حووکمی ٩ مانگ زیندانی تەعزیری ٤ بەند کراوی چالاکی مەدەنی کورد بە ناوەکانی ئەردەشیر مووسەوی، ئەرسەلان هەدایەتی، شەهریار تەهماسبی ومستەفا باقری ئاشنا کە پێشتر لە لایان لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ڕێژیمەوە بەسەریاندا سەپابوو، لە لایان دادگای پێداچوونەوی کرماشانەوە کەم کرایەوە بۆ ٤ مانگ.
ئەم چالاکە مەدەنییانە لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی٩٧ی هەتاوی لە لایان هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دوای ٢مانگ دەسبەسەر کران لە سلوولە تاکە کەسییەکاندا لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی سپای کرماشان، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزل ئاوای کرماشان ئازاد کران.
مستەفا ئەحمەدیان پێشتر لە جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی دوای پێدانی حوکم لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی کرماشان بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند؛ لەم کەیسەدا کۆمەڵیک تۆمەتی جوراجۆر وەک ئەندام بوون لە حێزبیکی دژبەری نیزام، هاندانی خەڵک دژی ئاسایشی وڵات، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەییان خستبووە پاڵ ئەو چالاکە مەدەنییانە، کە بە خۆشییەوە لە هەموو ئەو تۆمەتانە دەربازیان بوو و تەنیا بە تۆمەتی هەوڵدان دژی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی کرماشان بە ٩ مانگ زیندان حوکم دران.
9/4/2020