شاناز هیرانی
تا هه‌نوكه بابه‌تی به‌شداری ژن له‌دروستكردنی بڕیار و رۆڵی له‌كایه‌ی سیاسی‌دا، بابه‌تێكه جێگه‌ی بایه‌خی تیۆرسێنان و سیاسه‌توانانه، به‌تایبه‌تیش له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. له‌وڵاتانی رۆژئاوا تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌و قۆناغه‌یان تێپه‌ڕاندوه و له‌وێ ئێستا ژنان كار بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له بڕیار‌و سیاسه‌تدا نه‌ك بۆ یه‌كسانی. به‌ڵام وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گیرۆده‌ی ده‌ستی جه‌نگ و ململانێكانن، ئه‌مه‌ش وایكردوه وزه‌ی مرۆیی له‌وێدا بهسهرقاڵبون به‌دۆخی ناسه‌قامگیری به‌هه‌ده‌ر بڕوات، دواجار ژنانیش به‌هۆی ئه‌و باره ناله‌بار و بێ كۆتاییه‌ی ئه‌و وڵاتانه كه‌وتنه ناو شۆرش و ململانێ و كایه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی چرتر.
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ژنان ئێستا چۆن ده‌ڕواننه جیهانی سیاسه‌ت، دیموكراسی، ئاشتی و ده‌سه‌ڵات و هێز...؟ ژنان تا چه‌ند توانیویانه خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵا گۆڕانكارییه‌كان و راده‌ی كاریگه‌ریان چه‌نده به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و حزبی و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه؟
ساڵی 1995 له كۆنگره‌ی جیهانی ژنان له وڵاتی چین دان نرا به زه‌روریه‌تی به‌شداری ژن له‌پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار‌و گه‌یشتنی به پۆست و پله باڵاكان. به‌ڵام زۆرن ئه‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن ژن به ئاسانی نه‌گاته ئه‌و شوێنانه، له‌وانه‌ش (دامه‌زراوه سیاسیه‌كان، دۆخی ئابوری، كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ریته باوه‌كان).
له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا ره‌وته فێمێنستیهكان ره‌خنه‌ی توندیان له تیۆر‌و چه‌مك و گریمانه كلاسیكیه‌كان گرت له‌جیهانی سیاسی‌دا، به‌تایبه‌ت تیۆره‌كانی وه‌كو ریالیزم و لیبراڵیزم. به‌و پێیه‌ی جیاوازی جێنده‌ری هه‌یه له‌نێوان خودی تیۆره‌كانی جیهانی سیاسه‌ت و پرۆسه‌ی پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌ت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد دوباره پێداچونه‌وه بكرێت به‌و چه‌مكه سه‌ره‌كیانه كه له سیاسه‌تدا هه‌ن. دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی تیۆری فێمێنزیمیش، كه میتۆدی خۆی له جه‌خت كردنه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی نایه‌كسانی و جیاكاری ره‌گه‌زی لهكۆمهڵگهكاندا گۆری بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه چۆن ناسنامه‌ی جێنده‌ری بۆته هۆی دارشتنی ئه‌جێندای بریاره سیاسیه‌كان. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه خودی فێمێستهكانیش دابه‌ش بوینه به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌و دیدی جیاوازه‌وه، هه‌ندێكیان لیبراڵا، هه‌ندێك رادیكاڵین، هه‌ندیكی تریش ره‌خنه‌گر..
لیبراڵه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌كسانی و نوێنه‌رایه‌تی ژنلهدهسهڵاتدا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان پێیانوایه ده‌بێ بزانرێ تا چه‌ند ژنان ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و پێگه باڵاكان. به پێی تێڕوانینی ئه‌وان ژنان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئاماده‌ییان هه‌بێت بۆ توانای گه‌یشتن به چینی سه‌ره‌وه‌و خاوه‌نی بریاربن، به‌ڵكو بونه‌ته پاشكۆی پیاو له سیاسهتداو ئه‌و قۆناغه هێشتا تێپنهپهڕیوهو ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
كه‌چی رادیكاڵه‌كان به پێچه‌وانه‌وه كه‌متر چونه‌ته سه‌ر بابه‌تی یه‌كسانی و زیاتر كار له‌سه‌ر ئایدیا و (بیری جیاواز) ده‌كه‌ن. ئه‌وان پێیان وایه ژن و پیاو له‌یه‌كتر جیاوازن، چ له‌رووی بایۆلۆژی و یان كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. له‌دیدی ئه‌وان پیاوان شه‌رانگێز و حه‌ز به هێز ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ژنان یه‌كگرتوتر و كۆده‌نگ ترن و ده‌توانن وردتر سیاسه‌ت بكه‌ن.
رهخنهگرهكانیش هه‌وڵیانداوه ئه‌و دیدگا باوانه‌ی سه‌باره‌ت به ژن و پیاو هه‌یه شیبكه‌نه‌وه. ئه‌و شتانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك نێر بێـت و یه‌كێك مێ بێ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چین؟ واته رۆڵی سه‌ره‌كی ژن و پیاو چیه له‌ناو خێزان و كار و سیاسه‌ت و ... هتد، بۆیه فێمێنیسته ره‌خنه‌گره‌كان پێیان وایه هه‌موو ئه‌و چه‌مك و نۆرمه باوانه‌ی هه‌ن و په‌یوه‌ستن به ژن و پیاوه‌وه ده‌بێت دوباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێته‌وه‌و دوباره داڕشتنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، چونكه ئه‌و چه‌مكانه هۆكاری سنورداكردن و په‌راوێزخستنی ژنه له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا.
(كینیتا ئینلۆی) له‌كتێبی (مۆزه‌كان، كه‌ناره‌كان و بنكه‌كان)دا ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی ژن و پیاو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی دروست نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی. واته ژن و پیاو به یه‌كه‌وه رۆڵی سیاسی بگێرن به‌دیدی جیاواز له‌یه‌كتر..
له‌راستیدا كاتێك سیاسه‌ت دوور له‌تێڕوانین و ئایدیۆلۆژییه جیاوازه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگینین، ده‌بینین جیهانی ژیانهـ زانستی ژیانه، ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه به‌هه‌موو دیدو بۆچون و ئایدیا جیاوازه‌كانیشه‌وه. سه‌رده‌م و بیر‌و ئایدیای نوێ حه‌تمیه‌تی بونی ژنی سه‌پاندوه له‌و بواره‌داو دابه‌شكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز دیاری ناكات. به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی پێگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ژن و پیاو پێكهێنه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تین بۆیه دابه‌شكردنی مرۆڤه‌كان به ره‌گه‌زی سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست دووره له فه‌لسه‌فه‌ی نرخی بوون. روانگه‌ی ئامرازی به ژن و بینینی وه‌ك ره‌گه‌زێكی بێ توانا و دوور له‌سیاسه‌ت كردن، له‌گه‌ڵا فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری هه‌بوون یه‌ك ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداریی له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌نوس به مرۆڤ دراوه، ئه‌وا ژنانیش نیوه‌ی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه ده‌سه‌ڵاته‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت..
18/6/2022