وتەبێژی یەكێتی: دواخستنی ریفراندۆم راست نییە
سەعدی پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، "دواخستنی ریفراندۆم راست نییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە، نوێنەری یەکێتی لە شاندی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ کۆمەڵێک پڕوپاگەندە بڵاوبووەتەوە بۆ دواخستنی راپرسی، بەڵام لەسەر داوای هەندێک کادیری یەکێتی راپرسی دواناخرێت
سەعدی پیرە گوتیشی "یەکێتی بەشداری راپرسی دەکات و دەنگی جەماوەرەکەشی بەڵێ دەبێت".
..................................
پەیامێک لە نەجمەدین کەریمەوە بۆ خەڵکی کەرکووک
پارێزگاری کەرکووک داوا لە خەڵکی ئەو شارە دەکات بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەڵێ "لە مێژووی کوردستان تاوەکو ئێستا هەلی وا بۆ کەس رێکنەکەوتووە، چۆن کوردێک هەلێکی وای بەدەست بکەوێت و بەفیڕۆی دەدات؟".
دەقی پەیامەکەی پارێزگاری کەرکووک:
داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکەم، رۆژی دووشەممە 25-9-2017 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، هەموو ئامادەکارییەک کراوە. من، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی قسەم کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە، سندووقەکان لەو شوێنانە دەبن کە پێشتر خەڵک دەنگی لێداون. لەبەرئەوە هەرکەسێک بچێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لە ساڵی 2014ـدا دەنگی لێیداوە.
ئەمە رۆژێکی مێژووییە بە نیسبەت خەڵکی کەرکووک و کوردستان. ئەمە هی حیزب نییە، هی شەخس نییە، هی خەڵکی کوردستان و داهاتووی کوردستانە، هەندێجار خەڵک ترس و دڵەڕاوکێ دەهێننە ئاراوە، کەرکووک لەهەموو کاتێک ئارامترە، هیچ مەترسییەک لەسەر کەرکووک نییە، ئەو کەسانەی ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەکەنەوە، هەرگیز نەیانویستووە کەرکووک رای خۆی هەبێت لەم پرسانەدا و، نەیانویستووە کەرکووک ئارامی تێدا بێت، بەڵکو پێیان خۆشە ئارامی کەرکووک تێکبچێت.
من، جارێکی دیکە داوا لەهەموو خەڵکی کەرکووک دەکەم بەبێ جیاوازی لە: نەتەوە، ئایین، حیزب و ئینتیمای سیاسی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان تۆماربکەن، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کەرکووکیان لەدەستی داعش پاراست، کەرکووکیان پاراست لەوەی هێزی دیجلە بێتە ناوی و، وایانکرد ئێمە هەموومان بتوانین لە کەرکووک بمێنینەوە و، هەوڵبدەین بۆ پێشخستنی و خزمەتکردنی.
من، هیوادارم هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە ئەنجامدانی گشتپرسی نەبێت، ئەم راپرسییە هی خەڵکە، خەڵک بڕیاردەدات بچێت دەنگ بدات یان نەیدات، هەموو حیزبە سیاسییەکان ئەوانەی پشتیوانییان لە گشتپرسی کردووە، پشتیووانیان لە ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەموو کوردستان کردووە، لە پەیڕەو و پلانیاندا نووسراوە، کە بڕیاریانداوە لە گشتپرسی بەشدار بن و گشتپرسی لە هەموو کوردستان بکرێت بە ناوچە دابڕێنراوەکانیشەوە. ئەمە بڕیاری حیزبی هەموو حیزبییەکانیشە و، ئەمەیان روونکردووەتەوە بۆ ئەندامەکانیان، بۆیە (لەلایەن خەڵکەوە) پشتیوانییان لێکراوە، کە پشتیوانی لە گشتپرسی بکەن لەو شوێنانەش
...............
پاڤێڵ تاڵهبانی رونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
بافڵ تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی دواخستنی راپرسی بڵاوکردبێتەوە و رایگەیاند: ئەو قسانەی لەبارەی راپرسی بڵاوکرابوونەوە بەهیچ شێوەیەک قسەی من نەبوون.
رۆژی شەممە 23-9-2017، لە پەیجی تایبەتی باڤڵ تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێک لەبارەی دواخستنی راپرسی بڵاوکرایەوە، بەڵام دوای ماوەیەک پۆستەکە سڕایەوە.
23/9/2017