بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، هیچ کەسێک هێندەی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) حەز بە سەرکەوتن ناکات، بۆیە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئەمڕۆی کوردستان، دەرفەتێک و چانسێکە لە بەردەم (ترامپ)دا و پێویستە بوونی خۆی لەو سەرکەوتنەدا بسەلمێنێت.
ئەمەریکا پشتی کوردستان نەگرێت، لە ستراتیژی دوورمەودای ناوچەکەدا شکست دێنێت
سەرۆکی کوردستان، سیستەمی داهاتووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانی لە دەوڵەتی کوردستاندا دیاری کرد، کە سیستەمەکە دیموکراتی دەبێت لەگەڵ پارێزگاریکردن لە مافی تەواوی پێکهاتەکان و لە چەندین گوتاریشدا لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرای کردووە، کە دەوڵەتی کوردستان ''فیدراڵی، دیموکراتی و پەرلەمانی دەبێت''، ئەم سیستەمە ڕێک لەگەڵ پرەنسیپی کۆمەڵگەی دەولی گونجاوە و دەوڵەتێکە بە هەموو پێوەرێکی یاسایی، هاوچەرخە لە حوکمڕانیکردنی دیموکراتیدا.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی، سەربەخۆییی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەر تەنیا ستراتیژیەتێکی زیرەکانە نییە، بەڵکو هاوپەیمانێکی ڕژدی کۆمەڵگەی دەولییە و شانبەشانی ئەمەریکا بۆ لەنێوبردنی
کۆماریخوازان: رۆژهەڵاتی کوردستان بە جێژنێکی گەورەو سەرتاسەری پشتوانی و پشتگیری تەواوی رێفرادۆم بۆ سربەخۆیی باشووری کوردستان کرد
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ناوەندی هەوالی کۆماری خوازان:خەڵکی شارەکانی سنەو بانە و سەردەشت و سەقز و بۆکان و پیرانشار و رەوانسەر و جوانرۆ و کامیاران و مەریوان و کرماشان و ورمێ و باقی شارەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان ڕژاوەنەتە سەر شەقام و سەرەڕای دۆخی ئەمنیەتی جیژنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەرێوەبردووە ، ئەمە لە کاتێک دایە کە دوو چالاکی مەدەنی لە نێو خەڵکی
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەر ئەمشەو ئەنجامی بەرایی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) کە لە سەرچاوەیەکی نێو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، کۆمسیۆنەکە ئامادەکاریی تەواوی کردووە کە کاتژمێر 7ی ئەمشەو، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات و سەرەتا لە وێستگە و بنکەکان دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و ئەنجامەکانیان بۆ لقی کۆمسیۆن لە شارەکانی کوردستان
نزیکەی 400 چاودێری نێودەوڵەتی و هەزاران چاودێری ناوخۆیی چاودێری پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەشێک لەوانەکەسایەتی ناسراوی جیهانی و هەندێکی دیکەشیان دۆستانی گەلی کوردن.
لەم بارەیەوە بێرنارد لیڤی، فەیلەسوف و نووسەری دیاری فەرەنسی تایبەت بە کوردستان24 گوتی: "ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان سەرەتایەکە بۆ لە دایکبوونی دەوڵەتێکی دیموکراتی لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و ستەمکاری". ھەروەھا فرێدریک تیسۆی، سەرکونسوڵی پێشووی فەرەنساش پێیوایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی
به‌رپرسانی لەشکری ریژیمی کۆمری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێن سۆپای پاسدارنی ئێران توانیویه‌تی مووشکی زه‌وی به زه‌وی به نێوی خۆڕه‌مشار که دوو هه‌زار کیلوهمەتر ده‌ڕوات تاقی بکه‌نه‌وه. ئه‌م مووشکه ڕۆژی هه‌ینی 15ی مانگ بۆ یه‌که‌م جار له مه‌شقی له‌شکری ساڵانه‌ی هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی ئێران بینرا. ئه‌م مانۆڕه هه‌ر ساڵه به بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێکی شه‌ڕی ئێران و عێراق له ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێران، ئیرنا، به هێنانه‌وه‌ی گوته‌ی فه‌رمانده
یه‌کی پایه‌به‌رزی سه‌ربازی ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیوەیەتی ئه‌م مووشکه به‌هێزترین مووشکی بهڵستیکی سۆپای پاسدارانی ئێرانه و له ده‌مێکدا زیاتر له دوو هه‌زار کیلۆمێتر ده‌ڕوات ده‌توانێت هاوکات چه‌ند کڵاوه‌ی ته‌قینه‌وه بگوازێته‌وه.
پێش ئێستا سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌کانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو مووشکی عیماد که مه‌ودای 1700 کیلۆمێتر ده‌بڕێت به‌هێزترین مووشکی ئه‌م وڵاته‌یه. تاقیکردنه‌وه‌ی عیماد کاتی خۆی بوه هۆی پێک هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایش، به‌ڵام له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌که
وتەبێژی یەكێتی: دواخستنی ریفراندۆم راست نییە
سەعدی پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، "دواخستنی ریفراندۆم راست نییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە، نوێنەری یەکێتی لە شاندی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ کۆمەڵێک پڕوپاگەندە بڵاوبووەتەوە بۆ دواخستنی راپرسی، بەڵام لەسەر داوای
توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و وانه‌بێژ له زانکۆی بارئیلان و دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی فوروم کیدیم بۆ مافی مرۆڤ، "ئه‌یدی کوهین" باس له‌وه‌ده‌کات تورکیا و عێراق و ئێران هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن هێرش بکه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ر بیکه‌ن کارێکی خۆکوژییه.
کوهین باس له‌وه‌ده‌کات ئیسرائیل هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌کو مافی سرووشتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌دیبێت، بۆیه هه‌م له‌ڕووی فشاره‌وه بۆ سه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌م وه‌ک به‌رگریکردن له کوردستان، له هه‌وڵدایه.
کوهین ئاماژه به لۆبی ئیسرائیلی ده‌کات و ناوی ڕێکخراوی لۆبی ئیسرائیلی "ئهیباک" ده‌هێنێت که وه‌کو ڕێکخراوێکی ئیسرائیلی له ئه‌مریکا زۆرترین هێزی فشار و کاریگه‌ری هه‌یه له‌سر بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریکا و ده‌ڵێت: ئهیباک له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ هاوکاری کوردستان و سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی.
کوهین ده‌ڵێت: هاوسێکانی کوردستان هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن هێرش بکه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکه‌ن ئیسرائیل ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت. کوردیش هێنده لاواز نین و به‌رگری له‌خۆیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک
پێش كەمێك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا لە بەردەم جەماوەری كوردستان لە كەرنەڤاڵی گەورەی هەولێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆی، رایگەیاند پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە دەست كەسەكان نەماوە، بەڵكو كەوتووەتە دەست جەماوەر. بارزانی رایگەیاند من ئەو كەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بكەم.
بارزانی گوتی "ببوورن دەزانم چەند سەعاتێکە ئێوە لەبەر ئەم گەرمایە لێرە چاوەڕوانن، بەڵام بۆ سەربەخۆیی هەموو فیداکارییەک ئاسانە. سوپاسی ماندووبوونتان دەکەم و دەشزانم هەولێر هەر هەولێرە.
ئەمەی خوارەوەی بەشێكی وتەكانی سەرۆكی كوردستان:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خوشک و برایانی بەڕێز
سوپاسی بێپایان بۆ ئێوەی خۆشەویست
جەماوەری شاری هۆلاکۆ بەزێن، شاری ڕەسەن
ببوورن دەزانم چەند سەعاتێکە ئێوە لەبەر ئەم گەرمایە لێرە چاوەڕوانن، بەڵام بۆ سەربەخۆیی هەموو فیداکارییەک ئاسانە. سوپاسی ماندووبوونتان دەکەم و دەشزانم هەولێر هەر هەولێرە.
ئازیزان
ئەمڕۆ کە لێرە کۆبووینەتەوە، لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ، بەناوی هەموو گەلی کوردستانەوە بڵێین (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی.
ڕەنگە زۆر کەس ئەو پرسیارە بکەن، بۆ گەلی کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمی دا؟
چەند ساڵێکە ئێمە گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە ئیتر ئێمە لەگەڵ بەغدا ناتوانین چیتر بژین، زۆر هەوڵمان دا، لەگەڵ هەموو لایەنەکان، لەگەڵ خودی بەغدا کە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتانە بدۆزینەوە کە هەن و پابەندی بە دەستوور بگرێ و وەک ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، شەراکەت قەبوڵ بکەن، بەڵام بە داخەوە، نە شەراکەت و نە دەستوور ما، لەو دەستوورەشدا هاتووە: پابەندبوون بە دەستوور یەکێتیی عێراق دەپارێزێت، ناڵێ یەکپارچەیی، واتە پێکەوەژیانێکی ئارەزوومەندانە. ئێمە واماندەزانی دوای ٢٠٠٣ دەرفەتێکی تازەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق کە عێراقێکی تازە دروست بکەینەوە، خەڵکی کوردستان ڕۆڵی سەرەکییان بینی، ئێمە وامانزانی وێرانکردنی ٤٥٠٠ گوند، بزرکردنی ١٢ هەزار گەنجی فەیلی، ٨ هەزار بارزانی، ١٨٢ هەزار ئەوانەی لە ١٩٨٨ ئەنفال کران، کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان، وامانزانی ئەم هەموو کارەساتانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتوون، ویژدانی جیهانی هەژاندووە و بەغدای تازەش ئەم کارەساتانە بۆ گەلی کوردستان قەرەبوو دەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە، هەر پاشماوەیەکی زۆر کورت، بۆمان دەرکەوت کە زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لە بەغدا دەسەڵاتدارن، نەک هەموویان بەڵام زۆریان، تەنیا دەموچاویان گۆڕاوە، ئەگینا هەڵگری هەمان عەقڵیەتی ئەنفال و کۆمەڵکوژییەکانن.
لە ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ دوای ئەوەی دەستوورێک نووسرایەوە بۆ هەموو عێراق، سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکان، بەڵام گەلی کوردستان لە دەنگدان ئەو دەستوورەی ڕزگار کرد، ئێمە پێی ڕازی بووین، بەڵام بەغدا ئیلتزامی پێ نەکرد، شەراکەت و دەستوور نەما و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەکرا، دەبووایە چەک و بودجەی پێشمەرگە بەپێی دەستوور بێت، بەڵام یەک فیشەکیان بۆ پێشمەرگە نەنارد. بڕینی بودجە کە ئەویش بە شێوەی خۆی ئەنفالێکیتر بوو بەسەر گەلی کوردستانیاندا هێنا، بڕیار بوو دەوڵەتێکی مەدەنی دیموکراتی فیدرالی دروست بکرێ، بەڵام پرسیار لە هەموو کەسێک دەکەم، ئایا ئەمڕۆ دەوڵەتێکی لەو شێوەیە لە عێراق حاکمە یان دەوڵەتێکی مەزهەبی؟
تا ئەمڕۆش، لە کاتێکدا کە پێشمەرگە قارەمانەکان لەوپەڕی ناخۆشی و سەختدا بوون و لە دژی داعش لە شەڕێکی سەختدا بوون، ئەگەر بارێکی فیشەک بۆ پێشمەرگە بهاتایە، دەبووایە بۆ بەغدا بچێت و لەوێ تەفتیشی بکەن و ئەگەر بەغدا ڕازی نەبایە، فیشەکیش نەدەهات، ئەوەیە حاڵمان بەدەست بەغدا.
کاتێک باسی ڕیفراندۆم کرا، نەک لە ڕۆژی ٧ی ٦ ئەو بڕیارە درا، پێشتر لەگەڵ هەموو لایەنەکان زۆر باس کرا و پێمانگوتن بە جددی وەری بگرن و ئێمە بێتاقەت و ماندوو بووین و ناتوانین لەم شێوە پەیوەندییە لەگەڵ بەغدا بەردەوام بین، بەڵام بە هەند وەریان نەگرت، وایاندەزانی کارتی فشارە، یان دەیانگوت بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی ناوخۆ، کاتێک لە ٧ی حوزەیران ئەو بڕیارە درا کە بڕیارێکی بوێرانە و نیشتمانپەروەرانە بوو کە من جارێکی‌تر دەستخۆشی لەو حزب و لایەنانە دەکەم کە ئەو بڕیارەیان دا، ئینجا هەموو لایەنەکانی دەرەوە و لە بەغداش هەندێک، پێیانوابوو لەناوخۆمان دووبەرەکی دروست دەبێ و خۆبەخۆ نایەڵین ئەم پرۆسەیە سەربگرێ، دیسان جارێکی‌تر بەهەندیان وەرنەگرت و گرنگییان پێ نەدا.
ئەو ڕۆژەی بڕیارەکە درا، ئەو لایەنانەی ئێستا گلەیی دەکەن و هەندێک هەڕەشەمان لێ دەکەن، نەیانپرسی بۆ ئەمەتان کرد، ئەرێ ڕێگەچارەی تر هەیە؟ بەڵام کەوتنە هەڕەشەکردن و داوای نەهێشتنی ڕیفراندۆمیان کرد. ئێستاش ڕیفراندۆم لە دەستی من و حزبەکان و هەمووی دەرچووە و کەوتووەتە دەستی ئێوە، پێشان هەڵوێستی نێودەوڵەتی زۆر نەرم بوو، زۆر سەیرە لام کە تائێستاش کەس ناڵێ دژی ڕیفراندۆمین، دەڵێن کاتەکەی گونجاو نییە، بەڵام بەڕاستی ئێمە نازانین ئەوڕۆژەی کە گونجاوە، ڕۆژی بەختی کوردستان کەیە؟ ئەمە ١٠٠ ساڵە ئەو ڕۆژە نەهات. بەغداش بەو هەڵوێستەی دەرەوە تەشجیع بوو، ئەگینا ساڵی ڕابردوو ئێمە لەگەڵ شاندێکی گەورە چووینە بەغدا و هەڵوێستی هەموو لایەنەکانی بەغدا زۆر نەرم بوو، ئێستاش بووەتە کێشەی جەماوەر و لەدەست ئەشخاس و ئەحزاب دەرچووە، داوای دواخستنی ڕیفراندۆم لە ئێمە دەکرێ، شەو و ڕۆژ، فشار بەردەوامە، دەشڵێن ڕیفراندۆم دوابخەن، پاشان گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ بەغدا دەست پێ بکەن. ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ ئەزموونێکی شکستخواردوو. ئێمەش دەڵێین ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی زۆر جددی، بە دڵێکی پاک و مێشکێکی کراوە، بەڵام دوای ٢٥ی ئەیلوول.
تازە زۆر درەنگە، کات بۆ ئەو جۆرە قسانە نەماوە، سەرەڕای هەموو ئەم هەوڵانەش، من دەمەوێ لێرە یەک شت بە خوای خۆم بڵێم، بە ئێوەش بڵێم، من ئەو کەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بکەم.
کە ئێستا حیساب بۆ خواستی گەلەکەمان نەکەن کە زۆرجار بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دیموکراسییانە، تەنیا داوای ئەوە دەکات، ڕێگەم بدەن دەنگی خۆم بدەم کە چیم دەوێ؟ تەنانەت ئەوەشمان پێ ڕەوا نابینن، چەندی بیری لێ دەکەمەوە، بۆ قەبوڵی ناکەن؟ وەڵاهی بە ڕای من تەنیا ئەوەیە کە دەیانەوێ ئیرادە و کەرامەتی ئێمە بشکێنن، ئەگینا هیچ شتێکی دیکە نییە.
ئایا چ گوناحی تێدایە میللەتێک بڵێ ڕێگەم بدەن من دەمەوێ سەربەخۆ بم؟ نابێ ئەمەش بڵێی، پاشان ڕیفراندۆم بۆ دەستنیشانکردنی سنوور نییە، بۆ فەرزی ئەمری واقیع نییە، هەنگاوی یەکەمە کە گەلێک دەڵێ من دەمەوێ سەربەخۆ بم، خواستی ئێمە و داوای ئێمە لە بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە، دوای ٢٥ی ئەیلوول، وەرن گفتوگۆیەکی جددی لەسەر سنوور و ناوچەکان و نەوت و غاز و ئاو و هەموو شتێک بکەین. بەڵام پێمان بڵێن ئێستا و لە ئایندەش هەموو داواکارییەکی ئێوە قەبوڵ نییە، پێمان بڵێن بۆ هێڵی سەوز بگەڕێنەوە، بۆ زانیاریتان هێڵی سەوز هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقە لە زەمانی سەدام، واتە بۆ نزیک قوشتەپە بگەڕێینەوە و کەی بیانەوێ بە تۆپخانە لە هەولێر بدەن. نە ڕیفراندۆم سنووری هەرێم دەستنیشان دەکات، نە قابیلی قەبوڵە ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ یەک دەقەش گفتوگۆ لەسەر سنووری کوردستان لەسەر هێڵی سەوز کە خۆیان پێی دەڵێن، بکەین.
ئێمە ئامادەین و بەجددی بەردەوام دەبین لە هاوکاریی تەواو لەگەڵ سوپای عێراق، لەگەڵ هاوپەیمانان، لە دژی تیرۆریستانی داعش، لێرەوە سوپاسی هاوپەیمانانیش دەکەم کە لە کاتی شەڕی ئێمە لەگەڵ داعش، یارمەتیی ئێمەیان دا.
بەڕێزان، کێشە و کارەساتی گەلی ئێمە، چیرۆکێکی زۆر قووڵە، لەوەتەی دەوڵەتی تازەی عێراق دامەزراوە، ئێمە هەر دەڵێین براین و با برا و شەریک بین، لە کوێی دونیا دیوتانە میللەتێک ١٨٢ هەزار کەس بەشی هەرەزۆری ژن و منداڵن، بێ سەروشوێن کرابن و گەنجانی فەیلی و بارزانییەکانیان بردنە عەکاشات و قائیم و چەکی کیمیاییان لەسەر تاقی کرایەوە، لە کوێی دونیا هەیە دەوڵەتێک میللەتی خۆی بە چەکی کیمیاوی ئیبادە کردبێ، ئینجا بچین بڵێین براین و دەستی برایەتی درێژ دەکەین، پێمان بڵێن ملتان بشکێ بڕۆنەوە ئێوە نانی ئێمە دەخۆن؟
هەر لەم شەڕە، لە شەڕی داعش، تا ئەمڕۆ، ١٧٨٩ قارەمان شەهید بوون، ١٠ هەزار و ١٩٠ قارەمان بریندار بوون، زۆریان وایانلێهاتووە کە ژیانیان لێ تاڵ بووە و ناتوانن بژین، بە ڕادەیەک پەکیان کەوتووە کە وەکوو شەهید وان، زۆرێک لە دۆستانی دەرەوە کە دەهاتنە لامان، نیو سەعات هەر مەدح و سەنای پێشمەرگەیان دەکرد، لە ڕاستیشدا وایە کە ئەوەی پێشمەرگە کردی، من تەحەدا دەکەم، سوپایەکی دیکە لە هەموو جیهان هەبێ، بەو چەکەی پێشمەرگە، ئەو دوژمنە بشکێنێت، کوا دەبابەی بە ئێمەیان داوە؟ کوا زرێپۆشی بە ئێمەیان داوە؟ کوا تۆپی گەورەی بە ئێمەیان داوە؟ ئەوەی هەبووە کە لە جەیشی سەدام دەستکەوت بووە کە هەمووی کۆن بووە، بەڵام پێشمەرگە بەکاری هێنا و ئەفسانەی داعشی تێکشکاند.
ئێمە میللەتێکی بەوەفاین، دووبارە سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین، بەڵام ئێمە خوێنمان دا.
بەڵێ مەدحی پێشمەرگەیان زۆر دەکرد، بەڵام ئێستا قەبوڵ ناکەن دایک و کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش، کەسوکاری پاشماوەی ئەنفال، کیمیاباران، فەیلی و بارزانییەکان و هەموو خەڵکی کوردستان بێن تەنیا ئەوەندە بڵێن (بەڵێ ئێمە دەمانەوێ سەربەخۆ بین). لێیانگەڕێن با ڕای خۆیان دەرببڕن، پاشان ئەنفالێکترمان بکەنەوە.
من بە پێویستی دەزانی چاوپێکەوتنێکی خۆم لەگەڵ سەرۆک بۆشتان بۆ باس بکەم، ساڵی ٢٠٠٦ جۆرج بۆش سەرۆکی ئەمریکا هاتە قاعیدە ئەسەد لە پارێزگای ڕومادی، داوایان کرد، منیش چووم و هەموو سەرکردایەتیی عێراقیش هاتبوون، زۆر قسەی کرد، پاشان ڕووی لە من کرد، گوتی ئێمەی خەڵکی تێکساس و ئێوەی کوردستان، وەک یەکین، ئازاین، نەوتمان هەیە و ئاڵای خۆمان هەیە و مەردین، بەڵام هەردووکیشمان عاقڵین، ئێمە بینیمان ئەگەر لەگەڵ واشنتۆن بین بەهێزتر دەبین، ئێوەش بینیتان ئەگەر لەگەڵ بەغدا بن بەهێزتر دەبن، گوتم جەنابی سەرۆک، ئەوەی بەغدا بەسەرمانی هێناوە، واشنتۆن بەسەر ئێوەی هێنابا، بە حەیاتت نەدەچوویە واشنتۆن. بەڵێ ئێمە چووینەوە بەغدا، بەڵام ئێستا فەرهەنگێکیان دروست کردووە، کە لە هەڵبژاردن نزیک دەبنەوە، کامەیان زیاتر جنێو بە کوردستان بدات و هەڕەشە بکات و نکۆڵی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات، دەنگی زیاتر دێنێ، دە وەرە لەگەڵ ئەوانە بژی.
لە ٢٠٠٣وە، هەرچی بە ئێمەیان گوت، گوتمان باشە، زۆر بەڵێنیان پێ داین، هیچ بەڵێنێکیان بەجێ نەگەیان و هەمووی بە زیانی ئێمە تەواو بوو، ئێستاش تا دوابکەوین، ئێمە زەرەرمەندین، بۆیە تازووترە، دەستی ئێوە و ئەم میللەتە خۆش، ڕۆژی ٢٥ی مانگ بڕۆنە سەر سندووقەکان و چارەنووسی خۆتان دیاری بکەن. ئەوەی لەگەڵ ئەمە بێت، ئەمە سندووقەکان، ئەوەی بشترسێت، با نەچێت یان با بڵێت (نەخێر).
لە بەیانی ئەنجومەنی ئاسایش هاتووە کە نیگەرانن لەوەی تەرکیز لەسەر شەڕی داعش نامێنێ، هەروەها ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە، من لێرە بە ناوی پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستانەوە بە ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێم، جەخت لەوە دەکەینەوە کە سوورتر دەبین لە شەڕی دژی داعش و زیاتر لە جاران شەڕی داعش دەکەین.
لەبارەی ئەو ئاوارانەی لە کوردستانن، برا و میوانمانن و ڕاسپاردەم بۆ هەمووتان، وەکوو چاوتان بیانپارێزن و ڕێزیان بگرن، کێشەی ئاوارەکان لە کوردستان نییە، لە فەلووجە و تکریت و بەغدایە و با لەوێ بگەڕێنەوە، ئەگینا ئێمە کێشەمان چییە؟
دراوسێکانمان برادەرینە ئەمە ٢٥ ساڵە، ئایا بەس نییە بۆ ئەوەی بۆتان دەرکەوێت کە ئێمە هۆکاری هەڕەشە نین بۆ ئێوە؟ بۆ پێکەوە دانەنیشین و هەرچی گرفت و مەترسی هەیە بەلاوەی بنێن، بۆ بە زمانی هەڕەشە قسەمان لەگەڵ دەکەن؟ چ سوودێکی هەیە؟؟
زۆرێک دەپرسن بەڵێ تۆ داوای سەربەخۆیی بکەی موجازەفەی تێدایە، بەڵام دانیشی و چاوەڕوان بی کە چ دەبێ یان خەڵکی تر بڕیار لە چارەنووست بدات، ئەو موجازەفەیە مردنە، مەرگە ١٠٠ جار زیاتر لەوەی بڕیاری خۆت بدەی.
سیستەمی ئایندەمان بە شێوەیەک دەبێت کە ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەندتر بکرێ، دەوڵەتی هەموو پێکهاتەکان دەبێ، هی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکان دەبێ، دەوڵەتێکی فیدرالی دیموکراسی پەرلەمانی دەبێ کە مافی هەموو لایەنەکان زامن بێ.
لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان بکەم، پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەوانەی شەهید و بریندار بوون، ئەوانەی ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی پێشەوە دەستیان لەسەر میلی تفەنگە تا هەموو بۆنەکان بە ئازادی ئێمە پێکەوە کۆببینەوە، دڵنیام هەر ئەو قارەمانانە چۆن لە ١٩٦١ەوە تائەمڕۆ نەیانهێشت کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمنان، ئەگەر بۆ ماوەیەک کەوتبێتە دەستی دوژمنانیش، بەڵام هەرگیز نەیانهێشتووە دوژمن لە کوردستان ئیسراحەت بکات، دڵنیام ئیمرۆ و لە ئایندەش پێشمەرگە قارەمانەکان نایەڵن کوردستان بکەوێتە دەستی دوژمنان.
قارەمانێتیی پێشمەرگەکان، خۆڕاگریی ئێوە جەماوەری کوردستان، لە هەموو هێزێک بەهێزترە، بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەبێ ئامادەبین بۆ هەموو باجێک، چونکە ئێمە لەبەردەم دووڕیانێکین، یان ژیانی ژێردەستی هەڵدەبژێرین، یان ژیانی سەربەستی و سەربەخۆیی. باجی ژیانی بندەستی لەدەستدانی ئیرادە و کەرامەتە، بەڵام دەژی، باجی سەربەخۆیی و سەربەستی، سەرفیرازی و شەرەفە، بەڵام مومکینە بمرین.
لەم ڕۆژانەی دواییدا حەتمەن ئێوەش زۆر گوێتان لە هەڕەشەی جۆراوجۆر بووە، هەڕەشە دەکرێ بەوەی سزامان دەدەن، وەڵامی منیش ئەمەیە، ئەمە ١٠٠ ساڵە گەلی کوردستان سزا دەدەن، ئەرێ تێر نەبوون؟ تێرنەبوون لە سزادانی خەڵکی کوردستان؟ ئەگەر پێتان خۆشە دیسان بۆ سزادان بگەڕێنەوە، واز لە خەڵکی کوردستان بهێنن و وەرن من سزا بدەن.
من سوپاسی هەموو حزب و لایەنەکان و پێکهاتەکان دەکەم، بۆ ئەو جۆش و خرۆشەی من دەیبینم، بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەی من دەیبینم، سوپاس بۆ ئێوە جەماوەری خۆڕاگر، بەڕاستی ئێوە ڕیفراندۆمی خۆتان کرد، ئەمە ڕیفراندۆمە.
لە کۆتاییدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، بۆ ئێوەی خۆشەویست و هەموو جەماوەری کوردستان، هەر بژین، هەر ساخ بن، جارێکی‌تریش دەڵێم، شەرەفمەندین هەولێر هەر هەولێرە.
..
..
كەرنەڤاڵی گەورەی هەولێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە یاریگەی شەهید فەرەنسۆ هەریری بەبەشداری دەیان هەزار ئامادەبوو بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا هەریەك لە كۆسرەت رەسول جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو و چەندین دیبلۆماتكاری بیانی ئامادەبوو.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام داوه و له شاره‌كانی زاخۆ و دهۆك و ئامێدی و سۆران و سلێمانی به‌شداریی كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی سه‌دان هه‌زار كه‌سی كردووه، كه بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ده‌نگی به‌رز و به به‌ڵێ پێشوازییان لێده‌كرد.
ئه‌مڕۆ بارزانی له دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، لە دوایین رۆژی بانگه‌شه‌دا دوا وتاری خۆی لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە پێشكەش كرد و پاش رۆژێكیش دێت له بڕیاری به‌رده‌وامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاری دا رانه‌گیرێت و له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.
22/9/2017
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنمایى و شێوازی ده‌نگدانى چاودێران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وێستگه‌كانى ده‌نگدان، ده‌داته فهرمانگهكانى كۆمسیۆن له شار و شارۆچكه‌كان.
به‌پێى نووسراوێكى به‌شى كارگێڕى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان كه به ژماره (3046) له 21/9/2017 ده‌رچووه و ئاراسته‌ى فهرمانگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، دیاله، خانه‌قین، سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا كراوه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم سەعات (7) ى به‌یانى تا (8) ى به‌یانى، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى وێستگه‌كان و پۆلیسی پاراستنی بنكه‌كان كه ناویان له بنكه‌كه‌دا نییه، له وێستگه‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى ده‌نگدانه‌كه، ده‌نگ ده‌ده‌ن".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هاوكات له كاتژمێر (8)ى به‌یانی بنكه‌كان به ڕووی ده‌نگده‌راندا ده‌كرێنه‌وه و تاوه‌كو (6)ى ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
22/9/2017
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له تازه‌ترین دیداریدا له‌گه‌ل ماڵپه‌ڕی (BuzzFeed News)ی ئه‌مریكی دا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كورد بۆ جیهانی كرد زیاتره له‌وه‌ی هه‌موو جیهان بۆ كوردی كردووه.
بارزانی هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه كه قوربانیدانی گه‌لی كورد پێویسته دانی پێدا بنرێت و جیهان بیناسێت.
ئه‌و هه‌روها ده‌ڵێت دوای ساڵی ٢٠١٤ و هێرشی چه‌كدارانی داعش، كورد به‌رگری له‌خۆی كرد، به‌ڵام ئه‌م به‌رگرییه بووه هۆی پاراستنی شوێنی دیكه چونكه چه‌كدارانی داعش، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه، هه‌ر له كوردستان نه‌ده‌وه‌ستان.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسییش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كورد شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌مان ڕێزی لێ بگیرێت و هه‌مان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ده‌كرێت چونكه كوردستان سه‌لماندوویه‌تی كه قوربانییه‌كی زۆری داوه و دۆست و هاوپه‌یمان وڵاتانیشه. “بۆ سه‌د ساڵ كه‌وتینه به‌ر لاشاوی جینۆساید و نادادپه‌روه‌ری، ئیتر به‌سه.”
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه‌دا به وردی باس له ڕۆڵی كه‌سی مه‌سرور بارزانی له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت و تیشك ده‌خرێته سه‌ر كارامه‌یی هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی. هاتووه ئه‌م هێزانه له ناوچه‌ی هێنده مه‌ترسیداری عێراق ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن گورز له دژی تیرۆریستان ده‌وه‌شێنن كه هیچ هێزێكی پیاده‌ی ئه‌مریكی ناتوانێت پێی بنێته ئه‌م شوێنه.
له سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (CIA)، به ناوی ئێلیزا سلۆتكین، له باره‌ی ڕۆڵی مه‌سڕور بارزانی له میانه‌ی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ٢٠٠٣ ده‌گوترێت ئه‌م به‌رپرسه كورده ئه‌و كه‌سایه‌تییكی تێكه‌ڵی هه‌یه له نێوان سیاسه‌تمه‌دارێكی مۆدێر كه ده‌زانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بكات و سه‌ركرده‌یه‌كی كۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌توانێت كێشه‌كان به‌ر له گه‌وره‌بوونیان چاره‌سه‌ر بكات.
دوای ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش، به‌رپرسێكی ئه‌منی ئه‌مریكا ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستراتیجی شكستدانی داعشی داده‌ڕێشت و مه‌سرور بارزانیش پیاوی جێبه‌جێكاری ئه‌م ستراجییه بوو؛ هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌م به‌رپرسه دوای مه‌سعود بارزانی، مه‌سرور بارزانی به گرنگترین كه‌س له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش ده‌ناسێت.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه مه‌سرور بارزانی ئه‌و كه‌سه بوو له میانه‌ی شه‌ڕی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ داعش كه به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌درا، ده‌بوایه دڵنیایی بدات كه پێشمه‌رگه ئه‌و پێداویستییه سه‌ربازیانه‌ی له‌به‌ر ده‌سته بۆ شكست پێهێنانی ترۆریستان. سلۆتكین، كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، ده‌ڵێت بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی زۆرترین پشتیوانی سه‌ربازی بۆ كورده‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات كه له مێژوی ئه‌مریكا بێ وێنه بووه ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كان به‌م ڕاده‌یه پشتیوانی هێزێكی سه‌ربازی، كه هێزی دووه‌مه له وڵاتێكدا، بكات.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكا، بارزانی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرای كردووه كه كوردستان هاوكاری ئه‌مریكا بووه بۆ له‌ناوبردنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای داعش له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تدا، له‌وانه‌ش له‌ناوبردنی وته‌بێژی پێشووی داعش (محمد العدنانی) و به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه (عمر شیشانی).
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، “ئێمه داوامان لێ ده‌كرا بۆ دۆزینه‌وه، له باربردن و له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كان و هه‌وڵه تیرۆریستییهكانینا نه‌ك هه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڵكو له ئه‌وروپا و ئه‌مریكایش. كه دوژمنه‌كه‌مان هیچ سنورێك ناناسێت بۆچی ئێمه بیناسین؟ كه ئه‌وان هیچ دین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناناسن بۆچی ئێمه بیناسین؟ كاتێك بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به تیرۆره ئێمه هه‌موومان پێویسته له‌یه‌ك به‌ره دابین و یه‌كگرتوو.”
له باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له هێزه ئه‌منییه‌كانی له ناوخۆی كوردستانه‌وه هه‌ن، بارزانی ڕایگه‌یاندووه كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و گه‌شه‌كردن له چوارچێوه‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا له‌م بواره ئاسانتره. ئه‌و ده‌ڵێت: “پێم وایه كوردستان نابێت وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. ده‌مانه‌وێت كوردستان باشتر بێت و مۆدیێلێكی جوانتر بخاته ڕوو.”
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نایشارێته‌وه كه ئه‌و له ئێستادا هه‌موو توانایه‌كی خۆی داناوه بۆ گه‌یاندنی كوردستان به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ڵێت له هیچ ئه‌ركێك بۆ خزمه‌تكردن به‌م دۆزه ڕا ناكات.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ئینكاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناكرێت. دوو ڕێگه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، یان به‌كارهێنانی هێزه یانیش له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه، كه كورد ڕێگه‌ی دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت.
له كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی به ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: “ئێمه بێزار بووین له شه‌ڕ، بێزار بووین له مردن، بێزار بووین له ڕاكردن. ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت؛ به‌ڵام [خواستمان بۆ] ئاشتی به مانای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و ڕازیبوون به ژێرده‌سته‌یی نایه‌ت.”
22/9/2017
کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد، نامەیەکی سەرئاوەڵایان لە پەیوەندی گشتپرسی هەرێـمی کوردستان بۆ خەڵک و بەرپرسانی حکوومەتی ئێران نارد.
کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی ـ فەرهەنگی کوردستان ئێران نامەیەکی سەرئاوەڵایان بۆ خەڵک و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بڵاو کردەوە و تێیدا داوای پشتیوانیان لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان کرد.
لەم نامەیەدا ئاماژە بە مێژووی پەیوەندییەکانی کوردی عێراق لەگەڵ کوردی ئێران‌دا کراوە، لە شەڕی ئێران و عێراق و پشتیوانی ئێران لە کوردەکان لە کاتی شاڵاوی ئەنفال و کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا. مافی گشتپرسیان بە مافێکی ڕەوای گەلی کورد زانیوە، کە لە ئەنجامی ئەو هەموو ستەمە کە بە درێژایی مێژوو لە کورد کراوە،
سێ وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رێککەوتنێک بۆ پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق واژۆ دەکەن.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی، ھەر سێ وڵاتی ئیسرائیل، سعودیە و ئیمارات دەیانەوێ کوردستان ببێتە ھاوپەیمانیان بۆ بەرگرتن بە ھەژموونی
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تیه‌كانی فهڕانسە پشتگیریی خۆی بۆ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكا و دەوڵەتی خۆی ڕابگەیەنێ.
بێرنارد كۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا، لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرانسە و رۆژنامەی لۆمۆند و تلویزیونی پێنج مۆندی فەرانسی رایگەیاند، ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێ، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێ.
كۆشنێر ده‌ڵێ، كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پێوەندی بە
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ وتی دەبێت بە تێپەڕبوونی کات ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێران‌دا بگۆڕدرێت بۆ نەهێشتنی ئەو بەندانەی کە فشارەکان لادەبات لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران یان ئەوەتا دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرکردەکانی جیهان لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتانیاهۆ وتی " بیگۆڕن یان هەڵیبوەشێننەوە، چاکی بکەن یان ڕەتی بکەنەوە." وتیشی " ئێسڕائیل ڕێگە نادات ئێران بنکەی سەربازیی هەمیشەیی لە سوریا دابمەزرێنێت بۆ هێزە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکانی."
شایەنی باسە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ناتانیاهۆ وتارەکەی پێشکەش بکات لە کۆبوونەوەکەدا، ئیسڕائیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە بەسەر گۆلاندا فڕیوە و ئاماژەشیان بەوەدا کە فڕۆکەکە دروستکراوی ئێران بووە لە ئەرکێکی سیخوڕی کۆمەڵەی حیزبوڵادا بووە بەدرێژایی سنوری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی رایگەیاند کە هیچ بەدیلێک کە بەهیزتر بێت لە رێفراندۆم لە بەردەست دا نیە و بۆیە گەلی کورد و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لە سەر بەرێوەچوونی پرۆسەی رێفراندۆم بەردەوام دەبێت.
لە یاریگای گەورەی شاری سلێمانی بە بەشداری هەزاران کەس کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە 20-9-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کەرنەڤاڵی سلێمانی بۆ پشتگیری گشت‌پرسیی سەربەخۆیی کوردستانی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتێکی دینی و مەزهەبی حاکمە لە عێراق کە شەراکەتی قبوڵ نییە و بە هەمان عەقڵیەتیی حکومەتەکانی پێشوو حکوم دەکات.
هەر بۆیە گەلی کورد لە سەر بەرێوەچوونی ریفراندۆم پێداگی دەکات لە سەر بەرێوەچوونی