فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".

ئەمڕۆ هەینی 24-12-2021 بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانییان بەبۆنە جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا بڵاوکردەوە. لە پەیامەکدا هاتووە، "لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە".

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە".

کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان نەریتی تایبەت بە خۆیان بۆ جەژنی کریسمس هەیە. ئەوان ئەمشەو لە کەنیسە یادی کریسمس دەکەنەوە و نزا بۆ ساڵێکی باشتر دەکەن. کریستیانەکان رۆژی شەممە 25-12-2021 بە بۆنەی جەژنی کریسمس سەردانی یەکدی دەکەن و خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 هەزار کریستیان دەژین و خاوەنی 270 کەنیسەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "له‌م یاده‌دا هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ لا‌نكه و سه‌رزه‌مينى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌".

لە لایەکی دیکەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، "لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان".

کریستیانەکانی جیهان لە پێشوازی جەژنی لەدایکبوونی عیسا مەسیح و رۆژی کریسمسن. بەشێک لە کریستیانەکان بەر لە رۆژی کریسمس 40 رۆژ بەڕۆژوو دەبن.

25/12/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان