هەرچەندە ماوەی دوو هەفتەیە شاندە دانوستاندکارەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گەڕاونەتەوە ڤیەننا، بەڵام کۆشکی سپی بێزاریی خۆی لە بەرامبەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران دەردەبڕێت و لۆمەی ئاڵۆزبوونی رێککەوتنەکە دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت: "ئەگەر ترەمپ لاسارانە لە رێککەوتنەکە نەکشابایەوە، هیچ لەو شتانە روویاننەدەدا، کە ئێستا دەیانبینین".
جین ساكی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، کشاندنەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووەوە، وایکرد ئێران پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بەرەو پێشببات
کاتێک لە مانگی دەی ساڵی 2014 دا لە دیاربەکر پێکدادانی چەکداری ڕوویدا، رۆژنامەنووس ڕۆژهات دۆغروو لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو.
لەو سەروەختەدا دۆغروو گولـلەیەکی بەرکەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە و لەوێ لەو کاتەدا کە چارەسەری وەردەگرت گرتە ڤیدیۆییەکی ڕەوانەی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دەکرد کە پەخشەکەی لە هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژهات دۆغروو لەسەر ڕووماڵکردنی ئەو ڕووداوانە خەڵاتکرا، بەڵام ئێستا و لە دوای 7 ساڵ، خراوەتە زیندانەوە و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
هەفتەی ڕابردوو دادگایەکی دیاربەکر بە تومەتی "تێکدانی یەکڕیزی و ئاسایشی دەوڵەت" سزای 10 ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژهات سەپاند بە تۆمەتی "هەوڵی کوشتنی
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەفر ناوەندی شارەکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، دێرسم، ئەردەخان، ئاگری، قەرس و چەولیگی سپیپۆش کردووە.
لە سنووری پارێزگاکانی وان، بەدلیس، موش، سەمسوور، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، خارپێت، چەولیگ، سێرت و دێرسم رێگەی 900 گوند و ئاوایی داخراون. لە تەواوی چەولیگ و چەند شارۆچکەیەکی دێرسم و بەدلیس پشووی خوێندن راگەیێندراوە.
گەورەشارەوانیی وان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شەوی رابردووەوە رێگەی 158 گوند داخراون و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.
لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی
ئەمریکا ژمارەیەک لە هیزەکانی بە چەک و کەرەستەی سەربازیەوە لە عێراقەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە.
بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانیەکان،بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دوێنێ لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئەو دەنگە بەهێزەی ڕۆژی چوارشەممە لە دەورووبەری شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە، بەهۆی تەقینەوەیەکی مووشەکێکەوە بووە لە کاتی ڕاهێنانێکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچەیە.
ڕاگەیاندنەکەی ئیرنا لە کاتێکدایە کە پێشتر جێگری پارێزگاری تاران، دەنگۆی تەقینەوەی موشەکی لە ڕۆژئاوای تاران ڕەتکردبۆوە.
کەرەج چەندین شوێنی هەستیاری لە خۆ گرتووە، وەک شوێنی دروستکردنی پارچەکانی سەنتریفیوژ کە لە مانگی 6ساڵی ڕابردوودا کەوتە بەر پالامارێک و هەندێ لە بەشەکانی خراپ کران. سەنتریفیوژەکان
ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، رۆژی یەكشەممە، رایگەیاند، دەزگای دادوەری سنە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی، رەتكردۆتەوەو سەپاندنی سزاكەی پەسەندكردوەو ماوەیەكی كورتی دیاریكردوە بۆ خۆڕادەستكردنی زارا محەمەدی.
ئاوێنە: ئەنجومەنی فەرمانگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پاش ئەوەی سەرجەم "رێگا بەناو یاساییەكان"یان لە قۆناغەكانی دادگای سەرەتایی و دادگای پێداچونەوەو دیوانی باڵا گرتونەتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی "سزای سەرەڕۆیانەو نادادپەروەرانەو بێبەڵگەی پێنج
ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، ناتوانێت نەوت بفرۆشێت و ئەو وڵاتەش نەوتەکەی بەرامبەر چا و پەینی کیمیایی رەوانەی چین و سریلانکا دەکات و ئەوەش زیانی تەندروستیی و ئابوریی بەو وڵاتە گەیاندوە.
مەسعود دانشمەند، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندوە: ساڵانێکە چین نەوتی ئێران دەبات و لە بەرامبەردا پەینی کیمیایی رادەست دەکات ئەوەش زیانی بە (15٪)ـی بە کشتوکاڵی وڵاتەکە گەیاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەینە کیماییەکانی چین لە روی تەندروستییەوە مەترسیدارن و بەکارهێنانی ئەو پەینەش وای کردوە بەروبومە کشتوکاڵییەکانی ئێران ژەهراویی ببن و وڵاتانی جیهان رێگە بە
بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدرۆس ئەدهانۆم ووتی "لە کاتیکدا زانست بۆتە هۆی پەرەسەندنی ڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشیەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی مردنەکان لە نێوان کەسانی نەکوتراودا بەرزترە.
لە ساڵی 2020دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند 1.8 ملێۆن گیان لە دەستدان
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی مانگی 10ی ئەمساڵی پەرلەمانی پەسەندکرد، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای ئاماژە پێکراو سکاڵاکانی هێزە سیاسیە شیعەکانی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی پەرلەمانی مانگی دەی ئەمساڵیان دەکرد.
کاربەدەستێکی ڕاگەیاندن لە دادگای ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمان پەسەند دەکات.
جێی ئاماژەیە داگای باڵای فیدراڵی عێراقی پێشتر داواکارییەکی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هاوبەندی فەتحەوە پێشکەش کرابوو، هاوبەندییەکە گروپەکانی شیعەی لایەنگری ئێران کە لە ژێر چەتری هێزە فەرمیەکانی عێراقیدان لە خۆدەگرێت.
هاوبەندی فەتحی شیعە ئاینزا 17 کورسی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەوەری سەرەکی ئێران لە گفتوگۆ ناوەکییەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە لە نەمسا دەستپێدەکات، سەبارەت دەبێت بە هەڵگرتنی هەموو سزاکانی ئەمەریکا لە پرۆسەیەکی پەسەندکراودا کە زامنی تواناکانی تاران دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی.
میدیاکانی دەوڵەت بڵاویان کردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ زلهێزانی جیهان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران کە بە پلانی گشتگیری هاوبەشی چالاکی (JCPOA) ناسراوە، لە ڤیەننا دەست پێ دەکاتەوە.
میدیا ئێرانییەکان بە وتەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە دەڵێن: "گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەیە بگەینە ئاستێک کە سەرەتا نەوتی ئێران بە ئاسانی و بێ بەربەست بفرۆشرێت".
گوتیشی ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت دەستمان دەکەوێت بە دۆلار بخرێتە
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە دەیەوێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بباتە پەرلەمان و بۆ ئەم مەبەستەش جگە لە ئیی پارتی، بڕیارە لەگەڵ پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن کۆببێتەوە.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، "لەو بڕوایەداین لە پەرلەمانی تورکیادا داواکاریی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن لەلایەن پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە سوودی دەبێت. ئەگەر لەگەڵ پارتەکانی دیکە هاوبەشی بکەین، دوای 1/1 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئامانجمان ئەوەیە پێشنیازنامەیەک لەمبارەیەوە بکەینە رۆژەڤی پەرلەمان."
پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا جڵەوی دەسەڵات دەگرنەدەست. ئەوان باس لە قۆناخی دوای ئاکپارتی دەکەن.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپەش گوتی، "دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکەمان بردەوە، ئینجا دابنیشین و بڵێین چ بڕیارێک بدەین؟ ئەمە نابێت. پێویستە سەرەتا بزانین چی ئەنجام دەدەین.. ئێستا
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".
ئەمڕۆ هەینی 24-12-2021 بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانییان بەبۆنە جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بڵاوکردەوە. لە پەیامەکدا هاتووە، "لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە".
هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، و تۆڕەکانی مافەکانی مرۆڤ و میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە، بەندکراوی سیاسی کورد، حەیدەر قوربانی، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری سنە لە سێدارە دراوە.
ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ "هەنگاو" بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند، حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشمەمە بە شێوەێکی نهێنی و بە بێ ئەوەی ناوبراو بۆ دواجار بنەماڵەکەی ببینێت لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە دراوە.
هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە نووسیویەتی، کاربەدەستانی حکومەت سەر لە بەیانی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پێیان ڕاگەیاندوون
ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار "سەید نەجمەدین ئەنیسی" ناسراو بە "بەهار"، شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی مەهاباد لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.
"سەید نەجمەدین ئەنیسی" لە سەرەتای لاوێتییەوە ئۆگرییەکی زۆری بە زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی هەبووە و لەو ڕاستایەدا هەنگاوی بە پێزی هەڵێناوە. دەستێکی کریگەری لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شێعری شاعیران و ئەدیبان و هەروەها مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە.
ناوبراو تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شێعری شاعیران و ئەدیبانی کورد لە چاپ داوە کە بەشێکیان بریتین لە: "دیوانی حەقیقی، دیوانی ئاوات (سەید کامیل ئیمامی)، دیوانی