فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێبین سەلام


ھەمووان قسەی خۆیان کرد بەندەی دڵسۆزیشتان ھەروا بە وردی گوێ دەگرم، بە کورتی زەینی بەرێزتان رادەکێشم بۆ ئەم کورتە بیرۆکانە ئەگەر بوارتان ھەبێ، بەستنەوەیان بەجێدەھێڵم بۆ ئێوەی ئازیز و خۆشەویست:

ئەمریکا بە لانکەی دیموکراتی دادەنرێت و بە ناوی ئەم چەمکەوە لە پاش دووەم جەنگی گێتی ١٩٤٥ بووە یەکەمین زلھێزی دونیا ھەتا ئەمڕۆ.

ھەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی ئەمریکا بە سیعری (١٠٠) ساڵە یاخود گەڕانەوە بۆ (٢٠١٦) ، چونکە ھەروەک کۆمارییەکان دەڵێن ئەگەر دەرچوون ئەوا پاوانخوازی سەد ساڵەی ھەندێک وڵاتی دونیا بەتایبەتی رۆژھەڵاتی ناوین رادەگیرێت، بە دیوەکەی دیکەشدا ئەگەر دیموکراتەکان دەرچوون واتە گەڕانەوە بۆ ٢٠١٦ و رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و بەرجام (کردنەوەی لغاوی سەفەوی وعوسمانی).

گەل (شعب) لە سیستمی دیموکراتیدا یەکێکە لە سێ پایەکەی ھەر کیانێکی سیاسی (گەل، خاک، دەسەڵاتێکی سەربەخۆ) گەل سەرچاوەی سەروەرییە لە سیستمی دیموکراتیدا و بە دەنگدان ئیرادەی گەل دەردەکەوێت کە ئیرادەیەکی کامڵ و رەشیدە و پلانی ھەیە و ئاڕاستە دەکرێت.
پۆپۆلیزم (شعبوی) ئیرادەی گەل دەردەکەوێت لە رێگەی خۆپیشاندان و رژانە سەر جادە، کە زۆر جار ئیرادەیەکی کامڵ و رەشید نییە و پلانی نییە و ئاڕاستە کردنی کارێکی ئەستەمە.

لەم رۆژانەدا سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی دەرکرد گوتی ئەمریکا پلەی یەکەمی لە دەستداوە و چین یەکەمین زلھێزی ئابوری جیھانە.

کۆمارییەکان (ترەمپ) بینیمان چۆن بەرەنگاری چین بووەوە بە ھەموو شێوەیەک تاوەکو ناچاریان بکات بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و چاوخشاندنەوە بکەن بەو بڕگەیەی کە: ( ھەموارکردنەوە لەسەر ھەر بەرھەمێکی نوێی مرۆڤایەتی بە داھێنان حیسابە، مافی خاوەندارێتی داھێنان و ئەفراندن و مولکیەی فیکری لە داھێنەری یەکەمەوە دەگوازرێتەوە بۆ ھەموارکەرەوە) کە لە رێکەوتننامەی بازرگانی جیھانیدا ھاتووە و ئەمریکا و چین واژۆیان کردووە.

ئێران و ئەمریکا ھیچ کێشەیەکی وایان نییە کە شایەنی ئەوە بێت باس بکرێت، ئەمریکا زۆر لەوە بەھێزترە کە خۆی بکاتە غەنیمی ئێران، کێشەی سەرەکی ئەمریکا لەگەڵ چیندایە، جا لەبەرئەوەی ئێران نەوت بە چین دەفرۆشێت بۆیە شەڕی پێ دەفرۆشرێت.

دیموکراتەکان (بایدن) چەپەکانی ئەمریکان کە پەیوەندی بەھێزیان لەگەڵ بەریتانیەکان و چین و ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران ھەیە .

ھەر بەر لە چەند مانگێک بەرێز (ترەمپ) رەنگڕێژی دەکات بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکە بدات و دەڵێت یان دەیبەمەوە یان دەیبەمەوە لە ھەڵبژاردنەکاندا.

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێستا (٦) کۆماری و(٣) دیموکراتی لێیە پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دادوەرە ئافرەتە کۆمارییەکەی دانا بەر لە دوو مانگ.

لە ئێران دوو باڵی دژ بە یەکی بە رەچەڵەک لە دەرەوە ھاتووی ھەیە کە باڵی سوپای قودس و سەفەوی توندڕەوی و ھەژموون سەپێن و خاوەنی بیرۆکەی ھیلالی شیعە، لەگەڵ باڵی سوپای پاسدارانی میانڕەوی ئیێلاحییەکان. رەچەڵەکی یەکەمیان بەریتانی و ھی دووەم روسیە. لە عێراقیش مالیکی و ێەدر ھەریەکەیان خۆیان بە باڵێکدا ھەڵواسیوە و لە وەزەندان بۆ یەکدی ئەگەر دیموکراتەکان دەرچن بە باڵی یەکەمیاندا مالیکی دێتە سەرەوە و ھەرچی ێەدریشە بە سەرکەوتنی کۆمارییەکان (ترەمپ)دێتە پێشەوە.

ئەگەر ترەمپ دەرنەچێت ئەوا ھەڵبژاردنەکە بە تەزویر دەزانێت و دادگای باڵای فیدڕاڵیش لە کۆنتڕۆڵی خۆیدایە، و ھاندەرانی خۆی دەڕژێنێتە سەر شەقام، ھەرچی دیموکراتەکانیشە بۆ خۆیان وەک چەپەکانی دونیا چەکی رژانە سەر شەقامەکان ھی خۆیانە ئەگەر دەرنەچن بەکاری دەھێنن.

(ترەمپ) بیباتەوە یان (بایدن) ئەوا چەمکی (شعبوی) دەچێتە شوێنی چەمکی (شعب).

٩٠ ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختە بەشداربوون و دواھەمین دەرئەنجامی دەنگدانەکانی ئەمجارەی ئەمریکا دوادەخرێت، کە بۆ یەکەمین جارە لە رێگەی پۆستە و بەریدیشەوە ئەمریکییەکان بۆیان ھەیە دەنگ بدەن.

ئەمریکا ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئێراندا نییە تەنیا ئەوە نەبێ کە نەوت دەفرۆشێت بە چین و پەیوەندی ئابوری ھەیە.

10/11/2020

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان