فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بە بەڕێوبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی ڕاگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکان لەگەڵ دەزگاکەدا.

ئەم لێدوانەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە تاران ڕازی بوو بەوەی ڕێگە بە پشکنەرانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بدات تاوەکو بێنە ناو دوو کارخانەی ناوەکیی ئێرانەوە کە دەزگاکە پێی وایە پێشتر چالاک بووە و چالاکی ناوەکیی نهێنی تیادا ئەنجام دراوە.

ڕۆحانی وتی " وەکو پێشتریش، ئێران ئامادەیە هاریکاری لەگەڵ دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا بکات."

ئەم هەنگاوەی ئێرانیش ئەو فشارە نێودەوڵەتیەی سەری کەم دەکاتەوە لەکاتێکدا ئەمەریکا دەیەوێت سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە بسەپێنێتەوە بەسەر تاراندا.

بەڕێوبەری گشتی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان " ئێران ڕێگە دەدات پشکنەرانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بچنە ناو ئەو دوو شوێنەوە کە دەزگاکە دیاریکردوون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

27/8/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان