سێ وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رێککەوتنێک بۆ پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق واژۆ دەکەن.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی، ھەر سێ وڵاتی ئیسرائیل، سعودیە و ئیمارات دەیانەوێ کوردستان ببێتە ھاوپەیمانیان بۆ بەرگرتن بە ھەژموونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو سێ وڵاتە رێککەوتوون لەسەر پشتگیری و پاڵپشتیکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تاوەکو ھەرێمی کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (ئەلعالەم)ی ئێرانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیمارات ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە داننان بە سەربەخۆیی کوردستان، دوای ڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتە نوێێە لەلایەن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانەوە.
تاوکو ئێستا تەنیا ئیسرائیل و لەسەر زاری بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیران، بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاندووە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 4/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
21/9/2017