کۆماریخوازان: رۆژهەڵاتی کوردستان بە جێژنێکی گەورەو سەرتاسەری پشتوانی و پشتگیری تەواوی رێفرادۆم بۆ سربەخۆیی باشووری کوردستان کرد
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ناوەندی هەوالی کۆماری خوازان:خەڵکی شارەکانی سنەو بانە و سەردەشت و سەقز و بۆکان و پیرانشار و رەوانسەر و جوانرۆ و کامیاران و مەریوان و کرماشان و ورمێ و باقی شارەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان ڕژاوەنەتە سەر شەقام و سەرەڕای دۆخی ئەمنیەتی جیژنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەرێوەبردووە ، ئەمە لە کاتێک دایە کە دوو چالاکی مەدەنی لە نێو خەڵکی سەرشەقام و بازاڕی کرماشان شیرینییان بڵاو کردووتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دسبەسەر کراون. بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانیان دەسپێکرد.
لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەلک بە بلاو کردنەوەی شیرینی و شەربەت و هەروەها هەڵپەرکێ و لە بەر کردنی جل و بەرگی کوردی هەر لە بەیانی دووشەممە ٣ی رەزبەر پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربرێ.دەم و ئێوارە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری بە درووشم و سروودی ئەی رەقیب و شۆرشگێری کەشی رۆژلاتی کوردستانی حەماسی و گەر کردووە
درێژەی هەیە
25/9/2017