فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، هیچ کەسێک هێندەی سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) حەز بە سەرکەوتن ناکات، بۆیە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئەمڕۆی کوردستان، دەرفەتێک و چانسێکە لە بەردەم (ترامپ)دا و پێویستە بوونی خۆی لەو سەرکەوتنەدا بسەلمێنێت.
ئەمەریکا پشتی کوردستان نەگرێت، لە ستراتیژی دوورمەودای ناوچەکەدا شکست دێنێت
سەرۆکی کوردستان، سیستەمی داهاتووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانی لە دەوڵەتی کوردستاندا دیاری کرد، کە سیستەمەکە دیموکراتی دەبێت لەگەڵ پارێزگاریکردن لە مافی تەواوی پێکهاتەکان و لە چەندین گوتاریشدا لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرای کردووە، کە دەوڵەتی کوردستان ''فیدراڵی، دیموکراتی و پەرلەمانی دەبێت''، ئەم سیستەمە ڕێک لەگەڵ پرەنسیپی کۆمەڵگەی دەولی گونجاوە و دەوڵەتێکە بە هەموو پێوەرێکی یاسایی، هاوچەرخە لە حوکمڕانیکردنی دیموکراتیدا.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی، سەربەخۆییی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەر تەنیا ستراتیژیەتێکی زیرەکانە نییە، بەڵکو هاوپەیمانێکی ڕژدی کۆمەڵگەی دەولییە و شانبەشانی ئەمەریکا بۆ لەنێوبردنی داعش و تیرۆریستان لە جەنگدایە، بۆیە شایەنی ئەوەن، کە کاری دەوڵەتیی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی دەولی بە بەیاننامە ڕایگەیاند، کە کات بۆ ڕیفراندۆم گونجاو نییە، بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێت، بیانووەکان تەنیا ئەوەن کە تەرکیز لەسەر شەڕی داعش نامێنێت، بەڵام ئەمەریکا لەمەیاندا ئەگەر بێت و پاڵپشتی لە سەربەخۆییی کوردستان نەکات، ئەوا هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات، چونکە لە سیاسەتێکی نزیكمەودادا بەرنامەڕێژیی کردووە و لە دوورمەودادا ئەگەر پشتی دەوڵەتی کوردستان نەگرێت، لە ستراتیژیەتێکی دوورمەودای ناوچەکەدا شکست دێنێت.
بۆچی پشتگیریکردن لە دەوڵەتی کوردستان پێویستە؟
پرسیارێکی جیددی هەیە، کە ئایا دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا چی دەگوڕێت؟ بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز بۆ گۆڕانکاریکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، هەموو شتێک پێویستی بە گورزی سەربازی و هێزی سەربازی نییە، ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوین بە کاتێکی هه‌ستیار و پشێویدا تێدەپەڕێت، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، پێویستە داعش کۆتایی بێت، ڕژێمی (بەشار ئەسەد) لە سووریا بگوڕدرێت، نفوزی ئێران لە ناوچەکە کەم بکرێتەوە، کە بە چەکی ئەتۆم هەڕەشەیە لە ناوچەکەدا، گشت ئەمانە پێویست ناکات هێزی سەربازی لە دژیان بەکار بێت، بەڵکو تەنیا بە دەرکەوتنی دەوڵەتی کوردستان و پاڵپشتیکردن لەو دەوڵەتە چارە دەکرێت، کە ئەمە ئومێدێکی جیهانیشە.
دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان سەرکەوتنی دیموکراسییە لە ناوچەکەدا
کورد لە حوکمڕانیی ڕابردوویدا سەلماندوویەتی، کە بە حوکمڕانییەکی دیموکراتی لە ناوچەکەدا توانیویەتی ئاسۆیەک بۆ پراکتیزەکردنی دیموکراتیەت بێنێتە بوون. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لەبارەی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانەوە نووسیویەتی، دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان سەرکەوتنی بەهای دیموکراسییە لە ناوچەکەدا، بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان پیکهاتەکان دەپارێزرێن، کە داعش کارەساتی بەسەردا هێنان، کوردستان لە سێ ساڵی ڕابردوودا پەناگای زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە بووە کە لە دەستی داعش هانایان بۆ کوردستان هێنا، هەروەها پارێزگاریی لە مەسیحی، ئێزدی، شەبەک و تورکمان کرد، کە لە دەستی داعش ڕایان کرد و لە کوردستان پارێزران.
کورد تەواوی 'مقه‌ووماتی'' دەوڵەتی تێدایە
ئێستا کە جیهان بە زمانی مەنتقی ئابووری و بەرگری و شارستانی قسە دەکات، هەموو ئەو بنەمایانە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، هەروەک لە توێژینەوەیەکی پەیمانگای واشنتن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیکدا ئاماژەی پێ کراوە، کورد لە ڕووی جیۆسیاسی و ئابووری و چەندان بواری دیکەدا تایبەتمەندیی دەوڵەتی لەخۆ گرتووە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاماژەی داوە، لەگەڵ ئەوەی کورد دەوڵەت نین، بەڵام تەواوی 'مقه‌ووماتی' دەوڵەتیان تێدایە، وەک ڕاگەیاندنی سەربەستی، هەڵبژاردنی پەرلەمان، دامودەزگای مەدەنی، هەروەها ڕۆحیەتی بەرگریکردن لە خۆیان و ئابووریی خۆیان.
پشتگیریکردن لە دەوڵەتی کوردستان واجبێکی ئه‌خلاقییه‌
بۆ گەلانی دنیا هیچ شتێک هێندەی مومارەسەی دیموکراتییەت لە حوکمڕانیدا گرینگ نییە، چونکە دەبێتە هۆکاری پارێزگاریکردن لە پرەنسیپەکانی کۆمەڵگەی دەولی. وەک ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی، کوردستان بە کردار مومارەسەی دیموکراتییەت دەکات، بە شێوەیەکی زۆر جیددی بەرەنگاری توندڕۆکان دەبێتەوە، ئەمە زۆر لە بەرژەوەندیی ئەمەریکایە، کە پشتی دەوڵەتی کوردستان بگرێت، پاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی کوردستان بە مانای پاڵپشتیکردن لە مافی چارەنووسی گەلێکە، کە زۆر گونجاوە لەگەڵ بەها و ئامانجی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، کە دەیانەوێ حوکمێکی دیموکراتی لە ناوچەکەدا دروست ببێت و، بە مانای پشتگیریکردن لەگەلێک دێت کە دەیەوێ سەرکەوێ بەسەر توندڕۆییی ناوچەکەدا لە پێناو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و زیندوو و دیموکراتیخوازدا، هەر ئەمەشە ئیسرائیل پشتگیریی تەواو لە دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان دەکات بۆ سەربەخۆیی. ڕژێمی (سەددام) 30 ساڵ بە گاز و کیمیایی لەو گەلەی دا، ئێستا پشتگیریکردن لە دەوڵەتی کوردستان واجبێکی ئه‌خلاقییه‌، کە کوردستان دەیەوێت دەنگی دیموکراتی و لیبرالی لە ناوچەکەدا بەرز بکاتەوە.
چانسێکی بەهێز لە بەردەم (ترامپ)دایە
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا، (دۆناڵد ترامپ) چەند جارێک باسی لە مافی کورد کردووە، پشتگیریی خۆی بۆ دەربڕیون و هەتا جارێک گوتی، ئەوان دەبێ زیاتر پارێزراو بن و بە مافەکانیان بگەن. بە گوێرەی شیکردنەوەی نیویۆرک تایمز، ئێستا چانسێکی بەهێز لە بەردەم (ترامپ)دایە، کە پشتیگری لە دەوڵەتی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی بەهێز لە سەرکردایەتیکردنی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەربکەوێت و سەرکەوتوو بێت، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی لەگەڵ کوردستان، کە ئیسرائیل پشتیگری لەو دەوڵەتە دەکات و بەخێرهاتنی کردووە، پێ دەچێت سعوودیە، ئیمارات، میسر و ئوردنیش پشتگیری لە دەوڵەتی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی بیکەنە هاوپەیمانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی نفوزی ئێران لە ناوچەکەدا.
تا سه‌ر، پێویست ناکات چاوەڕێی بەغدا بین
عێراقی یەکپارچە لە دیتی سیاسەتمەدارنی جیهاندا بە کردار، بوونی نییە، بۆیە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت، بۆ ئەوەی هەمووان چاوەڕێ بکەین، کە ناوچەکە ته‌واو سەقامگیر بێت، پێویست ناکات چاوەڕێی بەغدا بین تا ئەبەد. ئەگەر ئەمەریکا بییەوێت ناوچەکە سەقامگیر بێت و، دیموکراتییەت حوکمی ناوچەکە بکات، بژاردەیەکی بەهێز هاتووەتە بەردەم سەرۆک (ترامپ)، بۆ ئەوەی لە ناوچەکەدا براوە بێت، پێویستە پشتیوانی لە دەوڵەتی کوردستان بکات و بوونی خۆی لەو سەرکەوتنەدا بسەلمێنێت.

26/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان