له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، به به‌شداری كه‌سایه‌تی ئه‌ڵمان و كوردستانی و هونه‌رمه‌ندان، گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ بۆ پشتگیری له ریفراندومی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ده‌ره‌وی وڵات رێكخرا، تێیدا ئاماده‌بووان به شادییه‌كی زۆره‌وه پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
27/8/2017
ئاگرێكی گه‌وره به‌شێك له لێره‌وار و دارستانه‌كانی گێڵانغەرب سووتان.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سروشتییه‌كانی گێڵانی ڕۆژاوا ڕایگه‌یاند كه به هۆی ئاگره‌وه به‌شێك له لێروارهكانی “سه‌ركێش”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “بان گلێن”ی گێڵانغەرب ئاگری تێبه‌ربوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و خه‌ڵكی ناوچه كوژێندرایه‌وه.
جه‌بار وه‌لیزاده، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سرووشتییه‌كانی گێڵانغەرەب به هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی مێهری ڕاگه‌یاند كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له لێره‌واره‌كانی”سه‌ركێش”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “بان گلێن” زیاتر له ٥٠ هێكتار له ماوه‌ی نزیك به ٨سهعاتدا بووه سووتمانی ئاگر و زیانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی له‌و ناوچه‌یه كه‌وت.
هه‌روه‌ها ناوبراو هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ هۆكاری مرۆیی گه‌ڕانده‌وه و گوتی له‌وانه‌یه گه‌شتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌مته‌رخه‌مییان كردبێ.
وه‌لیزاده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به ڕووداوه‌كه گوتی، له ساڵی پێشوو له‌و ناوچه‌یه زیاتر له ٢٨ حاڵه‌ت ئاگر له لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و شاره به‌ربووه كه زیاتر له‌٥٠٠ هێكتار دارستان و له‌وه‌ڕگه زیانی به‌ركه‌وتووه كه مه‌زنده ده‌كرێ بڕی 30 میلیارد ریال خه‌ساره‌تی داوه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دوێنێ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە گرووپێکی تیرۆیستیی حەوت کەسیی سەر بە ئێران دەستگیر بکەن.
ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن بڵاوی کردووەتەوە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەلایەن کەسێکەوە ڕێبەری کراوە کە تاوانبارە و پەنای بردووەتە بەر ئێران.
ئەو گرووپە لەلایەن عەلی ئەعمەد داوود تەمەن 31 ساڵەوە ڕێبەری کراوە و گرووپە ناوی (سەرایا ئەلئەشتەر)ە.
حکوومەتی بەحرێن بەهۆی هەوڵە تیرۆریستییەکان، مافی هاووڵاتیبوونی لە عەلی ئەحمەد داوود سەندووەتەوە.
ئەو کەسە بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە چەند هەوڵی تیرۆریستی دوو بار حوکم دراوە و جاڕێک حوکمی هەتاهەتایی و جارێکیش بە 15 ساڵ بەندکردن مەحکووم کراوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێندا هاتووە "عەلی ئەحمەد داوود
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی سنووری مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پینجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سنووری"شلێر" لە نێوان گوندەکانی"باریکەدەر" و "هەنجیران" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە.
هەواڵنێری کوردپا، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.
ئەو سەرچاوە، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی
نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له ی‌و ئێن ڕۆژی هه‌ینی گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابردوویه‌کی ڕووناکی له درۆزنی سه‌باره‌ت به پرۆگرامه‌کانی ناو‌کی خۆی هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری ڕوێتێرز، نیکی هه‌یلی له کونفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له نیویۆرک دوای سه‌ردانی ئه‌م دواییانه بۆ شاری ڤیه‌نا و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و بابه‌تی هێنایه گۆڕ.
ئه‌و له گوت و بێژ له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، "ئه‌من متمانه‌یی به‌ڵێنێکی باشم به ئاژانس داوه، به‌ڵام ئه‌وان له گه‌ڵ وڵاتێک سه‌ر و کاریان هه‌یه که ڕابردووی ڕوونی له درۆزنی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر پرۆگرامه‌کانی به نه‌هێنی ناو‌کی هه‌یه."
خانمی هه‌یلی سه‌باره‌ت به چاوپێکه‌وتنی خۆی له گه‌ڵ یوکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسه‌که گوتبووی که هێشتاش سه‌باره‌ت به پایبه‌ندبوونی ئێران به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی گۆمانیان هه‌یه.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا دوای چاوپێکه‌وتنی ڕۆژی چوارشه‌مه له تویتر نووسی، "به پرسیارێكی زۆره‌وه سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ئێڕان بۆ ڤیه‌نا هاتین، وه‌ڵامی باشمان وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتاش گومان و نیگه‌رانی زۆرمان هه‌یه."
وی له ئه‌و کۆنفڕانسه‌ی ڕۆژنامه‌وانی دا وێرای ڕێزگرتن له هه‌وڵه‌کانی ئاژانسه‌که
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند، گشت‌پرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەنێو فڕۆکەی تایبەتیی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بیناڵی یڵدڕم سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لەکاتی گەڕانەوەی لە گەشتی سەنگاپوور و ڤێتنام ، وەڵامی لێدوانێکی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی دایەوە کە گوتبووی "ریفراندۆمی باکووری عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ" و داوای
چەند رۆژ لەمەوبەر، سەلمان حسێن‌پەناهی، ئەندامی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی و زیندانی پێشووی سیاسی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بانگهێشت کرایەوە.
ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ئازاد کرا و دۆسیەکەی بەسترا بەڵام ئێستاکە پاش تێپەڕینی دوو ساڵ
رۆژێ رابردو ٣١گەلاۆێژی ٩٦ لێبوردن نێونەتەوەیی راگەیاندراوێكی لەمەڕ مانگرتن لە خواردنی هێندێ لە زیندانیان سیاسی كه بە نارەزایەتی لە رەوشی نامروڤانەی بەندیخانە بڵاو كردەوە. لەم راگەیەندراوەدا هاتووە:
هێندێ لە زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بەندیخانەی گەوهەردەشت بەنارەزایەتی لە رەوشی بێ رەحمانەو نامروڤانە و سووکایەتی لەم بەندیخانەی كە چاودێریەكی چر و پری لەسەرە دەستیان داوەتە مانگرتن.
زیندانیانی سیاسی لەم ماوەی دوایی دا بۆ بەندی نوێ گوێراونەوە، هەلومەجێكی كپ و داخراو پێناسە كراوە. ئەم زیندانیانە لە ژورێک گەلێك كە پەنجەرەكانی بە وەرەقی ئاسن داپوشراوە راگیراون
وڵاتی ئیسرائیل لە بارەی بەشداریی بەرچاوی ڕێژیمی ئێران لە سووریه هۆشداری داوە و هەڕەشەی کردووە یەک لایەنە هێرشی نیزامی دژی ئەو ڕێژیمە ئەنجام دەدات.
دوای ئەوەیکە "ناتانیاهوو" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی مۆسکۆی کرد، لە بارەی بەشداریی بەهێزی ڕێژیمی ئێران لە سووریه نیگەرانیی خۆی دەربڕی و هەڕەشەی هێرشی نیزامی بۆ سەر هێزەکانی ئێران لە خاکی سووریه کرد.
"لیبێرمەن" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە: "بینەری بەشداری
باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی نابێ به‌م شێوه‌یه له ناوچه‌دا بمێنێته‌وه و ده‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، ڕۆژی ڕابردوو عه‌بدوڵا ئهلعەلمی، باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له‌وه
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ هەینی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی شاری سەقز، بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانە، تەرمی “خالید خاکی” چالاکی فەرهەنگی، شانۆکار و سەرنووسەری مانگنامەی “ساکار” بە شێوەیەکی گوماناوی لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
تەرمی ئەو هونەرمەند و چالاکە فەرهەنگییە کوردەی شاری سەقز، بە مەبەستی پشکنین، ڕەوانەی پزشکیی یاسایی شاری سەقز کراوە.
خالید خاکی، لە بواری هونەری شانۆ، نووسینی کورتەچیرۆک و وەرگێڕان، یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان نامەیەکی لەسەر ڕیفراندۆم ئاراستەى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و داوای لێکردوون لە ڕێگەى لیژنەیەکەوە چاودێرى ڕیفراندۆم بکەن.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "ئێمە لە ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، بانگەواز دەکەین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان تا بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ لە ئەستۆ بگرن بۆ چاودێری کردن و سەرپەرشتی کردنی ڕیفراندۆم کە تیایدا خەڵکی کوردستان ئازادانە بتوانن دەنگ بدەن بەوەی دەیانەوێت لەچوارچێوەی عیراقدا بمێننەوە یان جیاببەوە".
ئەوەش هاتووە ، " داوا دەکەین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ڕایگەیەنێت کە ئامادەن چاودێری و سەرپەرشتی پڕۆسەی ڕیفراندۆمەکە بکەن و لیژنەیەک لە پسپۆڕان پێک بێنن بۆ سەرپەرشتی کردنی پڕۆسەی دەنگدانەکەو ئاشکراکردنی ئەنجامەکەی".
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان داواشی کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی پاراستنی خەڵکی کوردستان لە ئەستۆ بگرێت دژی ھەر توندوتیژی و ھەڕەشەیەکی حکومەتی عیراق و دەوڵەتانی دراوسێ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە پێمان وایە کە باشترین بژاردە بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق جیابوونەوەیە لە عێراق، چونکە ئەم حکومەتە ھەمان ناسنامەی باڵادەستی عەرەبی ھەڵگرتووە و ھەڵوێست
سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەكانی بنەماڵەی رامین حسێن‌پەناهی، و سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەكان، تا ئێستا لە چارەنووسی ئەم چالاكە سیاسییە كوردە هیچ هەواڵیك لە بەر دەستدا نییە.
رامین حسێن‌پەناهی رۆژی ٢ی پووشپەڕ لە كاتێكداكە بە سێ فیشەك بریندار كرا لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێكی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای بەداداچوونە بەردەوامەكانی بنەماڵەی ناوبراو و سەردانی ناوەند ئەمنیەتییەكان، ناوەندە بەرپرسیارەكان تا ئێستا هیچ وڵامێكیان لە سەر چارەنووسی رامین بە بنەماڵەكەی نەداوەتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە كە دایك و باوكی رامین لەو ماوەیەدا دەیان جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانیان كردووە بەڵام تا ئێستا ئەم دوو ناوەندە ئەمنیەتییە ئامادە نەبوون لەمبارەیەوە وڵامی دایك و باوكی رامین بدەنەوە.
بە وتەی بنەماڵەی رامین، رامین لەو كاتەوەی كە گیراوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و لە دۆخی تەندروستیشی هیچ زانیارییەكمان پێ نەگەیشتووە، ئەوان دەڵێن سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانمان هیچ كام لە ناوەندە ئەمنیەتییەكان ئامادە نەبوون وڵامێكی
قەرارگای ھەمزەی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە ھێزەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات و دەڵێ "لەھەر شوێنێك بن ھێرشیان دەكەینەسەر".
سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە قەرارگای ھەمزەی ھێزی وشكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ھەڕەشەی لە ھێزە كوردییە چەكدارەكانی ئێران كرد، كە سوپا بە گرووپی تیرۆریستی ناوی بردوون.
لەراگەیاندراوەكەدا ھاتووە كە دژبەرە چەكدارەكانی ئێران لەسنوورەكانی باكووری رۆژئاوای ئێران ویستوویانە جموجۆڵی سەربازی ئەنجام بدەن.
سوپای پاسداران ھەڕەشەی ئەوە دەكات، پێشمەرگەكانی رۆژھەڵاتی
وێڕای ئه‌و ته‌نگژانه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی دژبه‌ری به ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه كه به‌شێكی زۆری له‌به‌ر پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی به ئێرانه‌وه، هێشتا ئه‌و وڵاته سووره له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی و جارێكی تر باڵوێزه‌كه‌ی بۆ تاران نارده‌وه.
به بڕیارێكی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی قه‌ته‌ر، دوێنێ چوارشه‌م باڵوێزهكهیان نارده‌وه ئێران و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا بڵاویان كرده‌وه، چاویان له به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانیانه و ده‌یانه‌وێ له هه‌موو بوارێكدا فراوانی بكه‌ن.
له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی ڕابردوو كه به شێوه‌یه‌كی ڕژد پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و سعوودیه لێژ بوو، ئه‌مه وای كرد وڵاتانی تری كه‌نداو هه‌مان ڕێ بگرنه به‌ر و پێوه‌ندییه‌كانیان ڕاگرن، به تایبه‌تی ئیمارات كه كێشه‌ی زه‌وی و سنووری له‌گه‌ڵ هه‌یه، قه‌ته‌ریش وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو، باڵوێزی خۆی له‌و وڵاته كشانده‌وه،