ھۆشیار زێباری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پرسی ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆم تاوتوێ دەکات.
دوێنی یەکشەممە٢٣/٧/٢٠١٧، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە کە پێشوازی لە جۆرجی بۆستن، جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە دیدارەکەیاندا باسیان لە داهاتووی سازانی نیشتمانی
سێرگێی لاڤرۆڤ بۆ رووداو: وەك گوزارشتكردن لە خواستی گەلی كورد لە گشتپرسی دەڕوانینسادق زیباکەلام مامۆستای زانکۆ و توێژەری سیاسی ناسراو لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی دوازدەیەم رەخنەی لە سەرۆککۆمار و دەسەڵات گرت، کە نیشانەکان باس لەوە دەکەن کە لە کابینەی روحانی رێگە نادرێ ژنان و کوردان و ئەهلی سوننەوت لە ئاستی وەزارەت، بەشداریی ئیدارەی وڵات بن.
سادق زیباکەلام بە ماڵپەڕی زەیتونی ڕایگەیاند؛ لە یەکەم کەسەکان بووم کە دوای سەرکەوتنی روحانی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ داوام کرد کە لە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی دوازدەیەم لە نێو کوردەکان و ژنان و کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەت کەسانێک هەڵبژێرێ و ئێستاش لەو بارەوە ڕەخنەم هەیە.
ناوبراو لە وڵامی هۆکاری ئەو پیشنیارە وتی: ئەو سێ بەشە لە سەرخستنی روحانی لە هەڵبژاردنەکان کاریگەریی بەرچاویان هەبووە، هەر بۆیە پێوێستە ڕوحانی وادە و بەڵێنەکانی خۆی لەو بارەوە جێبەجێی بکا.کورد و ئەهلی سوننەت زۆرترین
حسێن دەهقان وهزیری بهرگری ئێران جەختیکردەوە لەسەر یەکپارچەیی عێراق و ڕایگەیاند، جووڵهی جیایی خوازانه له عێراق قابیلی قبووڵکردن نییه.
دوێنێ عیرفان مەحمود وەزیری بەرگری عێراق سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە کە تیایدا پەیوەندییەکانی هەردوولا و ڕەوشی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی میهر، لە کۆبوونەوەکەدا حسێن دەهقان ڕایگەیاندووە "یهکپارچهیی و یهکگرتوویی عێراق گهرهنتی ئهمنیهت و دابینکردنی بهرژهوهندی ههموو ئێتنیکهکانی عێراقه و ههنگاونان بهرهو د
دوای دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری کوردستان و، پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، ئێستا ئەو ئەنجوومەنە لە پلانیدایە سەردانێک بۆ وڵاتانی جیهان رێکبخات، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بڕیاربوو دوای
ئەمڕۆ شەممە 22-7-2017 جڤاتى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی ئەو جڤاتە و لە کۆبوونەوەکەدا دەقى نامەیەکى بڵاونەکراوەی نەوشیروان مستەفا لەبارەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنەوە ئاشکراکرا.
بەپێی ئەو نامەیەی کە لە مانگی 2-2017 نووسراوە بۆ هەردوو جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، نەوشیروان مستەفا ، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان وازی لە پۆستەکەی هێناوە و داوای دیاریکردنی رێکخەرێکی نوێ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کردووە.
دەقی نامەکەی نەوشیروان مستەفا
هاوڕێیانی بەڕێز
ئەندامانی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان
رێز و سڵاو
نزیکەی دووساڵ لەمەوبەر و لە سێ بۆنەی جیاوازدا بە راشکاوی رامگەیاند کە ئەم بەندەی
کۆشکی سپی رەخنە لە سیاسەتی ئێران دەگرێت و داوای لێدەکات تەواوی ئەو ئەمریکیانە ئازاد بکات کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە بیانووی جیاواز دەستگیری کردوون.
کۆشکی سپی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکەوە دەڵێت"نزیکەی چل ساڵە ئێران دەستگیرکردن و بە بارمتەگرتن وەک ئامرازێکی سیاسەتی دەوڵەت بەکاردەهێنێت".
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئێران بەرپرسە لە بواری تەندروستی و سەلامەتی
فەرماندەی هێزە تایبەتەکان لە سوپای ئەمریکا رایگەیاند یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر داواکاریی ئەمریکا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمنی ساڵانە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، جەنەراڵ رایمۆند تۆماس، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند "ئێمە داوامان لە یەپەگە کرد ناوی خۆی بگۆڕێت، ئەوانیش وەڵامی ئێمەیان دایەوە و لە ماوەی یەک رۆژدا پێشنیازیان کرد ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات، یان هەسەدە لەخۆیان بنێن، پاشان گۆڕیان".
بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە داوە، تورکیا بە ئەمریکای گوتووە "ئێمە یەپ
سهركردهیهكی یهكگرتووی ئیسلامی پێیوایه كه ئهگهر دهوڵهتى كوردستان ڕابگهیهنرێت ژیانى هاونیشتمانیان 10 هێندهى ئێستا خۆشتر دهبێت.دهشڵێ ههنگاوهكانى بارزانى بۆ ئهنجامدانى ڕیفراندۆمى ههرێمى كوردستان، جێگهى بایهخه.
ئهبوبهكر كاروانی، سیاسهتمهدار و ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له لێدوانێكدا به (باسنیوز)ی ڕاگهیاند: "ههركاتێك دهوڵهتى كوردستان بهفهرمى ڕاگهیندرا ئهوكاته له قۆناغى دووهمدا كوردستان بووژانهوهیهكى گهورهى ئابوورى بهخۆیهوه دهبینێت، چونكه ئێمه خاوهنى سهرچاوهیهكى دهوڵهمهندى وزهین بهڵام ناكرێت ئێمه دهوڵهتهكهمان
لە ڕوانگەی ئوروپاییەکانەوە، بەپێچەوانەی وڵاتی عێراق کە وڵاتێکی پێکهاتوو لە سەردەمی داگیرکاری و ئاژاوەکانی سەردەمی شەڕی جیهانیی یەکەمە و وەک دەوڵەتێکی ساختە دەناسرێت، هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەت- نەتەوەیەکی ڕاستەقینە، خاوەنی ڕەسەنایەتییە.
بێرنارد هانری لێوی”، فەیلەسووفی ناسراوی فەڕانسەوی، لە بابەتێکی خۆیدا کە لە حەوتوونامەی فەڕانسەویی “لوپوئێن” بڵاو بۆتەوە و تێیدا باس لە شەڕی موسڵ و ئازادکردنی ئەو شارە لە چنگی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات، ئەو سەرکەوتنە وەک یەکێک لە سەرکەوتنە سەرسووڕهێنەرەکان وەسف دەکات و دواتر دەچتە سەر باسی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە عێراق کە بڕیارە ٢٥ی مانگی سپتامبری داهاتوو بەڕێوە بچێت و نووسیویەتی: لە ڕوانگەی ئوروپاییەکانەوە، بەپێچەوانەی وڵاتی عێراق کە وڵاتێکی پێکهاتوو لە سەردەمی داگیرکاری و ئاژاوەکانی سەردەمی شەڕی جیهانیی یەکەمە و وەک دەوڵەتێکی ساختە دەناسرێت، هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەت- نەتەوەیەکی ڕاستەقینە، خاوەنی ڕەسەنایەتییە. کوردستان،
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی جێگیری و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەدات لەڕێی پشتیوانیکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و حکومەتی سوریاوە.
ئەمەش لەمیانەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هات سەبارەت بە تیرۆر و ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەو وڵاتانە کراوە کە پشتیوانی ئەمەریکا دەکەن لەدژی تیرۆر و هەروەها باس لەو وڵاتانەش کراوە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.
بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەستن سیبریڵ وتی ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ئارامی و جێگیری ناوچەکە لەڕێی کۆمەکیکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو حیزبوڵلا و ڕژێمی سوریا.
لە ڕاپۆرتەکە باس لە ئێران و کۆمەڵە تیرۆریستییەکانی وەکو حیزبوڵلا کراوە وەکوو هەڕەشەیەکی ڕاستەو
تۆپباران کردنی شاخەکانی کۆساڵان خەساری بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند
بەهۆی تۆپباران کردنی شاخەکانی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە، بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی ئەو ناوچەیە ئاگریان گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، دارستانەکانی شاخی کۆساڵان سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرا و لە ئاگر دا سووتان.
سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەوڵی تۆپبارانی
رۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، سێ کەس لە تاوانبارانی هێرشی تیرۆریستیی شەوی یەڵدای دێموکرات،
لە هەولێر دادگایی دەکرێن.
ئەو دادگایی کرانە لە کاتێکدایە کە بکەری سەرەکیی ئەو کردەوە تیرۆریستییە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، مۆرەی ڕژیم بووە و دوای ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بەرەو ئێران ڕایکردۆتەوە.
ئەو سێ کەسە کە کەسێکیان خەڵکی کوردستانی باشوور و دوو کەسی تریان، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـن، بە تاوانی “هاوکاری کردن”ـی کەسی بکەری سەرەکیی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە،