فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"موژگان کاووسی" خەڵکی شاری کەلاردەشت کە لە زیندانی ئەوینی تاران دا، ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات بۆ ١١هەمین ڕۆژ درێژەی بە مانگرتن لە خورادن دا.


بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "کاووسی" ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، بە هۆی ئەوی کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرخەسی ڕەد کراوەتەوە و هەروەها بەهۆی جیاکاری جینسی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە، ئیزنیان نەداوەتێ لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی بگرێت و نارەزایەتی خۆی دەربریوە و مانی لە خواردن گرتووە.


جێی ئاماژەیە لە زیندانی ئەوین، کاتی دیاری کراو بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە بۆ ژنان و پیاوان جیاوازی هەیە و بەرپرسانی زیندان تا ئێستا هیچ وەڵامێکییان بۆ داخوازی زیندانییانی ژن نەداوەتەوە و بەم هۆیەوە "موژگان کاووسی" بە بەردەوامی درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە.


ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایان هێزە ئەمنییەکانی شاری نووشار لە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر کرا و پاش ماوی یەک مانگ بە بارمەتەی ۱۰۰ میلیون تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


بە پێی حوکمی دادگا "موژگان کاووسی" بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە حیزبێکی کوردستانی" بۆ ماوەی ٣٣ مانگ زیندان، "پڕۆپاگەندا و ئاژاوەگێڕی دژی کۆماری ئیسلامی" بۆ ماوەی ٣٦ مانگ زیندان و هەروەها "بانگەشە دژی نیزام" بۆ ماوەی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی، بەسەردا سەپا.


""موژگان کاووسی" ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە مەبەستی جێ بە جێ بوونی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە ۲ی پووشپەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی، لە زیندانی ناوەندی شاری نووشار لە ئۆستانی مازەندەران بۆ زیندانی ئەوینی تاران گوێزرایەوە .

١٤/٩/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان