فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ زانیاری زیاتری دا لە بارەی هێرشە ئاسمانیـیەکانی شەوی ڕابردووی ئەمەریکا بۆ سەر دوو گروپی حەشدی شەعبی عێراقی لە ناو خاکی سوریا.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیـیە گوتی 22 چەکداری حەشدی شەعبی بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەوە کوژراون و زۆربەیان لە گروپی حزبوڵڵای عێراقن. گوتیشی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بە هیچ شێوەیەک خەڵکی سیڤیلی لێ نیـیە، بۆیە زیانەکان تەنیا بە گروپەکانی حەشەد کەوتوون.

گوتیشی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری پـڕ لە تەقەمەنی کە چەند خولەکێک بەر لە هێرشەکە لە عێراقەوە بەرەو سوریا هاتبوون کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون. هەروەها چەند بنکەیەکی حەشدی شەعبی کە لەسەر سنووری نێوان سوریا و عێراقدان وێرانکراون.

ڕامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد 4 هەزار کیلۆمەتر دووجا لە خاکی پارێزگای دێرزور بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کە لە ساتی هێرشەکە بە فڕۆکە لە کالیفۆرنیاوە بەرەو واشنتن دەگەڕایەوە، ئەویش بە ڕۆژنامەوانانی گوت لەسەر فەرمانی سەرۆک بایدن هێرشەکان کراون و دڵنیایە لە ئامانجانەکان کە ئەو گروپە چەکدارە شیعەیانەن، ئەوانەی هێرشە موشەکیـیەکەی 15 ی مانگی دووی سەر شاری هەولێریان ئەنجام دا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێکی سیڤیل و برینداربوونی سەربازێکی ئەمەریکایی و ژمارەیەک سەربازی هاوپەیمانان.

لە هێرشەکە هەردوو گروپی چەکداری کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوهەدای عێراقی سەر بە ئێران لە سوریا کرانە ئامانج.

لەلایەکی دیکە سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ئاژانسی ئنتەرفاکسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمەریکا چەند خولەکێک بەر لە هێرشەکان ئاگاداری کردوونەتەوە.

26/2/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان