فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تیه‌كانی فه‌ڕا‌نسە پشتگیریی خۆی بۆ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكا و دەوڵەتی خۆی ڕابگەیەنێ.
بێرنارد كۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا، لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رادیۆی نێودەوڵەتی فەرانسە و رۆژنامەی لۆمۆند و تلویزیونی پێنج مۆندی فەرانسی رایگەیاند، ھەموو كەس سوود لە كورد وەردەگرێ، بەڵام نایانەوێ سەربەخۆ بێ.
كۆشنێر ده‌ڵێ، كورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و سەربەخۆبوونی ئەوان ھیچ پێوەندی بە ئامریكا و فەرانسەوە نیە، ھەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكا و دەوڵەتی سەربەخۆی ھەبێ.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی ریفراندۆم، له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبووه‌وه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاردرا رۆژی ٣ی ڕەزبەر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هەرێمی کوردستان به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ.


21/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان