به‌رپرسانی لەشکری ریژیمی کۆمری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێن سۆپای پاسدارنی ئێران توانیویه‌تی مووشکی زه‌وی به زه‌وی به نێوی خۆڕه‌مشار که دوو هه‌زار کیلوه‌مەتر ده‌ڕوات تاقی بکه‌نه‌وه. ئه‌م مووشکه ڕۆژی هه‌ینی 15ی مانگ بۆ یه‌که‌م جار له مه‌شقی له‌شکری ساڵانه‌ی هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی ئێران بینرا. ئه‌م مانۆڕه هه‌ر ساڵه به بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێکی شه‌ڕی ئێران و عێراق له ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێران، ئیرنا، به هێنانه‌وه‌ی گوته‌ی فه‌رمانده
یه‌کی پایه‌به‌رزی سه‌ربازی ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسیوەیە‌تی ئه‌م مووشکه به‌هێزترین مووشکی به‌ڵستیکی سۆپای پاسدارانی ئێرانه و له ده‌مێکدا زیاتر له دوو هه‌زار کیلۆمێتر ده‌ڕوات ده‌توانێت هاوکات چه‌ند کڵاوه‌ی ته‌قینه‌وه بگوازێته‌وه.
پێش ئێستا سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌کانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو مووشکی عیماد که مه‌ودای 1700 کیلۆمێتر ده‌بڕێت به‌هێزترین مووشکی ئه‌م وڵاته‌یه. تاقیکردنه‌وه‌ی عیماد کاتی خۆی بوه هۆی پێک هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایش، به‌ڵام له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌که بڕیاریاندا، تاقیکردنه‌وه‌که ژێرپێنانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نه‌بووه.
به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ئێران مافی بره‌ودان و وه‌پێشخستنی ئه‌و جووره مووشکه بەلستیکانه‌ی نیه که هه‌ڵگری کڵاوه‌ی ناوه‌کییه. ئێران له به‌رانبه‌ردا ده‌لێت هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ درووست‌کردنی له‌و چه‌شنه مووشکانه‌ی نیه. میدیاکانی ریژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن کێشی کڵاوه‌ی مووشکی خۆرەمشار 1800 کیلۆیه و سوته‌مه‌نیه‌که‌ی شله‌مه‌نیه.
ئه‌م تاقیکردنه‌وه له کاتێکدایه که دانڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا به هۆی چالاکی مووشکی ریژیمی ئێران، ڕخنه‌ی زۆر له‌م وڵاته ده‌گرێت و نیکی هه‌یڵی، باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندایش ده‌ڵێت یه‌ک له هۆکاره‌کانی خوازیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵوەشاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، بەکار نه‌هاتوویی ئه‌م ڕێکه‌وتنه بۆ به‌رگری له تاقیکردنه‌وه‌کانی ناوه‌کیه.
له به‌رانبه‌ردا، به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران ده‌ڵێن بره‌ودانی به‌رنامه مووشکی ئه‌م وڵاته ئامانجی به‌رگری هه‌یه و ئێران نایه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر هیچ وڵاتێک ، بەڵام تاقی کردنەوەی ئەو موشەکە بە دروشمی مەرگ و روخا بۆ ئامریکا ئەنجام دراوه.
23/9/2017