فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی پارتی ئاییندە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت رایگەیاند، تورکیا یەکەم وڵاتی جیهانە لە زیندانیکردنی رۆژنامەڤاناندا، لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندیش لە پەرلەمانتارانی هەدەپە دەڵێت "بڕیارەکان هێندەی سیاسین، هێندە یاسایی نین".

لەبارەی کارنامەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خوێندرایەوە و لە 11 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی ریفۆرمە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە رایگەیاندووە، بۆ ئەنجامدانی کارێک پێویستە نیازپاکی و کرداری دروست هەبێت، "ئەوەی لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە، نە نیازپاکیی هەیە و نە کرداری دروست. پێموانییە ئەم کارنامەیە گونجاوبێت لەکاتێکدا لە رواڵەتدا پێچەوانەی ئەو بنەمایانەی راگەیێندراون، جێبەجێ دەکرێن. دەبێت ترس و تۆقاندنی خەڵک کۆتایی پێبێت و دواتر گۆڕانکاریی گەورە بکرێت".

ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە کردووە، لە تورکیا رێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگیرێت "بە پێچەوانەوە، چاو سوور دەکرێتەوە لەو کەس و لایەنانەی باس لە ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن. تورکیا یەکەم وڵاتی جیهانە لە زیندانیکردنی رۆژنامەڤانان، مافیا و چەتەکان لە دەرەوەن و بەوپەڕی ئازادییەوە چەتەگەری دەکەن. لە تورکیا هاووڵاتییان بەهۆی تویتێکەوە دەستبەسەر دەکرێن، شەرمەزارییە باس لە مافی مرۆڤ بکرێت".

لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، سەرۆکی پارتی ئاییندە ئەوەی خستووەتەڕوو، بڕیارەکان هێندە سیاسین، هێندە یاسایی نین "ئێمە دژی ئەو بڕیارەین، نابێت ویستی گەل ژێرپێ بخرێت".

ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی دەستووری تورکیا رایگەیاند، ئاکپارتی و مەهەپەی هاوبەشی باس لە هەمواری دەستووری دەکەن، "بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە پارت و لایەنە سیاسییەکان نەکردووە. من بایەخ بەو بابەتە نادەم، بەر لە هەموو شتێک پێویستە رێز لە یاسا کارپێکراوەکان بگیرێت".

٥/٣/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان