لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەتییەکان چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوی "خوسرەو جیهانئارا، ئاکام حەسەنزادە، سەردار مەلا و ڕەحمان قادری" خەڵکی سەردەشت، دەسبەسەر کردووە.
ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کراون.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.
"ئاکام حەسەنزادە و سەردار مەلا" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "خوسرەو جیهانئارا" و "ڕەحمان قادری" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
26/8/2020