فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە ئەنجوومەنی شاری ورمێ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ساڵی کۆتایی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. ئازەرییەکان رێگەنادەن ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنی شاری ورمێ ببنە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە.

شەش کەس وەک سەرۆک و جێگری سەرۆک، سکرتێری یەکەم و دووەم، گوتەبێژ و بەرپرسی دارایی ئەنجوومەنی شاری ورمێ هەڵبژێردران کە هەموویان لە ئەندامانی ئازەری ئەنجوومەنەکەن.

ئەنجوومەنی شاری ورمێ 11 ئەندامی هەیە، حەوتیان ئازەری و چواریان کوردن. دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکان ساڵانە هەڵدەبژێردرێن و لە ساڵانی رابردوودا یەک یان دوو ئەندامی کورد دەبوونە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناکۆکییەکانی ئەنجوومەنی شاری ورمێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم خوولەی ئەنجوومەن لە ساڵی 2017، سێ ئەندامی ئازەری ئەنجوومەنەکە لایەنگر و سێشیان دژبەری بنەماڵەی حەزرەتپوور بوون، کە بنەماڵەیەکی ئازەریی دەستڕۆیشتووی شارەکەن و کەسێکیان پەرلەمانتار و یەکێکیشیان سەرۆکی شارەوانییە و لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیشەوە پشتگیریی لێدەکرێت.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیدا، ئەندامانی کوردی ئەنجوومەنی شاری ورمێ لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە رێککەوتبوون کە دەنگ بە محەممەد حەزرەتپوور بدەن ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ورمێ؛ لە بەرامبەردا سەرۆکایەتیی شارەوانی ناوچەی پێنجی ورمێ و جێگرێکی سەرۆکی شارەوانی بدەنە کورد و بۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شاریش دەنگ بە ئەندامانی کورد بدەن.

لە ساڵی یەکەم و دووەمدا، ئەو رێککەوتنە لە ئەنجوومەنی شار جێبەجێکرا، بەڵام دوای ئەوەی کە ساڵی رابردوو لەسەر قسەکردن بە زمانی ئازەری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکۆکی کەوتە نێوان نوێنەرانی کورد و ئازەری، ئەندامانی ئازەری ئەنجوومەنەکە یەکیان گرت و دەنگ بە نوێنەرانی کورد نادەن ببنە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شاری ورمێ.

ئەمساڵیش ئازەرییەکان یەکیان گرت و پۆستەکانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد. لە ئەندامانی کورد، کەسێک خۆی بەربژێر کرد کە دەنگی پێنەدرا.

14/9/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان