فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە، ناتوانێت نەوت بفرۆشێت و ئەو وڵاتەش نەوتەکەی بەرامبەر چا و پەینی کیمیایی رەوانەی چین و سریلانکا دەکات و ئەوەش زیانی تەندروستیی و ئابوریی بەو وڵاتە گەیاندوە.

مەسعود دانشمەند، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندوە: ساڵانێکە چین نەوتی ئێران دەبات و لە بەرامبەردا پەینی کیمیایی رادەست دەکات ئەوەش زیانی بە (15٪)ـی بە کشتوکاڵی وڵاتەکە گەیاندوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەینە کیماییەکانی چین لە روی تەندروستییەوە مەترسیدارن و بەکارهێنانی ئەو پەینەش وای کردوە بەروبومە کشتوکاڵییەکانی ئێران ژەهراویی ببن و وڵاتانی جیهان رێگە بە هاوردەکردنی بەروبومی کشتوکاڵیی وڵاتی ئێران نەدەن.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئێران، بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە وڵاتەکە ناتوانێت پارەی داهاتی نەوتەکەی وەرگرێتەوە و ناچارە لە بەرامبەر هەندێک کاڵا و پێداویستیی وەرگرێت.

ئێران دەڵێت: وڵاتی سریلانکا (251) ملیۆن دۆلاری نەوت قەرزارە و بڕیارە ساڵانە پێنج ملیۆن دۆلار چا بۆ وڵاتەکە بنێرێت لە جیاتی قەرزەکانی.

3/1/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان