رۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی قوروە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ناساند.
ئەو چالاکە مەدەنییە شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە سبەی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار مانگ زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان دەکرێت.
حوکمی ٣٦ مانگ زیندانیی چوار چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی "شەهریار تەهماسبی" خەڵکی کرماشان، "ئەردەشیر موسەوی" خەڵکی کرماشان، "مستەفا باقری ئاشنا" خەڵکی کەنگاوەر و "ئەرسەلان هیدایەتی" خەڵکی قوروە، لە دادگای پێداچوونەوەی
ئەمریکا دەڵێت سزا دەسەپێنێتە سەر وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها نێکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزەوێلا، بەپێی دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە بە پەیامنێرانی وتووە " بۆ نزیکەی 2 ساڵە کاربەدەستە گەندەڵەکانی تاران لەگەڵ ڕژێمە نایاساییەکەی ڤەنزەوێلادا کاردەکەن بۆ سوکایەتی کردن بە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان."
مایک پەمپێیۆ دەڵێت "بڕیار و کاری
"موژگان کاووسی" خەڵکی شاری کەلاردەشت کە لە زیندانی ئەوینی تاران دا، ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات بۆ ١١هەمین ڕۆژ درێژەی بە مانگرتن لە خورادن دا.
بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "کاووسی" ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، بە هۆی ئەوی کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرخەسی ڕەد کراوەتەوە و هەروەها بەهۆی جیاکاری جینسی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، ئیزنیان نەداوەتێ لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێت و نارەزایەتی خۆی دەربریوە و مانی لە خواردن گرتووە.
جێی ئاماژەیە لە زیندانی ئەوین، کاتی دیاری کراو بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە بۆ ژنان و پیاوان جیاوازی هەیە و بەرپرسانی زیندان تا ئێستا هیچ وەڵامێکییان بۆ داخوازی
لە ئەنجوومەنی شاری ورمێ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ساڵی کۆتایی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. ئازەرییەکان رێگەنادەن ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنی شاری ورمێ ببنە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە.
شەش کەس وەک سەرۆک و جێگری سەرۆک، سکرتێری یەکەم و دووەم، گوتەبێژ و بەرپرسی دارایی ئەنجوومەنی شاری ورمێ هەڵبژێردران کە هەموویان لە ئەندامانی ئازەری ئەنجوومەنەکەن.
ئەنجوومەنی شاری ورمێ 11 ئەندامی هەیە، حەوتیان
هاوسەرۆکی هەدەپە پەرڤین بوڵدان و میتات سانجەر ڕۆژی یەکشەممە سەردانی گرتووخانەی ئێدرنەیان کرد و چاویان بە هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش کەوت.
پاش ئەوەی هاوسەرۆکەکانی هەدەپە چاویان بە دمیرتاش کەوت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا. پەرڤین بوڵدان ڕایگەیاند ئەمڕۆ " ئێمە وەکو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی سەڵاحەدین دمیرتاش و عەبدولا زەیدان ئەندامی پەرلامانمان لە گرتوخانەی ئێدێرنە کرد. دەمەوێت باس لە گرنگی ئەو سەردانە بکەم، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆربوو نەمانتوانیبوو سەردانی بکەین
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە ئێران کرد نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێران لە سێدارە نەدات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی فۆکس نیوز کە سەرۆک ترامپ ئاماژەی پێداوە پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی نەوید ئەفکاری بەهۆی بەشداریکردنیەوە لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی ئێراندا
چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران.
بە پێی ڕاپۆڕتی سەرچاوە خۆجێییەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی "قەڵاڕەشی سەردەشت" هێرشییان کردە
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە 1ی شەش دەستی بە "بەرنامەی تێکۆشانی دیموکراتیک" کرد. وەکو بەشێک لەو چالاکییەی ڕۆژی دووشەممە، هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا "بانگەوازی ئاشتی" ڕاگەیاند.
هاوسەرۆکەکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میتات سانجار پێکەوە ڕاگەیاندنەکەیان خوێندەوە و داوایان لە هەمو ئاشتیخوازان کرد هاوکاری ئەم ڕاگەیاندنە بکەن.
لە ڕاگەیاندنەکەیاندا تیشکیان خستە سەر بێکاری، هەژاری، قەیرانی ئابووری و بەتایبەتیش لەسەر پرسی کورد.
بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەردوو هاوسەرۆک ئاماژەیان بە
حووکمی ٩ مانگ زیندانی تەعزیری ٤ بەند کراوی چالاکی مەدەنی کورد بە ناوەکانی ئەردەشیر مووسەوی، ئەرسەلان هەدایەتی، شەهریار تەهماسبی ومستەفا باقری ئاشنا کە پێشتر لە لایان لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ڕێژیمەوە بەسەریاندا سەپابوو، لە لایان دادگای پێداچوونەوی کرماشانەوە کەم کرایەوە بۆ ٤ مانگ.
ئەم چالاکە مەدەنییانە لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی٩٧ی هەتاوی لە لایان هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دوای ٢مانگ دەسبەسەر کران لە سلوولە تاکە کەسییەکاندا
وڵاتانی رووسیە و تورکیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دژی رێککەوتنی نەوتیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەمریکا هاتنە دەنگ.
رۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی وەکو ئامادەسازییەک بۆ کۆبوونەوەی ئاستانەی تایبەت بە سووریا لە ژنێڤ، رووسیە، تورکیە و ئێران کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە بە راوێژی شاندی سووریە و گیێر پیدرسۆن، نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریە سازکرا و شەوی
ۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد مورادی و نەوشیروان ڕەزایی" خەڵکی گوندی "هەڵیزاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان پاش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی گوڵبارانکردنی گڵکۆی شەهیدانی ژینگە لە مەریوان دەسبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوی "خوسرەو جیهانئارا، ئاکام حەسەنزادە، سەردار مەلا و ڕەحمان قادری" خەڵکی سەردەشت، دەسبەسەر کردووە.
ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کراون.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە
هەواڵنێری "ڕویتێزر" بە پێی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد، "مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی کارا کردنی "مکانیزمی ماشە" و درێژەدان بە گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی سەردانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، پۆمپێئۆ دەیهەوێت سکاڵایەک دژ بە کۆماری ئیسلامی لەسەر پێشێل کردنی بڕیارەکانی ڕێککەوتنی ناوکی (بەرجام) پێشکەشی
ۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، "زارا جەماڵی" چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەنگاوەر، پاش خوناساندنی بە دادسەرای ئەو شارە، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا.
حوکمی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادوەر "ئەحمەدیان" درابوو.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی جەماڵی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، دەڵێت کە ئەو ژنە چالاکە لەگەڵ خوشکەکەی بە ناوی "سەمیرا" و زاواکەیان "عەلی قولی لوو"، لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بە بەڕێوبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی ڕاگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکان لەگەڵ دەزگاکەدا.
ئەم لێدوانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە تاران ڕازی بوو بەوەی ڕێگە بە پشکنەرانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بدات تاوەکو بێنە ناو دوو کارخانەی ناوەکیی ئێرانەوە کە دەزگاکە پێی وایە پێشتر چالاک بووە و چالاکی ناوەکیی نهێنی تیادا ئەنجام دراوە.
ڕۆحانی وتی " وەکو پێشتریش، ئێران ئامادەیە