فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، رۆژی یەكشەممە، رایگەیاند، دەزگای دادوەری سنە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی، رەتكردۆتەوەو سەپاندنی سزاكەی پەسەندكردوەو ماوەیەكی كورتی دیاریكردوە بۆ خۆڕادەستكردنی زارا محەمەدی.

ئاوێنە: ئەنجومەنی فەرمانگی كۆمەڵایەتیی نۆژین، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پاش ئەوەی سەرجەم "رێگا بەناو یاساییەكان"یان لە قۆناغەكانی دادگای سەرەتایی و دادگای پێداچونەوەو دیوانی باڵا گرتونەتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی "سزای سەرەڕۆیانەو نادادپەروەرانەو بێبەڵگەی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر خاتو زارا محەمەدی"، بەڵام دیسانەوە ئەو سزایە لەلایەن بەرپرسی گشتی دەزگای دادی پارێزگای سنەوە سەپێنراوە.

وتوشیەتی، وێڕای دیاریكردنی ماوەیەكی كورت بۆ خۆڕادەستكردنی خاتو زارا، سزاكەیشی رەوانەی بەشی جێبەجێكردنی حوكمەكانی دادگا كراوە.

زارا محەمەدی لەمانگی ئایاری 2019 دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی 700 میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایەی زمانی كوردی، لە مانگی تەمموزی 2020 لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.

دەرچونی سزای 10 ساڵ بەندکران بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ لە کاتێکدابو کە زارا محەمەدی تەنیا ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بوە و دادگا ئەو ئەنجومەنەی لە هەمو تۆمەتەکان بە بێ تاوان ناساندبو.

دوای دروستبونی ناڕەزایەتییەكی زۆر لەبارەی حكومەكەی، لەمانگی شوباتی ساڵی رابردو، دادگای پێداچونەوەی سنە سزای 10 زیندانییەكەی زارا محەمەدی بۆ پێنج ساڵ کەم کردەوە.

زارا تەمەن 29 ساڵ و لەدایکبونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی "بیرجەند" وەرگرتوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە کە لە گوندەکانی دەوروبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە.

حەوت ساڵ لەمەوبەر، زارا، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بو و دواتر بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی رێكخراوەكە وەکو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردرا.

٣/١/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان