فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێبوار سیوەیلی

1. هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ خۆ به‌كه‌مزان نابم، كه‌ له‌ پێناوی فه‌لسه‌فه‌/بیركردنەوەدا ده‌ست له‌ كوردبوونی خۆم هه‌ڵگرم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه/بیركردنەوە‌ نه‌توانێ ته‌عبیر له‌ چییه‌تی كوردبوونم بكات و كوردبوونی من نه‌بێته‌ ناوه‌ڕۆكێك بۆ مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌، ئه‌وه‌ ده‌ست له‌ فه‌لسه‌فه‌، وەك جۆرێكی تایبەتی بیركردنەوە هه‌ڵده‌گرم و بۆ ده‌فرێكی تر ده‌گه‌ڕێم تا كوردبوونمی هه‌ڵڕێژمه‌ ناو..

2. هه‌رگیز كوردبوونم له‌ سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤبوونمه‌وه‌‌ نابینم، چونكه‌ كوردبوونم، به‌و ڕیگایه‌ تێده‌گه‌م كه‌ ناوه‌ڕۆك به‌ مرۆڤایه‌تیبوونم ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌و ده‌فره‌ بێت كه‌ كۆی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانیتر به‌ قوربانیی و تێكۆشانه‌كانی خۆیان دروستیانكردووه‌.

3. هه‌ر‌گیز ماف و ڕه‌وایه‌تی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م و كۆی ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له‌وباره‌ییه‌وه‌ بۆم بوونه‌ته‌ بار، بچووكناكه‌مه‌وه‌ له‌ ڕق و تێروانینمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌م مافه‌م بۆ ده‌كه‌ن. من خۆشه‌ویستی و ڕقی خۆم بۆ كه‌سه‌كان، له‌ پشتگیریكردنی كێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌م جیا ده‌كه‌مه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ دوژمنیشم بن، لێیان خۆش ده‌بم.

4. من له‌ هیچ شوێنێك له‌به‌ر بڕوانامه‌كه‌م، یان پێگه‌ی ڕۆشنبیریی و ژماره‌ی كتێبه‌كانی بڵاومكردوونه‌ته‌وه‌، ڕێزلێگیراو نه‌بووم، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كوردبوونه‌كه‌م حورمه‌تی بۆ دروستكردووم، چونكه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی جیهاندا نوسه‌ری چالاك و باشتر و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزتر و ڕۆشنبیرتر و خاوه‌نبه‌رهه‌می زیاتر له‌ من هه‌بوون و هه‌ن، به‌ڵام كوردبوون جه‌وهه‌رێكی دانسقه‌یه‌ و ته‌نیا ده‌بێت كوردبیت، تا وه‌ك خۆت حسابت بۆ بكرێت. (وه‌ك خۆت)، یانی: خاوه‌ن قوربانی.

5‌. من ناتوانم ئه‌و ڕێز و حورمه‌ته‌ی له‌ كوردبوونم ده‌گیرێت، به‌ پاساوی ئه‌و ئازارانه‌ی به‌ هۆی كوردبوونمه‌وه‌ تووشیان بووم، ڕه‌تكه‌مه‌وه‌، یان بە هیچیان نەگرم، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕه‌تكردنه‌وه‌‌ی گیان و ڕۆحی ئه‌و قوربانیانه‌یه‌ كه‌ هه‌یبه‌تی كوردبوونی ئێمه‌یان به‌و پێگه به‌رزه‌‌ گه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ جیهاندا ڕێزمان لێبگیرێت.

6. من هه‌رگیز له‌ نیگای مرۆڤایه‌تییه‌وه‌، كوردێكی ته‌نیا نیم، چونكه‌ كوردبوونم چڕكراوه‌ و كه‌ڵه‌كه‌بووی مێژووی ئه‌و قوربانیانه‌یه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری بێداركردنه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی له‌ ئاست خۆمدا.

7. بۆیه‌ هه‌ر بێڕێزییه‌ك، كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك، پشتگوێخستنێك، نه‌یارییه‌ك له‌ ئاست خودی خۆمدا، له‌ هه‌مان كاتدا بێڕێزی و كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێخستنی كوردبوون و مرڤبوونمه‌ له‌ یه‌ك كاتدا.

8. خودهووشیاریم‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردبوونم له‌ پرۆسه‌یه‌كی مێژووییدا و هووشیاریشم به‌رامبه‌ر به‌ كوردبوونم، له‌ هووشیاریم به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤبوونم جیاناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ پێبه‌پێی ئه‌وه‌ی كوردبوونی من له‌ناو مێژوودا ئه‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه‌، مرۆڤایه‌تیش له‌ خه‌باتدا بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌..

9. هه‌‌ر بۆیه‌شه‌ من له‌ هه‌مان كاتدا تێكه‌ڵێكم له‌ هه‌موو گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان، كه‌ وه‌ك من به قوربانیدان و تێكۆشان له‌ پێناوی مرۆڤایه‌تییه‌كی باشتردا قوربانییان به‌خشیوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای خۆیان گه‌یشتوون..

10. ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای گه‌لانیی جیهانی تێدا ده‌ژین، به‌رته‌سك تر و بچووكتره‌ له ئاست ئە‌و خه‌بات و قوربانیانه‌ی میلله‌تان له‌ پێناوی مرۆڤایه‌تی و ئازادییدا به‌خشیویانه‌..

11. كوردبوون ئازارێكی به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناوی جیهان و مرۆڤایه‌تیه‌كی باشتردا.. هه‌رچه‌نده‌ من جارجاره‌ له‌ كوردبوونم وه‌ڕس ده‌بم، به‌ڵام ناتوانم له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤبوونم ئه‌مكاره‌ بكه‌م..

12. بۆ ئەوەی كوردێكی باش بم، دەبێت مرۆڤێكی باش بم. بۆ ئەوەی كوردێكی ئازا و چاونەترس بم، پێویستە مرۆڤانە بیر بكەمەوە.

13. لە كوردبوونت بترسیت، یان شەرمی لێبكەیت، یان لە ڕوانگەی دوژمنانەوە بڕوانیتەوە خۆت، هیچ سوودێكت بۆ مرۆڤایەتی نابێت.. چونكە ئەو ترس و شەرم و ڕوانگەیەی، كە كوردبوونت لەلا سووك دەكات، بەلای مرۆڤایەتییەوە جێگەی ڕێزگیران و شكۆی تۆ نییە.

8/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان