فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەرچەندە ماوەی دوو هەفتەیە شاندە دانوستاندکارەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گەڕاونەتەوە ڤیەننا، بەڵام کۆشکی سپی بێزاریی خۆی لە بەرامبەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران دەردەبڕێت و لۆمەی ئاڵۆزبوونی رێککەوتنەکە دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت: "ئەگەر ترەمپ لاسارانە لە رێککەوتنەکە نەکشابایەوە، هیچ لەو شتانە روویاننەدەدا، کە ئێستا دەیانبینین".

جین ساكی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، کشاندنەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووەوە، وایکرد ئێران پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بەرەو پێشببات و هێرشبکاتە سەر هاوپەیمانەکانی واشنتن لە کەنداو.

دەشڵێت هەر بەهۆی ئەو هەنگاوەی ترەمپەوە بوو کە "هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران دووبارە دەستیان بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا کرد لە عێراق."

شاندەکانی ئەو وڵاتانەی کە هێشتا لە رێککەوتنەکەدا ماون، واتە بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و چین، سەرقاڵی گەڕی هەشتەمی گفتوگۆکانن لەگەڵ تاران، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە چالاک بکەنەوە، کە ئامانج لێی سنوورداکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانە.

شاندێکی ئەمریکیش بۆ ئەو مەبەستە لە ڤیەننایە، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆ دەکەن.

رێککەوتنەکە ساڵی 2018 هەرەسی هێنا کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە و دووبارە سزای بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

ئێستا گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناخێکی چارەنووسساز و هەندێک لە دیپلۆماتەکان دەڵێن بەرەوپێشچوونێکی کەم دروستبووە، بەڵام هۆشداریش دەدەن کە کات بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە بەرەو تەواوبوون دەچێت.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا، رۆژی چوارشەممە، جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی جارێکی دیکە لۆمەی ترەمپی کرد. جین ساکی دەڵێت ئیدارەی بایدن هێشتا لە زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە بێهیوا نەبووە و "پەرۆشی دۆزینەوەی رێگەیەکی دیپلۆماسییە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشوە."

14/1/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان