فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاسۆ عەبدوڵەتیف

ھاتنەوەی ئیسلامگەرای سوننەتی و کۆمەڵایەتی و چەپی رادیکاڵ و کەمالیزمە نوێکان و ئەکادیمیست و ئازادیخوازان بە ھاوپەیمانێتییەک لەم بەرە شەش حیزبییەی تورکیا بۆ گۆرەپانی سیاسی بە ڕێبەرایەتی پارتی گەلی کۆماریی چەھەپە بەبێ ھەدەپە. ھیچی کەمتر نییە لە ھەژموونی مەترسیەکانی سوڵتانیزمی ئەردوغانی و عوسمانییە نوێکان، بۆچی؛

یەکەم/ ئاسان نییە ڕوانگەو گوتارت جیاواز نەبێت لە ستەم و فاشیزمی ڕابردووی وڵات و بتوانی دەنگدەر بگەوجێنیت و بڕوای پێ بھێنیت بۆ ھەڵبژاردنێکی چارەنوسساز کە ئەردوغان،کەسایەتی کاریزمیی خۆی لەسەر دادەنێت.

دووەم / ھیچ ئۆپۆزسیۆنێک بەبێ تێگەیشتن لە دۆزگەریی کوردو ئازارەکانی ناتوانێت خۆڕاگربێت و خۆی وەک بەدیل نوما بکات لەکاتێکدا کورد لە تورکیا بۆتە ئەمری واقیع و ماکینەی پرۆسەی سیاسیی و کەلتوریی و ناکرێ پەراوێزی بخەیت.

سێھەم/ ئەم حیزبانە لەسەر پشتی بەلەمی ئابوری لاوازو دراوی کەم بایەخ و شەپۆلی نارازی گەنجان و بێکاری و درزی گەورە لە سەرۆکایەتی کۆمار و نەبوونی ئازادیەکانەوە ھاتوون و خۆیان تەرح کردوە بۆ گەرانەوەی سەروەریی و بەھای سیاسیی بۆ وڵات و بە سیستمکردنەوەی وڵات بۆ پەرلەمانیی و فرەیی، دروشمەکەیان گەورەیە، ھاتنەکەشیان پڕە لە ئیشکالیەتی ئەخلاقی و سیاسی و تەسکبینیی و شۆڤێنیستیی، ئەگەرچی باس لە ھەندێک ماف و ئیمتیاز کراوە بۆ کوردی باکورو کەمەنەتەوەکان، کەچی ھەدەپەیان نەخستۆتە بەرەکەیان.

ھەر لەو سەرەتایەوە ئەجێندای ئەو پارتانە دیدی فاشیزم و نەژادپەرستی و پاکتاوکردن و گوتاری ڕەدکردنەوەی بە تۆپزیی پێوە دیارە، بەیاننامەی سەرەتاشیان لە ٥/٢/٢٠٢٢ بە دیدێکی تەسکی حیزبیی پانتورکی و تۆرانیزم نوسراوە و نەخشەڕێگایەکی دژە دیموکراسیی پەتییە کە ئازادی گەلان ھەرگیز بەرچاو نەگیراوە. گەرچی ئاماژە بە فیدراڵیەت و مافی زمانیی دراوە بە نەژادەکانی ئەرمەنی و یۆنانی بەپێی پێوەری دیموکراسی و خۆ وەرچەرخان بۆ ئەو فرە رەنگیەی یەکێتی ئەوروپا.

بەکورتی ھیچ ئۆپۆزسیۆنێکی جددی وەک ئەڵتەرناتیڤ بۆ سیستمی حوکمڕانی ئێستای تورکیا بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٣، بە بێ تەجاوەزی دۆخ و نەزعەی تورکچێتیی و ئایسیمیلاسیۆنی دژە کورد، ناتوانێ مۆفەق بێت و نەریتی ئاکپارتی تێپەڕێنێت.

ھەدەپە چەندین ساڵە باش لە ئاکپارتی تێدەگات و تێگەشتووەو خۆی ڕاھێناوە لەسەر ڕەوشەکە تاکو شەش پارتی نوێی ئایندە نادیارو و شەش گوتاری ئایدۆلۆژیی نوێی مەترسیدار .

3/6/2022

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان