فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەر ئەمشەو ئەنجامی بەرایی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە سەرچاوەیەکی نێو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، کۆمسیۆنەکە ئامادەکاریی تەواوی کردووە کە کاتژمێر 7ی ئەمشەو، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات و سەرەتا لە وێستگە و بنکەکان دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و ئەنجامەکانیان بۆ لقی کۆمسیۆن لە شارەکانی کوردستان دەنێردرێن، لەوێشەوە ئەنجامەکان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای کۆمسیۆن لە هەولێر دەکرێت و لەوێوە ڕادەگەیەندرێت.

لە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆوە تاوەکوو ئێستا، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان ڕۆشتن، بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆیان لە نێوان سەربەخۆیی کوردستان یان مانەوە لەگەڵ عێراق هەڵبژێرن کە زانیارییەکان و کاردانەوەکانی شەقام دەریدەخەن زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان لەگەڵ سەربەخۆیی دان.


25/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان