فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەفر ناوەندی شارەکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، دێرسم، ئەردەخان، ئاگری، قەرس و چەولیگی سپیپۆش کردووە.

لە سنووری پارێزگاکانی وان، بەدلیس، موش، سەمسوور، ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان، خارپێت، چەولیگ، سێرت و دێرسم رێگەی 900 گوند و ئاوایی داخراون. لە تەواوی چەولیگ و چەند شارۆچکەیەکی دێرسم و بەدلیس پشووی خوێندن راگەیێندراوە.

گەورەشارەوانیی وان ئەمڕۆ دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شەوی رابردووەوە رێگەی 158 گوند داخراون و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگەی ئەو گوندانە.

لە سنووری پارێزگای موش، بەفر رێگەی 261 گوندی داخستووە و تیمەکانی شارەوانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە راماڵینی بەفر کردووە بۆ کردنەوەی رێگەی گوندەکان.

لە سنووری پارێزگای بەدلیسیش بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی 203 گوند بەڕووی هاتووچۆدا داخراون.

لە ناوەندی شارۆچکەی خەڵات سەر بە شارۆچکەی بەدلیس، بارینی بەفر بەردەوامە و 20 بۆ 50 سانتیمەتر بەفر لە ناوەندی ئەو شارۆچکەیە باریوە.

شەوی رابردوو لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگیش بەفر باری. لە سنووری شارۆچکەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە هەندێک ناوچەدا زیاتر لە شەش مەتر باریوە و بۆ رێگریکردن لە داخستنی رێگەکانیش تیمەکانی شارەوانی بەردەوامبوون لە راماڵینی بەفر.

بەهۆی بارینی بەفر ئەمڕۆ لە تەواوی پارێزگای چەولیگ، سێ شارۆچکەی دێرسم، ناوەندی شاری بەدلیس و سێ شارۆچکەی ئەو پارێزگایە بۆ ماوەی یەک رۆژ پشووی خوێندن راگەیێندرا.

سەرچاوە: رووداو

10/1/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان