فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەوەری سەرەکی ئێران لە گفتوگۆ ناوەکییەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە لە نەمسا دەستپێدەکات، سەبارەت دەبێت بە هەڵگرتنی هەموو سزاکانی ئەمەریکا لە پرۆسەیەکی پەسەندکراودا کە زامنی تواناکانی تاران دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی.

میدیاکانی دەوڵەت بڵاویان کردەوە کە دانوستانەکان لەگەڵ زلهێزانی جیهان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران کە بە پلانی گشتگیری هاوبەشی چالاکی (JCPOA) ناسراوە، لە ڤیەننا دەست پێ دەکاتەوە.

میدیا ئێرانییەکان بە وتەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە دەڵێن: "گرنگترین شت بۆ ئێمە ئەوەیە بگەینە ئاستێک کە سەرەتا نەوتی ئێران بە ئاسانی و بێ بەربەست بفرۆشرێت".

گوتیشی ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوت دەستمان دەکەوێت بە دۆلار بخرێتە حسابی بانکی ئێرانی، بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە داهاتەکانی فرۆشتنی نەوت وەرگرین و لە بەشە جیاوازەکاندا بەکاریان بهێنین.

لە ساڵی 2018سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە کشایەوە و سزای ئابووری توندی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، کە دوای ساڵێک وەک پەرچەکردارێک تاران دەستی کرد بە زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز - وەرگیراوە لە بەشی کوردی دەنگی ئامریکا

٢٨/١٢/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان