‌ی 100%ی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه.
- دۆخی كۆرۆنا بووه‌ته هۆكاری داخستنی سنووره‌كانی وڵاتان و ڕاوه‌ستانی زۆربه‌ی چالاكی ئابووری. به‌م هۆكاره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌یان هه‌زار كه‌س بێكار بوون. پێش كۆرۆناش ڕێژه‌ی بێكاری زۆر به‌رز بوو. ڕژێم خۆی ئامارێكی ڕه‌سمی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ڕێژه‌ی ٤٥% خه‌ڵك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ئه‌وه واتا نیوه‌ی خه‌ڵك كێشه‌ی بژیوی ژیانی هه‌یه.
- گه‌مارۆی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران؛ ئێسته ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌كنۆلۆجیای ناوكی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده فره‌ڕه‌هه‌نده كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگاش ده‌گرێته‌وه. دۆخه‌كه وای لێ هاتووه كه ئیتر پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان وه‌ك خۆراك، ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست ناكه‌وێت و یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه‌نده گرانه كه خه‌ڵكه‌كه توانای دابینكردنی نییه.
به‌ڕاستی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك دۆخه نه‌هامه‌تییه‌كه‌ی به‌نی ئیسرائیلی لێ هاتووه. دیار نییه و ئاسۆیه‌كی وه‌هاش به‌دی ناكرێت كه به‌ره‌و باشی بڕوات، چونكه شه‌ڕی ئایدۆلۆجیكی ڕژێمی ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌و ئاسانییه كۆتایی نایه‌ت. ئه‌و دۆخه تاقهتپڕووكێنهش به‌مزووانه به‌رۆكی خه‌ڵك به‌رنادات، به‌داخه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌بێت و ناچاری پاشه‌كشه‌یان ده‌كات.
28/10/2020