فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئەو دەنگە بەهێزەی ڕۆژی چوارشەممە لە دەورووبەری شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە، بەهۆی تەقینەوەیەکی مووشەکێکەوە بووە لە کاتی ڕاهێنانێکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لەو ناوچەیە.

ڕاگەیاندنەکەی ئیرنا لە کاتێکدایە کە پێشتر جێگری پارێزگاری تاران، دەنگۆی تەقینەوەی موشەکی لە ڕۆژئاوای تاران ڕەتکردبۆوە.

کەرەج چەندین شوێنی هەستیاری لە خۆ گرتووە، وەک شوێنی دروستکردنی پارچەکانی سەنتریفیوژ کە لە مانگی 6ساڵی ڕابردوودا کەوتە بەر پالامارێک و هەندێ لە بەشەکانی خراپ کران. سەنتریفیوژەکان دەتوانرێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکار بهێنرێت.

گوتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاند "ئەو دەنگەبەرزەی کە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە قەراغی شاری کەرەج بیستراوە بەهۆی تەقاندنی مووشەکێکەوە بووە لە کاتی ڕاهێنانێکدا لە یەکێک لە بنکەکانی سوپای پاسداران."

هەروەها گوتیشی کە دەنگەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووەتە هۆی دروستبوونی هەواڵی ساختە و داوای لە خەڵکی ئێران کرد کە باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن کە بە گوتەی ئەو لە لایەن دوژمنانی کۆماری ئێسلامییەوە بڵاو دەبنەوە.

تاران لە ئێستادا لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە ڤیەننا خەریکی دانوستانە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 و لە دوانزەی ساڵی ڕابردووشدا، دەستی دایە ڕاهێنانێکی سەربازی وەک هۆشدارییەک بۆ ئیسرائیل.

ئیسرائیل لە مێژە هۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەر دیپلۆماسیەت نەتوانێت لە ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەوە، ڕێگە لە پێشڕەوییە خێراکانی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بگرێت، ئەوا لە ڕێگای سەربازییەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو بنکانە. ئێرانیش دەڵێت بەرنامە ناوەکییەکانی بە مەبەستی کاری ئاشتی و مەدەنی بە کاردەهێنێت.

سەرچاوە؛ بەشێ کوردی دەنگی ئامریکا

٦/١/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان