عێراقچی: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین
عەباس عێراقچی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە دانوستانی لەگەل ئێران وتی: "ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستانمان نییە."
دوو ڕۆژێکی تر بڕیار وایە کە لە وییەن دانوستانی گەڕانەوە بۆ بەرجام بەڕێوەبچێت. عێراقچی هەروەها وتی ئێران لە وییەن لەگەڵ ئەو وڵاتانە دانوستان دەکات کە لە بەرجام دا
بەهۆی سیاسەتە خراپەكانی ئێران و پەراوێزخستنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و درێژەكێشانی سزاكانی ئەمەریكا، خەڵكی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ هەژارتر دەبن و نەهامەتییەكانیان زیاتر دەبێت.
خراپیی دۆخی ژیانی خەڵكی ئێران كاتێك زیاتر دەردەكەوێت كە بەرپرسێكی ئەو وڵاتە خۆی ددان بە راستییەكدا بنێت، گلەییەكانی ئاراستەی حكوومەت بكات و لە خراپتربوونی دۆخەكە هۆشداری بدات.
ئەحمەد تەوەكولی ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشكرای كرد سەرووی 60%ی خەڵكی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
ئەو كە پێشتر نوێنەری پەرلەمانیش بووە، لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی
ڕۆژی پێنجشەممە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی کرد و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە دەڵێت لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 22 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون لە کاتێکدا حکومەت پلانی ڕێوشوێنی توندی داناوە بە مەبەستی
کۆمەڵگەی مەدەنی و ریکخراوەکانی ژینگەپارێزی لە رۆژهەلاتی کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا لە زۆر بوارە توانیویانە هەم سروشت و لێرەوارەکانی کوردستان بپاریزن و هەمیش کولتوور و رەوشت و سیمای شارستانی و پێشکەوتن و ولاتپارێزی کوردان پێشانی گەلانی ناوئێران و جیهان بدەن.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە لە چالاکییەکی ژینگەییدا ١٥ کەویان ڕزگار کرد و ٤١ دەسک داویان سووتاند.
ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پاش چاوەدێریکردنی وردی ئەو ڕێکخراوەیە بەسەر چەند ڕاوچییەکدا کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو خەریکی ڕاوکردنی کەو لە کوێستانەکانی "ترکەشی شێخی" بوون، توانییان بیانخەنە بۆسەوە و ڕایانگرن.
ئەو ڕێکخراوەیە پاش قسەکردن لەگەڵ ڕاوچییەکان و پێدانی
شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا زۆربەی پارێزگاکانی ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە حالەتێکی نائاسایی.
گرانی و بیکاری و گەمارۆکان بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران لە ژێر باری سەخت و گوشارێکی زۆردا ژیان بەسەر ببەن و توانای ئەوەیان نەمێنێت کە لە ماڵەوە بمێننەوە، تا ئیستا لە کۆی نزیک بە ١ ملوێن ڤاکسیۆنی دژە کۆڤید١٩ کە رەوانەی ئیران کراون، تەنیا ١٢٠ هەزار کەس کە ئەوانشی کارمەندانی تەندروستین و بەرپسانی وڵاتن لێ سوودمەند بوون.
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێکارەکانی کۆرۆنا، پێدەچێت ناوچەکانی دیکەی ئێران بگرێتەوە.رۆحانی راشیگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە کە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای کۆرۆنا و شەڕی
کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەتی ئێران دەخوازێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لادات و لابردنی ئەو سزایانە " قۆناغ بە قۆناغ" ڕەت دەکاتەوە.
هەردوو وڵات ڕۆژی هەینی گوتیان لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڤیەنا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە دانوستانە فراوانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرنج لەسەر "ئەو هەنگاوە ناوکییانە
گەشەسەندنی خێرا و بەرچاوی دراوی ئەلکترۆنیی "بیتکۆین" تەواوی بانکە ناوەندییەکانی لەسەرانسەری جیهاندا نیگەران کردووە، ئەمەش وادەکات ئەو پرسیارە بێتە کایەوە کە بۆچی بانکە ناوەندییەکان لە دراوی بیتکۆین دەترسن؟
رۆژ بە رۆژ، نرخی بیتکۆین بەرزدەبێتەوە و نزیکە لەوەی بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار، ئەمەش وایکردووە کە بانکە ناوەندییەکان لەم گەشەسەندنەی بیتکۆین بترسن و بیر لە پلانی جۆراوجۆر بکەنەوە بۆ ئەوەی روبەڕوی ببنەوە.
کاتێک دوو کۆمپانیا رێککەوتنێکی بازرگانی واژۆدەکەن و ئەنجامیدەدەن، لێرەدا دراوەکە لەنێوان لایەنی یەکەم و دووەمدا لە رێگای سیستمێکی پارەدانی جیهانییەوە ئاڵۆگۆڕ دەکات و کاری پێدەکرێت، ئەم سیستمەش؛ دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی بەسەر بانکە ناوەندییە جیهانییەکادا سەپاندووە و لەهەمان کاتیشدا سەرچاوەیەکی دارایی گرنگیشی بەشێوەیەکی گشتی بەسەر بانکە ناوەندییەکاندا بونیادناوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی داواکاری بۆ دراوی بیتکۆین و زیادبوونی
گەورە مێژوونووسی کورد دکتور کەماڵ مەزهەر، لە وڵاتی ئاڵمان کۆچیدوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، دکتور کەمال مەزهەر گەورە مێژوونووسی کورد لە وڵاتی ئاڵمان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد ناوبراو ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە گوندی ئاغجەلەری کەرکووک لەدایک بووە.
دکتور ” کەماڵ مەزهەر” لە ساڵی ١٩٦٩ى زایینی لە ئەنستیتۆی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمی زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستی وەرگرت و لە زانکۆی بەغدا کاری کردووە و لە ئەنێستیتۆی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، هەروەها ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کورد لە ئەنێستیتۆی کورد لە پاریس بووە.
د.کەمال مەزهەر، چەندین بەرهەمى مێژوویی بە ناوبانگی هەیە
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەردەشیر مووسەوی"، بە کۆتایی ماوەی زیندانیبوونەکەی لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاوڕێ لەگەڵ مستەفا باقریئاشنا و خەلیل ئەسەدی بووژانی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرابوو.
مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەردەشیر مووسەوی و مستەفا باقریئاشنا، لەلایەن لقی ۲ی دادگای ئینقلابی کرماشان، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شاهرۆخ مورادی"، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی نەزمی گشتی"، هەر کامەیان بە ۹ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم
نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا بەهمەن دۆغڵوو بیر لە دروستکردنی بەرنامەیەک دەکاتەوە، بۆ ئەوەی یارمەتیی منداڵانی باکووری کوردستان بدات لە فێربوونی زمانی کوردی.
بەهمەن دۆغڵوو، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرکام تەکنەلۆژی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یارییەکی ئەلیکترۆنیی دروستکردووە بە ناوی "بێژان گۆگ" کە لە تۆپێک پێکهاتووە و بەکارهێنەر دەبێت ئاراستەی بکات بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو لە نێو یارییەکە.
بێژان ناوی کارەکتەرێکی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن بەهمەنەوە دروستکراوە و جگە لە بەرنامەی یاریکردن سێ بەشی دیکەی هەیە، لەبارەی ئامانجی دروستکردنی ئەو کاراکتەرەوە و تێکەڵکردنی
سەرۆکی پارتی ئاییندە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت رایگەیاند، تورکیا یەکەم وڵاتی جیهانە لە زیندانیکردنی رۆژنامەڤاناندا، لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندیش لە پەرلەمانتارانی هەدەپە دەڵێت "بڕیارەکان هێندەی سیاسین، هێندە یاسایی نین".
لەبارەی کارنامەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خوێندرایەوە و لە 11 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی ریفۆرمە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە رایگەیاندووە، بۆ ئەنجامدانی کارێک پێویستە نیازپاکی و کرداری دروست هەبێت، "ئەوەی لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە، نە نیازپاکیی هەیە و نە کرداری دروست. پێموانییە ئەم کارنامەیە گونجاوبێت لەکاتێکدا لە رواڵەتدا پێچەوانەی ئەو بنەمایانەی راگەیێندراون، جێبەجێ دەکرێن. دەبێت ترس و تۆقاندنی
هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ئێران بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر و بەردەوام لە زیادبووندایە
بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە ئێران بەشێوەیەکە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ، نرخی پێداویستییەکان زیاتر دەبێ، بەڵام ئەو بابەتە لە شارەکانی کوردستان جیاوازییەکی دیکەی هەیە.
لە شارەکانی کوردستان و جیاواز لە هەموو شارەکانی دیکەی ئێران هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان دەبیندرێ و دوایین زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران دەری دەخا کە هەڵاوسانی پلە بە پلە، یان هەمان نقطە بە نقطە ، لە کوردستان لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بە ٥٨.٣ لەسەد زیاترین هەڵاوسانی لە سەرانسەری ئێراندا تۆمار کردووە.
هەروەها ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە خەڵکی شارەکانی
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ زانیاری زیاتری دا لە بارەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی شەوی ڕابردووی ئەمەریکا بۆ سەر دوو گروپی حەشدی شەعبی عێراقی لە ناو خاکی سوریا.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیـیە گوتی 22 چەکداری حەشدی شەعبی بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەوە کوژراون و زۆربەیان لە گروپی حزبوڵڵای عێراقن. گوتیشی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بە هیچ شێوەیەک خەڵکی سیڤیلی لێ نیـیە، بۆیە زیانەکان تەنیا بە گروپەکانی حەشەد کەوتوون.
گوتیشی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پـڕ لە تەقەمەنی کە چەند
بۆخاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە لە ئامەد چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکانی کوردستان و تورکیا لە ٢٧ی تەشرینی دووهەمەوە بەردەوامە. لە ڕۆژی ٨٣هەمی مانگرتنەکەدا کۆمەڵەی زمان و چاندی مەزۆپۆتامیا( MED-DER) بۆئەوەی کە سەرەنج بخاتە سەر مانگرتن لە خواردنەکان
ڕۆژی پێنجشەممە سەرچاوەیەک لە دیپلۆماتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەی پۆستیڤی داوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسیەتی ناوکی و کردنەوەی گفتوگۆی نافەرمی .
سەرچاوەکە بە پەیامنێرانی گوت " شتەکان بە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەجوڵێن و لەم هەفتەیەدا و بە تایبەتی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئاماژەی نیشانەی پۆستیڤانەمان بەدیکردووە" .
ئێران هەتا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە بەشداری بکات لە وتووێژی نافەرمی لەگەڵ زلهێزانی جیهان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش