بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی حیزبی شیوعی کوردستان
بە بۆنەی دامەزراندنی ، یادی ۲۹مین ساڵرۆژی راگەیاندنی پارتەکەتان، حیزبی شیوعی کوردستان لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.
حیزبی شیوعی وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتن خواز و عیدالەت مێحوەر و نەتەوەیی بە دروشمی «نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار» لە ماوەی ۲۹ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات بۆ ڕزگاری مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوە یەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی بەحەق
لە ئاستی کوردستانی گەورەدا هەنگاوی کردەی هەڵگرتووە و تا ئاستێکی بەچاو پێشەنگ بووە، و لە مێژووی خۆیدا لاپەرەی پرشنگدار و زێرینی تۆمار کردوون کە بۆ هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازان ئەزموون و دەستکەوتی بەنرخن.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ جەخت کردنەوە لە سەر هەرچی پتەوترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوانمان، هیوادارین لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبیتان
سەلاحەددین دەمیرتاش- زیندانی ئەدیرنە
وەرگێڕانی: رێدار فاتیح
ەبێت؟ بە دڵنیاییەوە دەبێت. دۆزی کورد زو یاخود درەنگ، لە رێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە، بە ئاشتی چارەسەر دەبێت.
من ئەمە تەنها لەبەر ئەوە ناڵێم کە ماوەیەکە باس و خواسی پرۆسەی ئاشتی گەرم کراوەتەوە، بەڵکو وەکو بۆچونێکی مەبدەئی دەیڵێم.
بەڕێز پەروین بوڵدان، لە کۆتا کۆبونەوەی فراکسیۆنی هەدەپەدا، ئەوەی بە رونترین شێوە ئاشکراکرد کە ئاکەپە بەدوای پرۆسەی ئاشتی -دا ناگەڕێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە کەوتوەتە پرۆسەیەکی تەواو لاوازبونی خۆی و توانەوە.
با راستییەکان بخەینە ڕو…
رێپێوانی گێملیک لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان و دواتریش ئەو دەنگۆیانەی باسی رێپێدانی بینینی ئۆجەلانیان دەکرد پێکەوە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕیان دروست کرد.
ئاخۆ نامەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئۆجەلانەوە دێت؟ هەدەپە و ئاکەپە نزیک دەبنەوە؟ پرۆسەی ئاشتی دەست پێدەکاتەوە؟ کوردەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بێلایەن دەبن؟
ئەم جۆرە پرسیارانە و وەڵامی جیاجیای زۆریش بە دوای یەکدا هاتن.
سەرەڕای ئەوەی رونکردنەوەکانی هەدەپە لە جێی خۆیاندا بون و رون بون، وا دیارە گفتوگۆکان ناوەستن. زەرەری نییە، هەموان دەتوانن گفتوگۆی بکەن، تەنانەت لە گفتوگۆکردنیدا سود هەیە. لەگەڵ ئەمەشدا گەر هەندێک راستی نەخرێنە ڕو، ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێن ئەنجامی راستیان لێ هەڵناهێنجرێت.
ئەم راستیانە چین؟ ئەمانەن...
گۆشەگیری، شێوازێکی ئەشکەنجەی نایاسایی و نائەخلاقییە. پشتگیری
دكتۆر مەولود ئیبراهیم
پێشەکی:
تائێستا زۆر پێناسەی جوان و پێدا هەڵگوتنی جوانتر بۆ هونەرمەند (حەسەن زیرەک) کراوەو نووسراوەو گوتراوە، کە هەموویان باس لە گەورەیی و کەموێنەیی ئەو هونەرمەندە دەکەن، هەموو ئەمانەش رای کەسانی پسپۆرو شارەزا بووە. من خۆم لە هەمووان شیاوترو گرنگتر ئەو پێناسەیە بەجوان دەزانم کە دەڵێ: (حەسەن زیرەک..هونەرمەندێکی ئەفسانەییە!) رەنگە کەسانێکی بەڕێز..بپرسن حەسەن زیرەک هونەرمەندێکی بەرچاوو- واقیعی-مێژووییە! بۆچی ئەفسانەیە؟! لێرە من ئەفسانە بەمانا جوانەکەی وەک – بەرزترین ئاستی داهێنان – وەک مرۆڤێکی تەواو تاقانە بەکاردەبەم، تۆ سەیرکە کەکارێکی هونەری ئەدەبی یان هەر داهێنانێکی تر کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بێ، وەختێ بمانەوێ سەرسامی خۆمان لەئاستیا دەربڕین! یەکسەر دەڵێن: ئەفسانەیە! ئەفسانە بەو مانایەی کە زیاتر لەشیکردنەوەیەک و مانا لێکدانەوەو بۆ چوونێک هەڵدەگرێ و کەمترین کەس دەتوانن داهێنانی ئاوا بکەن! بەڵێ، زیرەک خۆی و ژیان و هونەرەکەی، ئەفسانەیەکی سەردەم و زەمینەو مەیدان و کەرەستەی دەیان و سەدان لێکۆڵینەوەن؛ ئەگەر لێکۆڵەران شارەزای ژیان و هونەری ئەم – ئەفسانەیە – بن و بەوردو باریکی ژیان و هونەرەکەیدا بچنە
عەلی عهبدولصهمهد
لەنێو هەر گەل و میللەتێکدا بوونی زاناو فەیلەسوف نوسەر و داهێنەر کە خزمەتیان بەڕەوتی بەرەپێشچوونی وڵاتەکەیان کردبێت، جگە لەوەی کە سەروەتێکی گرنگ و بە بەهای ئەو گەل و میللەتەیە و شانازی پێ وەدەکەن، لەهەمان کاتیشدا لەدوای خۆیان و مردنیان،
گۆڕ و شوێنی بەخاکسپاردنیان دەکەنە ناوەندێکی گەشتیاری و سنورێکی زۆری دەوربەری گۆڕەکەشی بە دیمەنی سەوزایی و بیناسازی جوان دەڕازێننەوە و جگە لەوەی کە مێژوو و شوناسی خۆیان دەپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن و دەبێتە سەرچاوەیەکی داهاتیش بۆ وڵاتەکە خۆی...
لەنێو وڵاتی ئێراندا چەندین ئارامگای شاعیر و فەیلەسوف هەیە کە شوێنی بەخاکسپاردنیان، کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری و لەبەرانبەر چوونە ژوورەوەی گەشتیاریشدا بۆ نێو ئارامگاکە، پارەی لێ وەردەگیرێت.
هەریەک لە ئارامگاکانی، "بابەتاهیری هەمەدانی" و "ئەبو عەلی سینا"ی فەیلەسوف" دوو
شاناز هیرانی
تا ههنوكه بابهتی بهشداری ژن لهدروستكردنی بڕیار و رۆڵی لهكایهی سیاسیدا، بابهتێكه جێگهی بایهخی تیۆرسێنان و سیاسهتوانانه، بهتایبهتیش لهوڵاتانی رۆژههڵاتی ناوهراست. لهوڵاتانی رۆژئاوا تا رادهیهكی زۆر ئهو قۆناغهیان تێپهڕاندوه و لهوێ ئێستا ژنان كار بۆ مهسهلهی هاوبهشی دهكهن له بڕیارو سیاسهتدا نهك بۆ یهكسانی. بهڵام وڵاتانی ناوچهی رۆژههڵاتی ناوهراست گیرۆدهی دهستی جهنگ و ململانێكانن، ئهمهش وایكردوه وزهی مرۆیی لهوێدا بهسهرقاڵبون بهدۆخی ناسهقامگیری بهههدهر بڕوات، دواجار ژنانیش بههۆی ئهو باره نالهبار و بێ كۆتاییهی ئهو وڵاتانه كهوتنه ناو شۆرش و ململانێ و كایهی سیاسی بهشێوهیهكی چرتر.
لێرهدا پرسیارهكه ئهوهیه: ئایا ژنان ئێستا چۆن دهڕواننه جیهانی سیاسهت، دیموكراسی، ئاشتی و دهسهڵات و هێز...؟ ژنان تا چهند توانیویانه خۆیان بگونجێنن لهگهڵا گۆڕانكارییهكان و رادهی كاریگهریان چهنده بهسهر ژیانی سیاسی و حزبی و دامهزراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنییهوه؟
ساڵی 1995 له كۆنگرهی جیهانی ژنان له وڵاتی چین دان نرا به زهروریهتی بهشداری ژن لهپرۆسهی دروستكردنی بڕیارو گهیشتنی به پۆست و پله باڵاكان. بهڵام زۆرن ئهو هۆكارانهی وا دهكهن ژن
ئەرلینگ فۆلکڤۆر
و. لە نۆروێژییەوە: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
کێ دەبێتە خاوەنی ڕووبارەکان؟ ئەمە گرنگترین پرسی سەدەی ٢١-ە کە کوردستان و زۆر شوێنی تر دەگرێتەوە. دەرھێنانی نەوت رووداوێکە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. (بەڵام) ڕووبارەکان ھەمیشەیین. دەیان ھەزار ساڵ لەمەوبەر فورات و دیجلە خۆراک و شێوەی ھیلالی بەپیتیان داڕشت کە بە بێشکەی بەشێک لە کۆمەڵگەی مرۆڤە کەونارییەکان دادەنرێت. ڕووبارەکان میزۆپۆتامیایان پێکھێنا. ئاوی فورات ژیان لە تورکیا و سوریا و ئێراق مسۆگەر دەکات. دیجلە کە لە چیاکانی باکووری کوردستانەوە دێت، لە باشووری کوردستان تێکەڵاوی لقەکانی زێی گەورە و زێی بچووک دەبێتەوە و گەشە دەکات.
کوردستان تا بە ئێستا سەرچاوەی ئاوی باکووری ڕۆژھەڵاتی ناڤین بووە. کاتێک تورکیا بەنداوی ئاراراتی لە سەر فورات سازکرد، سوریا و ئێراق کە کەوتوونەتە خوار بەنداوەکە، تازە تێدەگەییشتن کە ئەوە شتێکی ئاسایی نییە.
ھەردوو دەوڵەتی عەرەبی و دەوڵەتی تازە سازبووی ئیسرائیل ئاویان نییە. پلاندانەرانی تورکیا و ئیسرائیل بیریان لە ھاوپەیمانییەک کردەوە لە سەر بنەمای ئاو. ئەم دوو دەوڵەتە بە پێی بەرژەوەندیی ھاوبەش لە چەند بوارێکدا ھاوکاریی بەھێزیان ھەبووە. (بۆ نموونە) ئەندامە بە بڕشتەکانی ڕێکخراوە زایۆنییەکان ھەوڵیان داوە کە ئەمریکا ژینوسایدکرانی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیاوە پەسند نەکا٢..
پۆڵ سیمۆن، سیناتۆری پێشووی ویلایەتی ئیلینۆی (ئەمریکا) لە کتێبێکی تایبەت بە کێشەکانی دابینکردنی ئاو لە جیھاندا دەڵێت: "لە ٤٠ بۆ ٩٠ ساڵی داھاتوودا رێژەی ٥.٩ ملیارد کەسی جیھان بۆ دوو قات بەرز دەبێتەوە، کەچی دابینبوونی ئاو ھەر ئەوندەیە کە ھەبووە، سەرەڕای ئەمە، بەکارھێنانی ئاو بۆ ھەر تاکێک لە جیھاندا دوو ھێندە خێراتر بووە". مەرج نییە
ئاسۆ عەبدوڵەتیف
ھاتنەوەی ئیسلامگەرای سوننەتی و کۆمەڵایەتی و چەپی رادیکاڵ و کەمالیزمە نوێکان و ئەکادیمیست و ئازادیخوازان بە ھاوپەیمانێتییەک لەم بەرە شەش حیزبییەی تورکیا بۆ گۆرەپانی سیاسی بە ڕێبەرایەتی پارتی گەلی کۆماریی چەھەپە بەبێ ھەدەپە. ھیچی کەمتر نییە لە ھەژموونی مەترسیەکانی سوڵتانیزمی ئەردوغانی و عوسمانییە نوێکان، بۆچی؛
یەکەم/ ئاسان نییە ڕوانگەو گوتارت جیاواز نەبێت لە ستەم و فاشیزمی ڕابردووی وڵات و بتوانی دەنگدەر بگەوجێنیت و بڕوای پێ بھێنیت بۆ ھەڵبژاردنێکی چارەنوسساز کە ئەردوغان،کەسایەتی کاریزمیی خۆی لەسەر دادەنێت.
دووەم / ھیچ ئۆپۆزسیۆنێک بەبێ تێگەیشتن لە دۆزگەریی کوردو ئازارەکانی ناتوانێت خۆڕاگربێت و خۆی وەک بەدیل نوما بکات لەکاتێکدا کورد لە تورکیا بۆتە ئەمری واقیع و ماکینەی پرۆسەی سیاسیی و کەلتوریی و ناکرێ پەراوێزی بخەیت.
سێھەم/ ئەم حیزبانە لەسەر پشتی بەلەمی ئابوری لاوازو دراوی کەم بایەخ و شەپۆلی نارازی گەنجان و بێکاری و درزی گەورە لە سەرۆکایەتی کۆمار و نەبوونی ئازادیەکانەوە ھاتوون
ئیبراهیم سادق مەلازادە (کوردفۆبیا و مایەپوچی ئایدۆلۆژیای تورکۆسەنتریزم)، ناونیشانی بابەتێکی پێشووترمە، کە لە ئاوێنەدا بڵاوبوویەوە. دوای ئەوەی کە بابەتەکەم نوسی؛ لەگۆگڵدا بەدوای ئەو دوو چەمکەی کوردۆفۆبیا و تورکۆسەنتریزمدا گەڕام، داخۆ تاچەند لە زمان و فەرهەنگی ئینگلیزی و عەرەب و تەنانەت کوردیشدا ئامادەییان هەیە. تەنانەت لە وەرگێڕانی گوگڵیشدا ئەو دوو چەمکە سەرەکییە بەرچاو ناکەون. ئەمەش بۆمن ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کورد لەو بوارەدا، وەکو لەزۆر بواری دیکەشدا هێشتا لەدەست بۆشاییەکی فیکری و فەلسەفی گەورەدا دەناڵێنێت، لەپێناو شکۆمەندی و سەروەری خۆی، لەسەر ئاستی تاك و گروپدا.
کوردۆفۆبیا (Kurdophobia)، لە وەرگێڕانیدا بۆ زمانی ئینگلیزی دەیکاتە کاردیۆفۆبیا (Cardiophobia) بەمانای ترسی دڵ، بە نەخۆشییەکی دڵەڕاوکێی کەسەکان پێناسە دەکرێت. ئەمەش مانای وایە کوردۆفۆبیا لە فەرهەنگی ئینگلیزی و ئەوانی دیکەشدا، جێگای نەگرتووە، چونکە هێشتا نەبووە بە چەمکێك لەناو ئەدەبیاتی کوردیدا، ئەوە چش لە ئەدەبییاتی دونیادا. کوردۆفۆبیا، دەکرێت بکرێتە یەکێک لەچەمکە هەر جیدییەکانی ئەو سەردەمەی ژیانی سیاسی و کولتوری کورد، وەکو وەسفێکی
ئاسۆ گەڵاڵی
لەو كاتەوەی خۆڵبارین وەك میوانێكی ناخۆشەویست خۆی كردووە بە وڵاتماندا، بابەتێك كە بووەتە جێی باس، سوود و زیانەكانی خۆڵبارین بووە، ئەوەی باسی كراوە و هەمووان كۆكن لەسەری، زیانە زەبەلاحەكانی خۆڵبارینە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ لەلایەك و ژینگە و كشتوكاڵ لەلایەكی دیكەوە. بەڵام لەم نوسینەدا سەرنجمان لەسەر ئەوەیە ئایا كشتوكاڵ سوودی هەیە یان نا؟لەم ماوەیەی رابردوودا، بەشێك لە میدیا كوردییەكان، بابەتێكی بەشێك لە سایتە عەرەبییەكانیان وەرگێڕا و بڵاویان كردەوە كە 10 سوودی خۆڵبارین دەژمێرێت و تیایدا هاتووە: خۆڵبارین سوودی هەیە لەڕووی (وەك پەینی سروشتی وایە بۆ زەوی، نەهێشتنی گازە ژەهراوییەكان، رزگاربوون لە بەكتریای زیانبەخش، بەرزكردنەوەی بەرگریی جەستەیی مناڵ، یارمەتیی خۆراكی دەریاو زەریاكان، ڕێگری لە بەهەڵمبوونی ئاو، پلەی گەرمی كەم دەكاتەوە، پیتاندنی گوڵەكان زیاد دەكات و...هتد).خۆ ئەگەر بەپێی ئەم حەمكە سوودە بێت كە لەم بابەتەدا ڕیز كراوە، ئەوا دەبێ نزا بكەین هەموو رۆژێك ئاسمانمان پرتەقاڵی و زەردباو بێت و لەجێی خۆڵبارین (گەردەلولی خۆڵین و گەردەلولی لمین)یش ڕوومان تێ بكات، بەڵام پاش بەدواداچوونی ورد و تەماشاكردنی پەیپەرە زانستییەكان و سایتە جیهانییەكان لە نمونەی (Sciencedirect.com و sciencedaily.com و ٍSpringer.com و academic.oup.com و Public.wmo.int و ...هتد) بۆمان دەركەوت ئەو بابەتانە ڕاست نیین و زیادەڕەویی
د.نزاکەت حوسین
بۆ باسکردنی ئەمە دەگەرێینەوە بۆ ئەو سێ چیرۆکەی لەمێژوودا ویستیان ژیانی مرۆڤ و جیهان شی بکەنەوە، ئەوانیش فاشیزم، کۆمۆنیزم و لیبراڵیزمن.
فاشیزمەکان دەیانگوت: مێژوو خەباتە لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا، باوەڕیان وابوو جیهان لەلایەن گرووپێك خەڵکی توندتیژهوه قۆرخ بکرێت و ئەوانی دیكه ژێردەستە بخات. کۆمۆنیستەکان گوتیان: جیهان بریتی نیە لە خەباتی نێوان نەتەوەکان، بەڵکو بریتییە لەخەباتی نێوان کڵاسەکان، باوەڕیان وابوو تێڕوانینیان بۆ جیهان وابوو، هەموو گرووپی مرۆڤایەتی لەدەوری سیستمی سۆسیاڵی یەك دەگرنەوە، کە یەکسانی دڵنیا بکەنەوە ئەگەر بە نرخی ئازادیش بیت.
لیبراڵیەکان دیدگایان وابوو، ژیان بریتی نیە لە خەباتی نێوان کڵاسەکان و نەتەوەکان، بەڵکو لەنێوان لیبراڵی و دیکتاتۆری، تێڕوانیان بۆ ژیان ئەوە بوو، هەموو مرۆڤایەتی بەهاریکاری بە ئازادی و ئاشتی لەگەڵ کەمترین کۆنترۆڵی مەرکەزی دەژین، هەرچەندە بەنرخی نایەکسانیش بێت. جەنگی دووەمی جیهان و جەنگی سارد کۆتایی بە کۆمۆنیزم و فاشیزم هێنا، دوای ئەوە جیهان لە لایەن لیبراڵیزم و سیستمی لیبراڵی جیهانیەوە بەڕێوەچوو. ئەم سیستمە لەسەر ئەوە دەچوو، هەموو مرۆڤ بەشداری بکات و ئەزموونی خۆی بەکاربهێنێ و هەموومان بابەت بوون بۆ یەك بەهای جیهانی، هیچ گرووپێك بۆی نەبوو میراتگری ئەم دەسەڵاتە بێت و باڵادەست بێت بەسەر ئەوی تردا، هاریکاری باشترین ئامراز بوو وەك لە ململانی، هەموو مرۆڤ و گرووپێك دەبێت هاریکار بێت بۆ بەها و بەرژوەندی هاوبەشیان، بۆ ئەمە لیبرالیزم ئامۆژگاری دەکردین، کە یاسا و دامەزراوە نەشناڵیەکانمان بەهێز بکەین، بەڵام ئەم سیستمە لیبراڵیە جیهانیە هەندێك هەڵە و گرفتی هەبوو، باڵادەستی ئەڵتەرناتیڤی دروست کرد، لیبراڵیزم لەسەرەتاکانی سەدەی بیست و
د. محمد امین
به ریتانیا وه ک هێزی به رگری و به رپه چ ده ره وه ی چه کی ناوکی ئه وروپی/ European deterring atom force چالاکانه دژی رووسیایه له هه مبه ر کێشه ی ئۆکرانیا .به ریتانیا به ڕێکاری سه ربازی له ڕێگه ی ناردنی هێزی کۆماندۆ و چه ک بۆ ئۆکرانیا، هه واڵ گری ، هه زاران جۆر گه ماڕۆ له هه موو بواره کانی ژیان ، گەمارۆی ئابووری له سه ەروی هه موویانه وە ی نه هێشتنی بازاری نه و ت و گازی رووس له ئه وروپا ،ئه مریکا ، که نه داو زۆر شوێنی ترله جیهان وە هه روەها به ئاماده کردنی گه له کۆمه ی ناودە وڵه تی به رامبه ر روسیا وه ستاوه . بۆ بن بڕ کردنی بازاری نه و ت و گازی رووس ، بەریتانیا وە ڕۆژئاوا پێویستیان به نه وت و گازی کوردو عه ب هه یه ، بۆ ئه م مه به سته فشار له وەلاتانی نه وتی عه ره بی له که نداو ، وەک سعودی، امارات وە قه ته ر له گه ڵ هه ریمی کوردوستان ئه که ن ،که ببنه جێگرەوه ی رووس به زۆر کردنی به رهه مه کانیان وە ناردنی بۆ بازارەکانی وزە تا به ته واوی سەرچاوەی دارایی رووسیا وشک بکه ن ، تا له ئه نجاما رووس ناچار بکرێت هه موومه رجه کانی ڕۆژئاوا قبووڵ بکات.
بابه تی ته کنیکی که ئایا نه وت و گازی کوردو عه ره ب له توانایانا هه یه که له رووی چه ندایه تی وه کاته وە/له ماوه یه کی کورتا ببنه جیگره وەی نه و ت و گازی رووس بۆ خۆی با به تیکی تره، بەڵام ئه وەی ناوەڕۆکی بابه ته،ئه مه یه، که پاش ۱۰۰ ساڵ دوبارە شه ری ناوچاکانی نفوز له نێوان رووس و ئینگلیز ده ستی پێ کردە وە به ڵام به ئامرازو هه ل و مه رجی تازه . پۆڵین کردنی وەڵاتانی ناوچه وجهیان که ئه بێ خۆیان یه ک لا بکه نه وه له کام به رەدان رووس یا رۆژئاوا، که بواری بێ لایه نی تا ئه ندازه ی نه بوون که م بۆته وه،یه ک تحدی تازە یه بۆ حکومه ت و وەڵاتانی هه م ناوچه هه م جیهان به تایبه ت ئه م وەڵاتانه ی
مەیسەم ڕەجەبی
بەشی فەرهەنگ و ئەدەب- کتاو پایایسم و جەریان ئەدەبیات کوردی لە ۲۱٦ پەڕە لە ژمارەگان هەزار دەنگ وە دەس پەخشێار ئاوەن پەخش کریاد.
مەکتەب ئەدەبی_ فەلسەفی پایایسم لە نیمەێ دێیم داهەێ نەوەد لە ئێران شکڵ گردێیە و وە ناو یەکێگ لە جەریانەیل هاوچەرخ ڕێ د وەرێگ لە ئەدەبیات فارسی و کوردییە. لە کتاو ناو بردێ لە یەکێگ لە بەشەگان وە شێوەێ نۊسمان کوردی دەس گریاس ک لە سەر چشتەیلێگ لە ئێ زەمینە وە شێوەێگ ڕیک و پیکەو ئۊشیەێد.
مەردم کورد وە تەوەجوو وە ڕەوش جۆغرافیاێگ ک دێرن لە پەنج وڵات ئێران، ترکیە، سووریە و بەشێگ لە ئەرمەنستان قەرار گردنە ک سێ شێوەێ نۊسمان دێرن:
۱- شێوەێ لاتین ک تالق وە کوردەیل کرمانج ترکیە دێرێد و تاسیر لە شێوەێ نۊسمان وڵات ترکییە گردێیە.
۲- شێوەێ نۊسمان کوردسان ئەراق ک هە ئەو نۊسمان ئەرەوی_ فارسییەسە ک دەسخوەش
هێمن شێخ زادە
جیھان لەژێر ڕکێفی زلھێزەکان جووڵەی پێدەکرێت بۆ بەرژەوەندی و بەھێزکردنی ئابوری خۆیان و ناوچەکانی جیھان دابەشکراون بەسەر خۆیاندا، لەژێر ناوی دیموکراسی بەویستی خۆیان دەسکاری دێمۆگرافیای وڵاتانی تری جیھان دەکەن ھەموو شتێک بەڕێکەوتنی نێوان زلھێزەکان دەکرێت ھەر یەکە و پشکی خۆی دەوێت لەم یارییە نەگریسانەی زلھێزەکان دەکەین بە گەلانی جیھان.
لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونی ئەمریکا و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ھەمووی گەمەیەکی سیاسییە ئەمریکا بە ئێران و ئیسرائیل دەیکات بۆ فرۆشتنی چەک و بردنی داھاتی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل شەڕی ئێران بکەن فیلمەکە کۆتایی پێدێت، سیاسەتی ئەمریکا بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکانی وڵاتەکەی و بەھێزکردنی ئابوریەکەی پێشتر پشتگیری ڕژێمی بەعسی دەکرد تاکو بەرژەوەندی لەگەڵ بوو لەپشتی بوو کە بەرژەوەندی لەگەڵ نەما دژی بوو جەنگی لەگەڵ ڕاگەیاندو ڕژێمی بەعسی ڕووخاند، یارییە سیاسییەکەی ئەمریکا دژبە ئێران دەیکات لەژوورە تاریکەکان ڕێکەتنی ژێربەژێر دەکەن و لەسەر پارچە وەرەقە و ڕاگەیاندنەکان باسی جەنگ دژبە ئێران دەکەن کەچی لە دیوە شارەوەکانی تر ڕێکەوتنی ئابوری
سالار مەحمود
لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا دەمەوێ ئەو راستیە بخەمە بەردەم رۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی میدیاو رای گشتی کوردستان. کە لایەنێکی گرنگی ئێستاو مێژووی کورد فەرامۆش کراوە، ئەویش ئاوڕدانەوەی جدیە لە جینۆسایدی گەلی کوردو لێکەوتەو بەرپرسیارێتی میدیای بەرامبەر ئەو تاوانە نێودەوڵەتی و مەترسیدارانەی رووبەڕووی گەلی کورد بۆتەوە. ئەم کەلێنە بەتەواوی ھەست پێ دەکرێت. نەبەزمانی کوردی نەبەزمانە جیھانیەکان کە بەشێک لە سایت و کەناڵەکان بەشی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکیان ھەیە.
داوا لە نوسەران و رۆژنامەنوسان دەکەم بایەخی زیاتر بە جینۆسایدی کوردو تراژیدیای گەلەکەمان بدەن بەنوسین بەزمانە جیاجیاکان و دیکۆمێنتکردن و گەیاندنی بە رای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە.
ئەرکە لەکەناڵەکانی راگەیاندن بایەخ بە پرسی ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و جینۆسایدەکانی کوردستان
ئیرشاد ڕەشیدی ڕۆستەمی
کۆڵبەری خۆی بۆ خۆی دیاردەیەکی ناخۆشە کە پیشاندەری جیاوازی (تبعیض) و سەختی ژیان، ماڵ وێرانی و نالەباری بارودۆخی ئابووری لە کوردستاندایە. یەکەم خوێندنەوەی ورد ئەوەیە کە کۆڵبەری نەک هێما و سێمبولێکی ڕاستەقینەی هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردی نییە، بەڵکوو دیاردەیەکی نەخوازراوە کە سیاسەتی دەسەڵاتی ناوەند زاڵی کردووە بە سەر کورددا و زیاتر لە سەدساڵە بە ناعیدالەتی ئابووری و ناهاوسەنگی لە سیاسەتی پەرەسەندنی پاڕێزگاکان بە سەر شار و ناوچە کوردییەکان دا سەلماندوویەتی.
هێما و سێمبولەکانی نەتەوەیەک لە سێمبولیزم (Symbolism) دا دەبێ هەڵقوڵاوی کۆمەڵگا، مێژوو، کەلتوور و خاڵەگرنگ و بەسەرهاتە خۆش و ناخۆشەکانی گەل بێت، کە لە پێگەی سووژەبوون دا دەبن بە ڕەمزی یەکێتی ناوخۆ بۆ مانەوە لە سەر ئەرزی واقیعدا، هەروەها وەک ڤیترینە کە بۆ خۆ ناساندنێک بە بێگانە و دەڕەوەی کۆمەڵگای کوردی و بیانییەکان بەکارتێت.
دەسەڵاتی ناوەند کە دەسەڵاتێکی ئایدیۆلۆجیکی دینییە و شموولی عامی هەیە لە سەر هەموو ڕێکخراو و دەستە و تاقمە و تاکێکدا، وەک لۆژیک و ئەمری واقیع ئەم دەسەڵاتانە ئیزنی پێناسەکردن و خوێندنەوەیەکی جیاواز لە سۆنگەی سووژەبووندا بە کەس نادا و هەر هەمووی چەمککەکان دەبێ بە دنیابینی ئەو ئایدیۆلۆجیایە بێت کە تەواوی