د.نزاکەت حوسین
بۆ باسکردنی ئەمە دەگەرێینەوە بۆ ئەو سێ چیرۆکەی لەمێژوودا ویستیان ژیانی مرۆڤ و جیهان شی بکەنەوە، ئەوانیش فاشیزم، کۆمۆنیزم و لیبراڵیزمن.
فاشیزمەکان دەیانگوت: مێژوو خەباتە لە نێوان نەتەوە جیاوازەکاندا، باوەڕیان وابوو جیهان لەلایەن گرووپێك خەڵکی توندتیژهوه قۆرخ بکرێت و ئەوانی دیكه ژێردەستە بخات. کۆمۆنیستەکان گوتیان: جیهان بریتی نیە لە خەباتی نێوان نەتەوەکان، بەڵکو بریتییە لەخەباتی نێوان کڵاسەکان، باوەڕیان وابوو تێڕوانینیان بۆ جیهان وابوو، هەموو گرووپی مرۆڤایەتی لەدەوری سیستمی سۆسیاڵی یەك دەگرنەوە، کە یەکسانی دڵنیا بکەنەوە ئەگەر بە نرخی ئازادیش بیت.
لیبراڵیەکان دیدگایان وابوو، ژیان بریتی نیە لە خەباتی نێوان کڵاسەکان و نەتەوەکان، بەڵکو لەنێوان لیبراڵی و دیکتاتۆری، تێڕوانیان بۆ ژیان ئەوە بوو، هەموو مرۆڤایەتی بەهاریکاری بە ئازادی و ئاشتی لەگەڵ کەمترین کۆنترۆڵی مەرکەزی دەژین، هەرچەندە بەنرخی نایەکسانیش بێت. جەنگی دووەمی جیهان و جەنگی سارد کۆتایی بە کۆمۆنیزم و فاشیزم هێنا، دوای ئەوە جیهان لە لایەن لیبراڵیزم و سیستمی لیبراڵی جیهانیەوە بەڕێوەچوو. ئەم سیستمە لەسەر ئەوە دەچوو، هەموو مرۆڤ بەشداری بکات و ئەزموونی خۆی بەکاربهێنێ و هەموومان بابەت بوون بۆ یەك بەهای جیهانی، هیچ گرووپێك بۆی نەبوو میراتگری ئەم دەسەڵاتە بێت و باڵادەست بێت بەسەر ئەوی تردا، هاریکاری باشترین ئامراز بوو وەك لە ململانی، هەموو مرۆڤ و گرووپێك دەبێت هاریکار بێت بۆ بەها و بەرژوەندی هاوبەشیان، بۆ ئەمە لیبرالیزم ئامۆژگاری دەکردین، کە یاسا و دامەزراوە نەشناڵیەکانمان بەهێز بکەین، بەڵام ئەم سیستمە لیبراڵیە جیهانیە هەندێك هەڵە و گرفتی هەبوو، باڵادەستی ئەڵتەرناتیڤی دروست کرد، لیبراڵیزم لەسەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکەم زۆر سەرکەوتوو و تەندروست و زۆرتر ئاشتیخوازبوو، وەك لە پێشوو، بۆ یەکەم جار لەمێژووی مرۆڤایەتی تۆ بەقەڵەوی دەمریت نەك برسیەتی، بۆیەکەم جارە تۆ دەمریت زۆرتر بە پیری وەك لەتاعون، بۆیەکەم جارە مرۆڤ زۆرتر دەمرێت بەروودای نائەنقەست وەك لەتوندوتیژی، لیبراڵیزم جیهانێکی دروست کرد، کە شەکر زۆرتر کوشندەیە وەك لە تەقەمەنی، خەڵکی ئوستروالیا ئێستا زۆرتر بە خواردنی چوکلێت دەمرن وەك لە تەقینەوەی قاعیدە، ئەمانه موعجیزەکانی لیبرالیزم بووو. بەڵام ئێستا جیهان متمانەی بە لیبراڵیزم و باوەڕی بە لیبراڵیزم لەدەست داوە، ئێستا گرووپی ئایینی و نەشنالیستی و دیدگایان، شەرەفی بەگرووپێك داوە کە باڵادەست بێت بەسەر گروورپێکی دیكهدا. ئەی چی جێگای لیبراڵیزم بگرێتەوە؟ وڵاتات تاك به تاك زۆربەیان چوونەتەوە بە بیری نەشناڵی و پارێزگاری نەشناڵی خۆیان، بەڵام دیدگایان بۆ ئهوه نیە جیهان بەگشتی چۆن بەڕێوەببرێت.
خەڵك لەجیهان متمانەی بە لیبرالیزم نەماوە، ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، دەبێت بیر لە ساڵانی 1919 یان 1912 بکەینەوە، جیهانی ئێستا، جیهانێکە چوونەناو 'سایبەر سپەیس' و ناو مێشکەوە، بەتایبەتی لەناو مێشکەوە جیهان جارێکی دیكه دەست پێدەکاتەوە. ئەگەر لیبرالیزم لەمە زیاتر هەڵئاوسا، گەورەترین پرسیار بکرێت، ئەوە دەبێت: چ سیستمێکی جیهانی جێی دەگرێتەوە؟ ئەوەی دەیەوێت جێگای بگرێتەوە تائێستا لەئاستی نەشناڵیە، هەریەکە ئایدیایەکی هەیە، بهوهی چۆن سوود بە وڵاتەکەی خۆی بگەیەنێت، بەڵام هیچ کەسێك ئایدیای نیە کە جیهان چۆن كار بکات. بۆ نموونە: نەشناڵیزمی رووسیا كار دەکات، بۆ ئەوەی ئیدارەی کاروباری رووسیا بکات، بەڵام نەشناڵیزمی رووسیا هیج پلانی نیە بۆ مرۆڤایەتی دیكه، دەتوانین بڵێین: خەریکە نەشناڵیزم گۆڕاوه بۆ ئیمپریالیزم، بۆیە نەشناڵیزم داوادەکات، وڵاتێك بێت کە بەتوندوتیژی زاڵبیت بەسەر جیهاندا و ئیدارەیان بکات، لەسەدەکانی رابردوو زۆربەی ناسیۆنالیستەکان داوای ئەو ئیمپریالیزمەیان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ ناسیۆنالیست لە رووسیا، تورکیا، چین و ئیتاڵیا تا ئێستا داوای ئەو داگیرکاریە جیهانیە ناکەن، ئێستا تێڕوانیانی جیهان چیە؟ ئەو شوێنەی دروستە ئیمپریالیزمی جیهانی بکات کوێیە؟ هەندێك لە ناسیۆنالیستەکانی وەك 'ڤیکتۆر ئۆربانی'، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا و 'لیگا نۆردی'، پەرلەمانتاری ئیتاڵی، 'کۆمەڵگەی رەشپێستەکان' لەبەریتانیا خەون بە نەشناڵیزمێکی نێودەوڵەتی ئاشتیانەوه دەبینن، پێیان وایە هەموو نەتەوەکان ئەمڕۆ رووبەڕووی هەمان دوژمن دەبنەوە. تابۆی گڵۆباڵیزم، بەمەترسی بۆ نەمانی فرەکولتووری لێشاوی و پەنابەران و مەترسی تێکشانی داب و نەریت و ناسنامەی هەموو نەتەوەکان دەبینن. ئێستا بیری 'ناسیۆنالیستی جیهانی' هەیە، کە دەڵێن: هەنگاریا، بەریتانیا و ئیتاڵیا دەبێت دیوارێك دروست بکەن، ئەوپردە تێکبشێنن هێواشی ئەو جووڵەی کار و ئایدیاکانی خەڵك بکەن، کە جیهان دابەش بکات بۆ نەتەوە و حکومەت، كه هەریەکەیان ناسنامەیەك و داب و نەریتی پیرۆزی خۆی هەبێت، بناغەی ئەو رێزە هاوبەشە بۆ ئەو ناسنامەیهدانێن، کە هەموو نەتەوەیە هەیبێت بۆ هاوبەشیکردن بۆ ئاشتیخوازی. ئیتاڵیەکان ئیتاڵین، هەنگاریەکان هەنگارین، بەریتانیەکانیش بەریتانین، بەڵام بوونی پەیوەندیەکی نێودەوڵەتی ئاشتیانە و بازرگانی لەم جیهانە گرنگە، کە ناسیۆنالیستە جیهانیەکان بۆچوونیان بۆ جیهان وایە، جیهان وەك تۆڕێکی جیهانی دەبینن وەك جیهانێکی چواردەوردراو بە قەڵایەکی خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و خۆشەویستی دەبینن. بەڵام گرفتی ئەم دیدگایە ئەوەیە، ئەم جیهانە لەناو ئەم قەڵایهدا بە دەگمەن بەهاوێیەتی بەڕێوەدەبرێت، هەریەکە لەوڵاتە چواردەوردراوانە بەو قەڵا هاوڕێیەتیە، زەویەکی زیاتریان لەسنوورەکەی خۆیان دەوێت، کەمێك ئاسایشی زیاتریان دەوێت، کەمێك گەشەسەندنی زیاتریان لەسەر حسابی دراوسێکەی بۆ خۆیان دەوێت. بۆیە بۆ بوونی ئەم ناسنامە ناسیۆنالیستیە جیهانیە، پێویستیمان بە بەهای جیهانی هەیە و بەبێ یارمەتی بەهای جیهانی، دامو دەزگا جیهانیەکان و رکابەری نێوان ئەم وڵاتانەی ناو ئەم قەڵایە قبووڵی ئەو بنەما و هاوبەشیە جیهانیە ناکهن. هەموو هەوڵەکان لەمێژووی پێشوودا بۆ دابەشکردنی جیهان بوو بۆ وڵاتی ئەجێندا روون، کە دەرەنجامەکەی جەنگ و جینۆساید بووە. لێرەدا پرسیارێك دیته پێشهوه، ئهویش: ئەگەر من بژیم لەناو وڵاتێکی تایبەت و بەهێز و چوارچێوە بەهێزی وەك ئەمهریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، رووسیا، ئیتر من بۆ ئاگادربم بایەخم هەبێت بەم پرسه و هاوبەشیە جیهانییە یان ناسنامە ناسیۆنالیستیە جیهانیە؟. وەك هەندێك لە ناسیۆنالیستەکان تەبەنی پێگەی دابڕانێك و پەراوێزگرتنێکی توندیان کردووە، باوەڕیان بە ئیمپراتۆریەتی جیهانی نیە و باوەڕیشیان بە تۆڕی گڵۆباڵی چوارچێوەدراو بەقەڵا نیە، بەڵکو ئینکاری پێویستبوونی هەر سیستمێکی جیهانی دەکەن، لەسەرووی ئەمەشەوە دەڵێن: قەڵای ئێمە دەبێت پردێك بکێشین لە نێوان خۆمان و ئەو بەشانەی دیكهی جیهان و ئێمە لە وڵاتی خۆمان بژین و ئەوانی دیكه بچن بۆ جەهەنم، دەڵین: پێویستە رەتی هاتنی خەڵکی بیانی و کاڵا و بیرۆکەی بیانی بۆ وڵات بکەینەوە، ههروهها دهڵێن: چەندێك دیوارەکەمان بەهێزبێت و پاسەوانەکانمان بەڕووی بیانیەکان بەهێزبن هێشتا کەمە. بەڵام ئەمڕۆ ئەم جۆرە بیرکردنەوە و دابڕان و جیابوونەوە توندانە لە روانگەی راستی واقعە ئابووریەکەوە تەڵاقدراون. بەبێ تۆڕی بازرگانی جیهانی، هەموو ئابووریە نەشناڵیەکان هەڵدەئاوسێن، تەنانەت بە كۆریای باکوورییشهوه، هەندێك وڵات تەنانەت ناتوانن خۆراك بۆ خۆشیان دابین بکەن بەبێ بازرگانی جیهانی، سەرکردە ناسیۆنالیستەکان هەندێك جار بێزاری خۆیان دژی تۆڕی بازرگانی جیهانی دەردەبرن، بەڵام ئەمانە بە وردی بیر لە وڵاتەکانی خۆیان ناکەنەوە، کە بەتەواوەتی دابڕاون و لەدەرەوەی تۆڕی بازرگانی جیهانین. ئێمە بەتەنها تۆڕی بازرگانی جیهانیمان هەیە بە بێ هەندێك سیستمی جیهانی، کە بناغەی یاریەکە دەگێرن، تەنانەت شتێکی زۆر گرنگ ئەگەر خەڵك حەزی لێبکات یان نا، مرۆڤایەتی ئەمڕۆ رووبەڕووی 3 گرفتی هاوبەشی پێشوەختە بووەتەوە، کە گاڵتەی بە سنووری نیشتمانی دێت و بە هاریکاری جیهانی چارەسەردەبن، ئەوانیش: جەنگی ئەتۆمی، گۆڕانی کەشوهەوا و رێکخستنی تەکنەلۆجیا. چ وڵاتێك بەتەنها دەتوانێت دیوار لەبەردەم ' زستانی ئەتۆمی' Nuclear Winter دروست بکات، کە ژینگە بە هۆی چەکی ئەتۆمییەوە تاریك و تەماوی دەبێت. یان دیوار لەدژی گەرمبوونی ژینگە دروست بکات، هیچ وڵاتێك ناتوانێت بەخۆی زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆجی رێکخات، چونکە هیچ حکومەتێك ناتوانێت کۆنترۆڵی زانستیەکان و ئەندازیاران بکات لەجیهاندا. نموونە ئەزمونی ئەندازیاری بۆماوە، هەموو وڵاتێك دەڵێت: من ئەوە ناکەم، من پیاوی باشم هەیە، ئەو ئەزموونە ناکەم، بەڵام نازانین کێ لەم ركابهرییه دەباتەوە، کەسمان باوەڕمان بەوی دیكه نیە لەسەرووی ئێمەوە بێت، بەهەمان شێوە، ئەمە بەهەندوەربگرە بۆ سیستمی بەرهەمهێنان بە ئامێر بە کەمترین دەستی مرۆڤ، چەکی ئەتۆمی و رۆبۆتە بکوژەکان.هەموو وڵاتان دەڵێن: تەکنەلۆجیا مەترسییە پێویستە رێكبخرێت، بەڵام کەسمان متمانەمان بەکابەرەکانمان نییە رێکی بخەن، پێویستە خۆمان پێشبخەین و کێبڕکێ بکەین، بەڵام رەنگە ئەوەش شتێکی سەلامەت نەبێت بیکەین، وەك ئەگەر رێگە بدەین بە پێشبڕکێی چەك، دەستکاری بۆماوە جیناتەکان، گرفت نییە کێ ئەمە دەکات و براوە دەبیت، بەڵام دۆڕاو گرنگە، ئەویش مرۆڤایەتییە. بۆ ئەوەی تاکە شتێك کە بەر لە روخێنەری پێشبڕکێی چەك بگرێت، ئەوە نیە دیوار لەنێوان وڵاتەکان دروست بکەین، بەڵکو متمانە بەیەکبوون گرنگە، ئەمەش مهحاڵ نیە، ئەگەر ئەڵمانیا بچێت بۆ لای فەرەنسا بڵێت: من گەشە بە پێشبرکێی چەك دەدەم لەتاقیگەی نهینی و لەژێر چیاکانی 'باڤاریان ئاڵپس' کە کۆمەڵە چیایەکن لە ئەڵمانیا، فەرنسا ئهگهری زۆر ههیه متمانە بە ئەڵمانیا بکات، سەرباری ئەو مێژووە ناخۆش و ترسێنەرەی لەنیوان ئەو دوووڵاتە هەبووه، بۆیە پێویستمانە ئەو متمانەیە بونیات بنێین. پێویستە بگەیەنە ئەوەی ئەمریکا و چینیش هەمان ئەو متمانەیە لەنێوان خۆیان دروست بکەن، پێویستمان بە ترۆپکی سەلامەتی گڵۆباڵی هەیە، کە هەموو مرۆڤەکان دژی شۆکی راچڵەکینی ئابووری و زیرەکی دەستکرد بپارێزین، کە ئەگەری زۆره لەدەست دەرچێت و لەکۆنترۆڵ دەرچێت. گەشەی خێرای بەرهەمهێنانی ئۆتۆماتیکی بەکەمترین بەشداری دەستی مرۆڤ کە بەرەو ئەوە دەچێت شۆڕشێکی گەورە بەرهەم بهێنێت، وەك ئەوەی لە 'سلیکۆن ڤالی' و رۆژهەڵاتی چین. مەترسی خراپ بۆ سەر وڵاتانی تازە پێگهیشتوو دروست دەکات لە ئابووری، چونکە پشت بە بەرهەمهێنان بە هەرزانی بەکەمترین دەستی مرۆڤ دەبەستێت و مانوەڵی بەرهەم دێت. هەلی کاری زۆر دروست دەبیت، لە کالیفۆرنیا بۆ بواری سۆفتوێر، بەڵام هەلی کار بۆ مەکسیکیەکان لە شۆفێری تەکسی و کار کردن لە کارگەکان کەم دەبێت، دەتوانین چارەسەر بۆ کێشەکان لەسەرئاستی جیهانی بدۆزینەوە، کە ئەویش هەڵاوسانی شەپۆلی کۆچبەری و کەمی کرێ دەبنەوە کە ناسەقامگیری و توندوتیژی لەسەرتاپای جیهان دروست دەکات، ئەویش بەبوونی هاریکاری وسیستمیکی نەشناڵی جیهانیەوە. وەك چۆن ئەم گەشەسەندنە سەقامگیری و هاریکاریە لە ئەوروپا بەهۆی بوونی یەکیتی ئەروپا لەمێژوودا زۆر باش بوو، بەڵام بە جیابوونەوەی بەریتانیا لێی، قەیران دروست بوو. لەخودی خۆیدا 'برۆنکس' پێویستی بەم ئایدیایه نیە، بەڵام لەراستیدا ئێستا بەریتانیا لەناو یەکێتی ئەوروپا دەبێت فۆکەس بخاتە سەر ئەمە، ئەم جیابوونەوەی خۆی چۆن لە جەنگی ئەتۆمی دەپارێزێت، چۆن یارمەتی دەدات لە گۆڕانی کەش و هەوا بیپارێزێت، ئەم جیابوونەوەی چۆن یارمەتی دەدات بۆ رێکخستنی زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری بایۆلۆجی. بێگومان جیابوونەوەی سەختی بۆ دروست دەکات لەچارەسەری ئەم کێشانە، چەند خولەك بڕوات بەسەر جیابوونەوەی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەرووبەڕووبوەنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا یان قەیرانی گەشەی زیرەکی دەستکرد، ئەوەندە خولەکی لێ کەم دەکاتەوە. دوای 20 ساڵی دیكه کاتێك نەمانتوانی چارەسەری کەشوهەوا و زیرەکی دەستکرد بكهین، نەوەیەك گەورەبوون بڵێن چی بکەین بۆ چارەسەری ئەم کێشە جیهانیانە؟ ئێوەی باوان چیتان بۆ کردووین؟ دەبێت داوای لێبوردن لەو نەوەیە بکەین و بڵێن: سەرقاڵ بووین بە جیابوونەوە، کاتمان نەبوو بۆ ئەم کێشە بچوکانە، ئەوکاتە دەکەوینە دەرەوەی گەشە و مانەوە. لەسەدەی 21 ئەوروپا و مرۆڤایەتی لە جیهاندا زیاتر پێویستییان بە هاریکاریە، ناسیۆنالیستی هیچ بەربەست و بەڵگەیەکی بۆ ئەم هاریکاریە نامێنێتێت، هەندێك سیاسی وەك دۆناڵد ترامپ جەدەلی بوو لەسەر ئەم دژیەکە پەیوەستبوونەی نێوان نەشناڵیزم وگڵۆباڵیزم، دەیگوت: دەبێت گڵۆباڵیزم رەتکەینەوە نەشناڵیزم هەڵبژێرین، بەڵام ئەمە جەوهەری هەڵەکان بوو، هیچ دژبەیەکێك لەنیوان نەشناڵیزم و گڵۆباڵیزم نییە، ناسیۆنالیستی ئەمڕۆ بەمانای ئەوە نیە، رقت لە خەڵکی بیانی بێت، بەڵکو واتە چاودێریکردنی هاوڵاتیانت. لەسەدەی 21 بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیانت سەلامەت و تەندروست بن، دەبێت هاریکاری لەگەڵ بیانیەکان بکەیت، ئەمڕۆ باشترین ناشنالیست دەبێت گڵۆباڵیستیش بێت، هیچ دژبەیەکیەك لەنێوانیان نیە، گڵۆباڵیزم مانای ئەوە نیە کە ئینتیمات بۆ نەتەوە و دابونەریتی خۆت نەبێت، بەمانای ئەوە نایەت کە دەرگا واڵابیت بۆ هاتنی کۆچبەری بێ سنوور، وەکك ئەو بیرە موئامەرەیهی لەئوسترالیا هەیە، پێی وایە گڵۆباڵیزەیشن واتە دەیەوێت دەرگا واڵابێت بۆ کۆچبەر و ئەوروپا بکەوێته بەردەم لێشاوی دەیان ملیۆن خەڵکی بیانی .
قەیرانی ئەوروپا ئێستا جیابوونەوەیە، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە" کە بەریتانیا و ئەوروپا فۆکەس بخەنە سەر ئەم جیابوونەوەیە، چۆن یارمەتیاین دەدات بۆ پارێزگاری لە چەکی ئەتۆمی؟، چۆن یارمەتی دەدات بۆ پارێزگاری لە گۆڕانی کەشوهەوا، ئەم جیابوونەوەیە چۆن یارمەتی دەدات بۆ رێکخستنی زیرەکی دەستکرد، ئەندازیاری بایۆلۆجی؟ هەر لەسەرەتای جیابوونەوەکە ئاماژەکانی سەختی بۆ چارەسەری هەموو ئەم کێشانە دەرکەوتن. ئەمڕۆ باشترین ناسیۆنالیست پێویستە بەهەمان شێوە گڵۆبالیزمێکی باشیش بیت، هیچ دژیەکیەکی نیە لەنێوانیان، گڵۆباڵیزەیشن بەمانی ئەوە نیە لە ئینتیمای نەتەوەی خۆت یان داب و نەریتتیان دورت بخاتەوە و مانای ئەوە نیە دەرگا بکرێتەوە بۆ هاتنە رەهای لێشاوی کۆچبەران، گڵۆبالیزیەشن بەمانای دوور لە شتی مەزاجیە و بنەمایە لەسەر شتی لۆژیكی، کە ئەوانیش: یەکەم، شتێك گڵۆباڵیزەیشن واتە پابەندبوون بە کۆمەڵێك بنەمای جیهانی، ئەم بنەمایانە دژی تاك بوون و ئینتیمای هیج نەتەوەیەك نیە کە خەڵك دەیەوێت بۆ نەتەوەکەی خۆی، بنەماکانی گڵۆباڵیزەیشن پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکان رێكدهخات، باشترین نموونە بۆ جیهان، یاری تۆپی پێی جیهانیە،ی اری تۆپی پێی جیهانی بریتیە لەپێشبڕکێی نێوان وڵاتەکان، خەڵك ئینتیمایەکی زۆری بۆ تیپەکەی وڵاتەکەی هەیە، لەهەمان کاتدا یاری تۆپی پێی جیهانی گەورەترین هارمۆنی جیهانیە هاوبەشیەکی جیهانی سەرسوڕهێنەرە، فەرەنسا ناتوانێت لە دژی کرواتیا یاری بکات، ئەگەر هەردوولا پابەند نەبن بەهەمان بنەما و پرینسیپی یاریەکەوە، هەزار ساڵ پێش ئێستا لەسەدەی 11 زۆر زەحمەت بوو، خەڵك لە ئەرجەنتین و کراوتیا و ژاپۆن بهێنێت لە رووسیا یاری پێکەوە بکەن، ئەگەر نزیکیش بوونایه لەیەك رازی نەدەبوون بە هەمان بنەما و پرەنسیپ، ئەمڕۆ ئەمە ئاسانە، کەواتە گڵۆباڵیزەیشن بەکردار رویدا. ئێستا تۆ حەزت لە یاری تۆپی پێی جیهانیە، لەکاتێکدا تۆ گڵۆباڵیزیش نیت. دووەم شتی گڵۆباڵیزم فەزلی بایەخی جیهانی دەدات بەسەر بایەخی وڵاتاندا، نەك هەموو جارێك، بەڵکو هەندێك کات، بۆ نموونە: لەیاری تۆپی پێ هەموو تیمەکان رازین دەبن بەوەی کە نابێت دەرمانی وزەبەخش بەکاربهێنن بۆ باش ئەنجام دانی یاری، ئەگەر ئەمە کرا، تیمەکەی بەرامبەریش هەمان شت دەکات، کەواتە ئەوکاتە یاریەکە لەنێوان بایۆکیمیستەکان دەبێت، نەك لەنیوان یاریزانهكان. لەئابووریش وەك یاری پێویستە بەڵانس بدۆزینە و لەنێوان بایەخی نەشناڵیزم و گڵۆباڵیزم، لە گڵۆباڵیزمدا زۆرینەی باج بۆ چاودێری تەندروستی و پەروەردەیی وڵاتەکان دەڕوات، بەڵام هەدنێك جار وڵاتان رازین گەشەی تەکنەلۆژیا و گەشەی ئابووری هێواش بکەنەوە لەپێناو پارێزگاریكردن وکەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، یان لەبەر بڵاوبوونەوەی مەترسی تەکنەلۆجیا. ئەمە بۆ ئەوە نیە، حکومەتێکی جیهانی دروست بکەین، کە تێڕوانینێکی ناریاڵیتی و مەترسیە، بەڵکو جیهان دەبێت هارمۆنی بێت نەک یەکپۆشی، وەك ئۆرگێسترایەك کە هەموو ئامێرەکان جیاوازن، بەڵام دەتوانن هارمۆنی بن و ئاوازێك یا پارچە مۆسیقایەك بهیهكهوه بژەنن، ئەگەر هەموویان یەك شت بن ئاوازی جوانی تیا نابێت، ئەگەر هەر ئامێرێك بۆ خۆی شتێك بژەنێ شتێك دروست دەبێت، کە نەخوازراوە، بەڵام بە هارمۆنی ئاوازێکی جوان بەرهەم دێنن. ئهگەرچی رەنگە هەندێك جەنگ یان بارودۆخێك بێتە ئاراوە، ئەم بیرۆکانە بگۆڕێت، بۆ نموونە: جەنگی رووسیا و ئۆکراین زۆر شتی گۆڕی، یەکێك لەوانە هەردوو بیر و ئاراستەی ناشناڵیزم و گڵۆباڵیزم، کە ساڵانێکە دوو ئاراستەی جیاوازن لەوڵاتەدا، لەم جەنگەدا کۆیکردنەوە و لە 'ناشناڵیزمی ئۆکرانیا' و ناسنامەی ناسیۆنالیستی بەهێزکردەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی وڵاتەکە و هاووڵاتیان لەپێناو پاراستنی ناسیۆنالیستی وڵاتەکەیان.
بۆ ئەم هارمۆنییە دەبێت باڵانس بدۆزینەوە به رێگەیەکی ناوەند، یەکێتی ئەوروپا تا ئێستاش سەرکەوتووبووە لەئەزمونی لە دۆزینەوەی ئەم هێڵی ناوەراستە، و باڵانس راگرتن و ئەزموونی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا و دروستکردنی هاریکاریەکی کاریگەر لەنێوان 100 ملیۆن كهس بە بێ دروستکردنی فشار بۆ یەکپۆشی، بە بێ دروستکردنی فشار بۆ تاك حکومەتی یان تاك زمانی و تاك نەتەوەیی بۆ هەموو کەس. ئومێد زۆر زۆرە بەم ئەزموونە لە هارمۆنی، بە بێ یەکپۆشی کە رێچکەیەك بکێشێت بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بە شوێنکەوتنی ئەم رێچکەیەی ئەوروپا، کە هەموو جیهان لە یەکپۆشی بپاریزێت و دروستکردنی هارمۆنی، ئەمە روئیا و باسە بۆ ئەروپا، ئەوروپا دەبێت فێری جیهان بکات چۆن بە ئاشتیانه هاریکاری بکەن بە بێ فشار بۆ دروستکردنی حکومەتێکی قۆرخکار یان سیستمێکی قۆرخکار لەسەر هەموو کەس، ئەمە لە پراکتیکدا مانای چییە؟ لە روانگەی چەند مانگی داهاتو یان چەند ساڵی داهاتوودا، ئەمە سەنگێکی زۆر بە گرفتەکانی جیهان دەدات و بایەخیان لەناو جێبەجێکردنی ئەم پێکهاتەی 'حکومەتی نەتەوەکان' کە یەکێتیەکی سیاسی دروست بکات وڵاتەکان هارمۆنی پێکەوە کاربکەن .هەراری فەیلەسوفی سەردەم دەڵێت: بە ئەوروپیەکان "ئەگەر لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو حکومەتەکان داوای دەنگدانیان لێکردن، 4 پرسیاریان لێ بکەن، یەکەم: بڵی: ئەگەر تۆ دەرچوویت چ پرۆژەیەکت هەیە بۆ خۆپاریزی لەمەترسی شەڕی ئەتۆمی؟ دووەم: بپرسن چ کردارێکی هەیە کە فێرمان بکەیت لەمەترسی گۆڕانی کەشوهەوا کەمکەینەوە؟، سێیەم: بپرسە چ کردارێکت هەیە بۆ گرتنەبەری مەترسی تەکنەلۆجیا وەك زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری بایۆلۆجی؟، چوارەم: وەك دواپرسیار بڵێ: بیرکردنەوەتان چیە بۆ جیهان لە 2050؟ دیدگاتان چۆنە بۆئایندەی جیهان؟، خراپترین سیناریۆیەك بیری لی دەکەنەوە چیە و باشترین سیناریۆ چیە؟ ئێمە روئیامان دەوێت بۆ داهاتوو، ئەگەر هەندێك سیاسیەکان لەم پرسیارانە نەگەیشتن یان هەر باسی رابردوویان دەکرد، ئەگەر وەڵامێکیان یان دیدگایەکی رونیان نەبوو بۆ ئایندە دەنگیان پێ مەدەن."
14/5/2022