فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەشەسەندنی خێرا و بەرچاوی دراوی ئەلکترۆنیی "بیتکۆین" تەواوی بانکە ناوەندییەکانی لەسەرانسەری جیهاندا نیگەران کردووە، ئەمەش وادەکات ئەو پرسیارە بێتە کایەوە کە بۆچی بانکە ناوەندییەکان لە دراوی بیتکۆین دەترسن؟
رۆژ بە رۆژ، نرخی بیتکۆین بەرزدەبێتەوە و نزیکە لەوەی بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار، ئەمەش وایکردووە کە بانکە ناوەندییەکان لەم گەشەسەندنەی بیتکۆین بترسن و بیر لە پلانی جۆراوجۆر بکەنەوە بۆ ئەوەی روبەڕوی ببنەوە.

کاتێک دوو کۆمپانیا رێککەوتنێکی بازرگانی واژۆدەکەن و ئەنجامیدەدەن، لێرەدا دراوەکە لەنێوان لایەنی یەکەم و دووەمدا لە رێگای سیستمێکی پارەدانی جیهانییەوە ئاڵۆگۆڕ دەکات و کاری پێدەکرێت، ئەم سیستمەش؛ دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی بەسەر بانکە ناوەندییە جیهانییەکادا سەپاندووە و لەهەمان کاتیشدا سەرچاوەیەکی دارایی گرنگیشی بەشێوەیەکی گشتی بەسەر بانکە ناوەندییەکاندا بونیادناوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی داواکاری بۆ دراوی بیتکۆین و زیادبوونی ئاستی وەبەرهێنان تیایدا، هەریەکە لە دامەزراوە داراییەکانی وەک "ماستەرکارد و بی ئێن وای میڵن" باسیان لەوەکردووە، کە پاڵپشتی دراوە ئەلکترۆنییەکان دەکەن، ئەمەش وەک پالپشتییەکە بۆ ئەو دراوە.

زیادبوونی پاڵپشتییەکان بۆ دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین، بانکە ناوەندییەکانی نیگەران کردووە و دەترسن کە کۆنتڕۆڵی سیستمی پارەدانەکان لەدەستبدەن لەبەرژەوەندی بیتکۆین یان لە بەرژەوەندی دامەزراوەیەکی تایبەت، لەوانەش کۆمپانیای فەیسبوک، کە لە پلانیدایە دراوێکی ئەلکترۆنی لەماوەیەکیدا نزیکی داهاتوودا بخاتەبازاڕەوە، لە ئەگەری روودانی کارێکی لەوشێوەیەدا، ئەوا بانکە ناوەندییەکان کۆنتڕۆڵی دراوە نەختینەییەکان لەدەستدەدەن کە هەریەکە لە دراوە بەردەستەکان و دراوەکانی نێو بانکەکان لەخۆ دەگرێت و ئەم دراوانە یەکێکن لە گرنگترین ئامڕازەکانی بەردەم بانکە مەرکەزییەکان بۆ ئاڕاستەکردنی ئابوری.

هەر لەو بارەیەشەوە، رۆجر هوانغ شارەزا لە دراوە کۆدکراوەکان باس لەوەدەکات، تەواوی تۆڕەکە (دراوە ئەلکترۆنییەکان) سەرانسەری جیانی گرتووەتەوە و هیچ وڵاتێکیش ناتوانێت رێگری لێبکات و کۆتایی پێبهێنیت، دەشڵێت، "ئەمە لە بەرژەوەدنی بانکە ناوەندییەکان نییە."

رۆجر هوانغ باسی لەوەشکردووە، گەشەسەندنی دراوە ئەلکترۆنییەکان وایکردووە، کە بانکە ناوەندییەکان لەدژی بووەستنەوە لەبەرئەوەی لەژێردەسەڵات و کۆنتڕۆڵیاندا نییە و بە پێشێلکاری سەروەرییەکانیان و ئامڕازەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سیاسەتەکانی پارەدان دەیبینن.

بانکە ناوەندییەکان چۆن رووبەڕووی ئەم هەڕەشانە دەبنەوە؟

بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی گەشەسەندنی دراوە ئەلکترۆنییەکان و بیتکۆییش بەتایبەتی، ژمارەیەک لە بانکە ناوەندییەکان دەیانەوێت دراوی ئەلکترۆنی دەربکەن و تیایدا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، وەزارەتە داراییەکانی کۆمەڵی حەوت دەوڵەتە گەورەکە، بناغەیەکیان دامەزراند بەمەبەستی دەرکردن و خستەنە بازاڕی دراوێکی ژمارەیی کە تیایدا ئەم جۆرەی دراو، دەبێتە شوێنگرەوەی دراوە ئەلکترۆنییەکان و پاڵپشتییەکی سەرەکی دراوە کاغەزییەکان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، بۆرسەى Binance بۆ دراوە ئەلکترۆنیەکان ئاشکرایکرد، نرخى یەک بیتکۆین گەیشتە ٥٦ هەزار و ٥٠١ دۆلار، هاوکات، لە مانگى یەکى ئەمساڵەوە نرخى بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ٣٢ هەزار دۆلارەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠ هەزار دۆلار.

بیتکۆین؛ بریتیە لە دراوێکی ئەلیکترۆنی کە پشتی بە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بەستووە و چاوەڕێدەکرێت یەکەم دراوی ئەلیکترۆنی بێت کە لە داهاتوودا بە تەواوەتی جێگەی پارەی کاغەزی بگرێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت، کە ئەو دراوە لە پێنج ساڵی داهاتوودا ٢٠٠ هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.

١٧/٣/٢٠٢١

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان