فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وڵاتانی رووسیە و تورکیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دژی رێککەوتنی نەوتیی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەمریکا هاتنە دەنگ.

رۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی وەکو ئامادەسازییەک بۆ کۆبوونەوەی ئاستانەی تایبەت بە سووریا لە ژنێڤ، رووسیە، تورکیە و ئێران کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە بە راوێژی شاندی سووریە و گیێر پیدرسۆن، نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریە سازکرا و شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی ١٠ خاڵییان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە.
یەکێک لە خاڵەکانی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی هەرسێ وڵات باسی ئەو رێککەوتنە دەکات، کە لەنێوان هەسەدە و کۆمپانیای “دێڵتا كریسێنت ئێنێرجی “ئەمەریکایی واژۆکراوە سەبارەت بە نەوتی رۆژئاوای کوردستان .
هەرسێ وڵات رێکەوتنەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن “رووسیە، تورکیە و ئێران دژی دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی نایاسایی داهاتی نەوتی سووریان و دەبێت ئەو داهاتە بۆ کۆماری عەرەبیی سووریە بێت، جەختیش دەکەنەوە لەوەی “هەر لەم چوارچێوەیەدا ئیدانەی رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان کۆمپانیایەکی خاوەن مۆڵەتی ئەمەریکایی و کیانێکی نایاسایی وەکو بەشێک لە ئەجێندای جیاخوازی دەکەین”.
رێكکه‌وتنه‌كه‌ لەنێوان كۆمپانیای” دێڵتا‌ كریسێنت ئێنێرجی”یە كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی-یه‌ له‌گه‌ڵ هەسەدە، بووەته‌ جێگه‌ی مشتومڕی ته‌واوی هێزه‌كانی ناوچه‌كه. به‌پێی لیدوانی به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ئه‌مەریكاش: ئه‌م رێكخستنه‌ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی سووریا بێبه‌ش ده‌كات له‌ قازانج و پاره‌كه‌ و به‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ی بۆ كورد ده‌بێت، واشدەکات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كه‌ بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننه‌وه‌، كه‌ تائێستا گۆڕه‌پانێكی پڕ لە ئاڵۆزی و كێشه‌یه‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تورکیە و ڕووسیە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو ڕیککەوتنە تووڕەن.

27/8/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان