فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەتی ئێران دەخوازێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لادات و لابردنی ئەو سزایانە " قۆناغ بە قۆناغ" ڕەت دەکاتەوە.

هەردوو وڵات ڕۆژی هەینی گوتیان لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڤیەنا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن وەک بەشێک لە دانوستانە فراوانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و زلهێزانی جیهانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرنج لەسەر "ئەو هەنگاوە ناوکییانە دەبێت کە پێویستە ئێران بینێت تا بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی " بەو ڕێککەوتنە.

ڕۆژی شەممە، سەید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران دژی هەر هەنگاوێکە کە سزاکان هێواش هێواش لاببرێن.

خەتیبزادە ڕایگەیاند " هیچ پلانێکی قۆناغ بە قۆناغ تاوتوێ ناکرێت" گوتیشی " دووا ڕێبازی ئێران هەڵگرتنی هەمو سزاکانی ئەمەریکایە."

بە وتەی کاربەدەستێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا، ئامانجی ئەو گفتوگۆیانەی لە پایتەختی نەمسا دەکرێن، ئەوەیە لە ماوەی دوو مانگدا بگەن بە ڕێککەوتنێک.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 یەکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزاکانی جارێکی تر سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، ئەمەش وایکرد تاران سەرپێچی لەو سەودا ناوکییە بکات. سەرۆک جۆو بایدن هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەدات، بەڵام واشنتن و تاران هەردووکیان ناکۆک بوون لەسەر ئەوەی کێ یەکەم هەنگاو دەنێت بۆ وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.

ئێران، چین، ڕوسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیاهەموو لایەنەکانی سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 ڕۆژی هەینی بە ڕێگای ئۆنلاین کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆن ناو ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئێران بە بەرجام ناودێر دەکرێت.

3/4/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان