فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدرۆس ئەدهانۆم ووتی "لە کاتیکدا زانست بۆتە هۆی پەرەسەندنی ڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشیەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی مردنەکان لە نێوان کەسانی نەکوتراودا بەرزترە.

لە ساڵی 2020دا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند 1.8 ملێۆن گیان لە دەستدان لەسەر ئاستی جیهان هەبوە، ئەمەش کەمترە بەراورد بە 3.5 ملێۆن گیان لە دەستدان لەساڵی 2021دا.

تێدرۆس ووتی هۆکاری هەڵکشان ئەو سیاسەتەیە زاڵە بەسەر پێویستی پێکەوە کارکردن بۆ لە ناوبردنی ئەم پەتایە.

ووتیشی پاپیڵیزم و بیری تەسکی نەتەوایەتی و کەڵەکەکردنی ئامێرەکانی تەندروستی، لەوانە دەمامک و چارەسەر و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و ڤاکسین، لە لایەن ژمارەیەکی کەمی وڵاتانەوە دادوەری نەهێشتوە و دۆخێکی نموونەیی دروستکردوە بۆ دەرکەوتنی گۆڕانکای لە ڤایرۆسەکەدا.

هەروەها ئەدهانۆم ووتی "زانیاری نادروست و زۆر جار لەلایەن ژمارەیەک کەسانەوە بڵاودەبێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی زانست و متمانە بە ئامێرە تەندروستیەکانی ژیان دەباریزێت". ووتیشی "ئەم دوو بەدکارە دوانەیە پاڵنەربوە بۆ دوودڵی لە وەرگرتنی ڤاکسین، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆیان، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هەیە نەکوتراون و نەپارێزراون و بە جۆرەکانی دەڵتا و ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن."

ئاگاهیشیدا کە ڤایرۆسەکەی هۆکاری کۆڤید-19یە بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن و هەرەشەیە بۆ سیستەمی تەندروستی ئەگەر وڵاتان کاردانەوەی بەکۆمەڵیان باش نەکەن. ووتیشی "کاتی ئەوە هاتوە بیرکردنەوەمان باڵاتربێت لە بیری تەسکی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی دانیشتوان و ئابوری لە گۆڕانکاریەکانی داهاتوو لە ڕێگای چارەسەری نایەکسانی لە پیدانی ڤاکسین لە جیهاندا."

تەدروس ووتی "هێشتا نەهێشتنی نایەکسانی تەندروستی کلیلە بۆ نەهێشتنی پەتاکە. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم پەتایە لەوانەیە جۆرە نوێکان خۆیان لە هەنگاوەکانمان دژ بەوان لادەن و بەرگری تەواویان بۆ ڤاکسینی لە ئیستادا بەکاردێت پەیداکەن."

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ووتی "کاتی هاتوە سیاسەتی پاپیڵیزم و بەرژەوەندی خۆپەرستی بۆتە ڕێگر بۆ وەڵامدانەوەی جیهانی دژ بە پەتاکە نەمینێت، داوای لە هەموان کرد پریارێک بەبۆنەی ساڵی نوێوە بدەن بۆ پشتیوانی هەڵمەتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کووتانی 70٪ دانیشتوانی جیهان بە هاتنی ساڵی 2022

سەرچاوە: بەشی کوردی دەنگی ئامریکا

1/3/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان