فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەممە سەرچاوەیەک لە دیپلۆماتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەی پۆستیڤی داوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسیەتی ناوکی و کردنەوەی گفتوگۆی نافەرمی .

سەرچاوەکە بە پەیامنێرانی گوت " شتەکان بە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەجوڵێن و لەم هەفتەیەدا و بە تایبەتی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئاماژەی نیشانەی پۆستیڤانەمان بەدیکردووە" .

ئێران هەتا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە بەشداری بکات لە وتووێژی نافەرمی لەگەڵ زلهێزانی جیهان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هەوڵ دەدرێت هەتا نزیکەی نەورۆز بتوانرێت هەموان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ ئامادە بکرێن.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە زلهێزەکانی ئەوروپا بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیاریانداوە پێشکەشکردنی بڕیارێکی ڕەخنەگرتن لە ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕابگرن بۆ ئەوەی دەرفەت بە دیپلۆماسی بدات و زیان بە ئەگەرەکانی کۆبوونەوەی نافەرمی ناوکی نەگەیەنێت .

بەشی کوردی دەنگی ئامریکا

٥/٣/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان