فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمەڵگەی مەدەنی و ریکخراوەکانی ژینگەپارێزی لە رۆژهەلاتی کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا لە زۆر بوارە توانیویانە هەم سروشت و لێرەوارەکانی کوردستان بپاریزن و هەمیش کولتوور و رەوشت و سیمای شارستانی و پێشکەوتن و ولاتپارێزی کوردان پێشانی گەلانی ناوئێران و جیهان بدەن.

ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە لە چالاکییەکی ژینگەییدا ١٥ کەویان ڕزگار کرد و ٤١ دەسک داویان سووتاند.

ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، پاش چاوەدێریکردنی وردی ئەو ڕێکخراوەیە بەسەر چەند ڕاوچییەکدا کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو خەریکی ڕاوکردنی کەو لە کوێستانەکانی "ترکەشی شێخی" بوون، توانییان بیانخەنە بۆسەوە و ڕایانگرن.

ئەو ڕێکخراوەیە پاش قسەکردن لەگەڵ ڕاوچییەکان و پێدانی ڕێنوێنی پێیان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ژینگە و چۆنیەتیی پاراستنی، بایەخی بوونی ئاژەڵە کێوییەکان لە ئێکۆسیستەمدا و هەروەها بایەخی گیانی ئاژەڵان و خۆشەویستییان بۆ ژیان، توانییان ڕاوچییەکان بهێننە سەر ئەو باوەڕەی کە ڕاوچییەکان بە دڵخوازی خۆیان کەوەکان و تەنانەت داوەکانیشیان ڕادەستی ئەو ڕێکخراوەیە بکەن.

پاش ڕادەستکردنی کەوەکان کە ژمارەیان ١٥ کەوی ڕاوکراو بوون، بەشداریی کۆمەڵێک کەس و ئامادەبوونی منداڵان وەک داهاتووی نیشتمان هەموو کەوەکان گەڕێندرانەوە باوەشی ژینگە.

دوای ئازادکردنی کەوەکان، سەرجەم داوەکانیش بۆ ئەوەی کە دووبارە نەکەونەوە دەستی ڕاوچییان سووتێندران.

٣/٤/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان