ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، كه رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى هێرشه‌كه‌ى لاس ڤێگاسى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، كه به هۆيه‌وه 50 كه‌س كوژران و 200ى ديكه له ئاكامى ئاهه‌نگگێڕاندا بريندار بوون.
پۆلیسی ئەمریکا رايگه‌ياند، هێرشبەرەکە کوژراوە و خەڵکی شاری نیڤادایە و هاووڵاتييه‌كى ئه‌مريكاييه.
لاس ڤێگاس ئەو شارەی ویلایەتی نیڤادا کە هەرگیز ناخەوێ ئەمجارە رووبەڕووی چەند هێرشێکی چەکداری بووەوە، سەرەتا هێرشکرایە سەر ئامادەبوانی کۆنسێرتێک و ژمارەیەکی زۆر بوونە قوربانی، وەک ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەش دەڵێن هێرشەكه بۆ ئەوان وەک شۆکێک بووە و تا ساتی هەڵهاتنی گۆرانیبێژەکەش باوەڕیان نەکردووە.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێت: "ئێمە لە فێستیڤاڵی رۆوت91 بووین دەنگی تەقە هات بەڵام باوەڕمان نەکرد تا ئەوساتەی گۆرانیبێژ جەیسن ئەڵدن ستەیجی گۆرانیگوتنی بەجێهێشت، ئەو شەش جار دەستڕێژی کرد ئینجا خەڵک بەشێکیان هەڵاتن و بەشێکیان خۆیان دانەواند، ئەو کاتە گوێم لێ‌بوو هەندێ شوشە شکان
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو بۆ بارسێلۆنا سات بە سات گشتپرسی کەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆیی رووماڵ دەکات
سەرەڕای هەوڵ و گوشارەکانی حکومەتی ئیسپانیا، بەڵام دەنگدان بۆ سەربەخۆیی لە سەرتاسەری کەتەلۆنیا دەستیپێکرد، هێزێکی زۆری ئەمنیش دەیانەوێت رێگری لەدەنگدانی خەڵک بکەن و لە هەندێک شوێن گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەران دروستبووە.
زنار شینۆ، نێردراوی رووداو لە بارسێلۆنا رایگەیاند: هەرچەندە دەنگدان لە سەرتاسەری کەتەلۆنیا دەستیپێکردووە، بەڵام پۆلیس هەوڵی رێگریکردن لە پرۆسەکە و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان دەدات، لە هەندێک ناوچەش رێگری لە دانانی سندووقەکانی دەنگدان دەکات، بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە.
لەکاتی رووماڵی رووداو گرژی و ئاڵۆزی نێوان هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەران دەردەکەوت، پۆلیسیش دەرگای بنکەیەکی شکاند و دەستی بەسەر سندووقی دەنگدان و کەلوپەلەکاندا گرت. هەروەها بەشێک لە دەنگدەران کارتی دەنگدانیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو و دەیانگوت کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدان دابەش ناکات.
لە کەتەلۆنیا سێ جۆر هێزی ئەمنی هەن، ئەوانیش پۆلیسی کەتەلۆنیا، پۆلیسی شارەوانی و هێزێکی تایبەتی پۆلیسیش لە شارەکانی دیکەی ئیسپانیان نێردراونەتە کەتەلۆنیا.
سەرەڕای چاودێری و رێوشوێنی ئەمنی تووند، چالاکڤانانی کەتەلۆنیا داوادەکەن خەڵک ساردنەبنەوە و روو لە سندوقەکانی دەنگ بدەن. ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەزاران کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئیسپانیا لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی بارسێلۆنا و لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە.
حکومەتی ئیسپانیا بەتووندی دژی بەڕێوەچوونی گشتپرسییەکەیە، سێ هەفتە پێش ئێستا دادگای دەستووری ئیسپانیا گشتپرسییەکەی بە نایاسایی دانا و رەتیکردەوە. بەپێی زانیارییەکان فەرمان بە پۆلیس کراوە رێگە نەدات سندوقەکانی دەنگدان لە بنکەکان دابندرێن و دەیەوێت رێگری لە پرۆسەکە بکات، لەبەرامبەردا کەتەلۆنیا سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی گشتپرسی و دەڵێت دەبێت رێگە بدرێت دەنگی زیاتر لە 5 ملیۆن کەس بگاتە جیهان و دەنگ بدەن.
1/10/2017
فەیلەسووفێکی ناوداری فەرەنسی و جیهانی پێی وایە عێراق دەوڵەت نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیاش شکستخواردوون.
بێرنارد هێنری لیڤی، بیرمەند و فەیلەسووفی ناوداری فەرەنسی لە چاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN، رایگەیاندووە، کە نەیاریی وڵاتان بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”مایەی نیگەرانییەکی قووڵە“.
بێرنارد هێنری لیڤی هەروەها رایگەیاندووە، گەلی کوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا دەنگی بۆ دروستکردنی دیموکراسییەتێکی راستەقینە داوە و کوردستانی سەربەخۆ ”دەبێتە دووەم دەوڵەتی دیموکراسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.
ئەو فەیلەسووفە ئاماژەی بەوە کردووە، کە عێراق ”هەر دەوڵەت نییە“ و ئێران و تورکیاش ”دەوڵەتی شکستخواردوو و لادەرن“، بەجۆرێک، کە ئێران ”هیچ دیموکراسییەکی تێدا نییە“ و تورکیاش بەهۆی سیاسەتەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمارەوە ”رۆژ بە رۆژ دیموکراسییەت تێیدا لاواز دەبێت“.
بێرنارد هێنری لیڤی، کە وەک چاودێرێکی نێودەوڵەتی چاودێریی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی کردبوو، رایگەیاندووە، ”لە راستیدا ریفراندۆمیکی باش بوو، بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو و بە دادپەروەرانە دەنگدان کرا".
ئەو فەیلەسووفە فەرەنسییە برودۆخی ئێستای کوردستان بە بارودۆخی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دەشووبهێنێت، کە بە ”دەوڵەتە دوژمن و لادەرەکان“ دەورەدراوە.
رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
1/10/2017
ڕۆژنامەیەکی لوبنانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەرۆکی فەڕەنسا گەرەنتیی ڕانەگەیەندراوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە، بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی لە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی لوبنانی کە لە 4/1/2017 بڵاوی کردووەتەوە و هێمای بۆ ڕاپۆرتێکی پێشووتری ڕۆژنامەکە لە مانگی 10/2016 کردووە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە فەڕەنسا لەژێر کاریگەریی پڕۆژەیەکی بێرنارد هێنری لێڤی، بیرمەندی فەڕەنسی، هەوڵی داوە هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا بەشداری پێ بکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: ”لە مانگی 9/2016دا کاتێک بارزانی سەردانی فەڕەنسای کردووە، فەڕەنسا هانی داوە کە دەبێت ئەوە قەبوڵ بکات، پێشمەرگە ڕۆڵ لە شەڕی مووسڵ بە سەرکردایەتیی سوپای عێراق بگێڕێت و ئەو نێوانگیرییەی فەڕەنسا بۆ عێراق و کوردستانیش سەرکەوتوو بووە“.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ”لە بەرامبەردا سەرۆکی فەڕەنسا کە ئەوکاتە (فرانسوا ئۆلاند) لە پۆستەکەیدا بووە، گەرەنتیی ڕانەگەیەندراوی بە بارزانی داوە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەر ئەنجامێکی هەبێت، فەڕەنسا پشتیوانی دەکات، بەڵام بەو مەرجەی ڕیفراندۆم لە دوای ئازادکردنی مووسڵ ئەنجام بدرێت“.
ئێستاش یەکێک لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی کرد و بە ڕوونی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات، هێنری لێڤی، گەورە بیرمەندی فەڕەنسییە. جگە لەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، دان بە مافی کورددا بنێت و بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش، حەیدەر عەبادی بۆ پاریس بانگهێشت کرد.
1/10/2017
جمشت کۆماریخوازەیل ڕۆژهڵات کوردستان وە بوونەێ عاشووراو ڕۆژەیل ئازیەتی ئەڕا ئیمام حوسەێن ، وە گشتێ شیعەیل ڕۆژهڵات هاو خەمی نیشان دەێ وتەسلیەت ئویشێ.
هەر ئەو جۆرە گ زانیم فرەتر لە نیمەێگ خەڵک ڕۆژهڵات کوردەیل باوەڕدا وە شیعە ن .
هەرچەن لە ناوکومە ڵگاێ کوردستان مەزهەب و ئائینەیل جۆراجۆرو فرەێگ هەس ئەما ئێ جیاوازیەیل مەزهەبی و ئائینیە هەرگز ڕێگر نەیوە لە وراێوەر ژیان برایانەو ئاشتیانە لە ڕۆژهڵات ئەڕا وینە لە کرماشان گەورەترین شار کوردستان ڕۆژهڵات هەر چەن باوەڕدارەیل وەئائین یاری و تەنانەت ئەرمەنی و یەهودی و مەزهەب شیعەو سونی و.. هەن و تەنانەت کرماشان وە مدووم ئێ هەمگە ئائین و مەزهەبە لە هێندستان بویچگ ناسریاس ،ئەماوە خوەشیەوە ئێ ڕەنگاوڕەنگی ئائین و مە زهەبەیلە فەرهەنگ خەڵک دەوڵەمەنترەو کردێەو حورمەت لە باوەڕەیل یەکترو یەکتر قەبوول کردن لە ئەورە فرەتر وەر چاوە.
کەسایەتیەیلێگ جۆر سەی نەسردین حەیدەری ومەرحۆم مەلا مەحمەد ڕەبیعی و ئسمائیل تەتەری و...لاێگشت خەڵک ناو چەیل خوارین کوردستان وتەنانەت ڕۆژهڵات وە گشتی جی حورمەت وڕێز بینە چۆن جیاوازلەهەر مەزهەب
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا و هەڵوێستیان لەبەرامبەر گەلی کوردستان رایدەگەیێنێت، كاردانەوەكان لەبەرامبەر دەنگی رەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن.
سەبارەت بە هەڵوێست و كاردانەوەی بەغدا لەبەرامبەر گەلی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "كاردانەوەكان لەبەرامبەر دەنگی رەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن و زمانی هەڕەشە بەكاردەهێنن، دەریخست ئێمە چەندە لەسەر حەق بووین
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگی لە سەر دوو پرۆژە بڕیار دا کە ئامانج لێیان قورسترکردنی سزاکانی سەر حیزبوڵڵای لوبنانە.
یەکەمین پرۆژە بڕیار توانای حیزبوڵڵا بۆ کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی یارمەتی دارایی و چوونە ناو سیستەمی ئابووری جیهانەوە قورس دەکات.
دووەمین پرۆژە بڕیاریش سەرکۆنەی حیزبوڵڵا دەکات لە بەرامبەر بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵخانی مرۆیی لە کاتی شەڕەکاندا.
دوای ئەم هەنگاوە، هەردوو پرۆژە بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەخرێنە دەنگدانەوە و لە حاڵەتی دەنگدان لەسەریشیان ئیدی رەوانەی سەرۆکی ئەمریکا دەکرێن بۆئەوەی واژۆیان لەسەر بکات. پێدەچێت دۆناڵد ترەمپیش پێشوازی
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەشبگیری ئەم دواییانەیان کە سەبارەت بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردوویانە، دەیان کەسیان دەسبەسەر کردوە کە چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە.
پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە هەوڵدان ناو و شوناسی ئەو دەسبەسەرکراوانە وەدەست بێنن و بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان بکەن.
بەپێی ئەو هەوڵانە زاندراوە لە ناوچەی هەوشار سێ کەس بە ناوەکانی “نەبی کاوسی”،
هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئێران، له نزیك شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته خواره‌وه و یه‌كێك له تاقیمی فڕۆكه‌وانان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه، له جۆری 214یه و به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وته خواره‌وه، كه سه‌رقاڵی راهێنانی فڕۆكه‌وانی بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازی له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ههلیكۆپتهرهكهن،
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان هەبێت.
ئاژانسی ئیسنا، لە سەر زاری عەلی موتەهەری، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاویکردەوە، زۆر ئاشکرابوو کە کوردەکان پشتیوانی لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نییە کە کوردستانی عێراق بەمزووانە سەربەخۆ دەبێت و ئەگەریش بکرێت ئەوا دوو تا سێ ساڵی پێدەچێت.
بەوتەی موتەهەری، ئەمریکا بە رواڵەت دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان دەکات، بەڵام پشتیوانی ئەم ریفراندۆمەیەو سەبارەت بە تورکیاش ئێران ناتوانێ لە هەڵویستی ئەم وڵاتە دڵنیا بێت.
موتەهەری وتیشی، بەمهۆیەوە ئێران نابێت کاردانەوەی توندی بەرامبەر بەم ریفراندۆمە
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، موژده‌ى سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى راگه‌ياند.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆميسيارانى كۆميسيۆن كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانیان ده‌ستپێكرد بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئامار و زانيارييه‌كانى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى.
هه‌ندرێن محه‌ممه‌د سه‌رۆكى كۆميسيۆن رايگه‌ياند، ئێمه لێره‌ين بۆ ئه‌وه‌ى موژده‌ى سه‌ركه‌وتنى راپرسى سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نين.
رۆژی 25/9/2017 له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
نوێنەرێکی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) پرۆژە بڕیارێک بۆ پشتیوانیکردن لە گشت‌پرسیی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەشی کۆنگرێس دەکات.
ترێنت فرانکس، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە گشت‌پرسیی سەربەخۆیی کوردستان و جاڕدانی مافی سەربەخۆیی، پرۆژەیەکی پێشکەشی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردووە.
ئامانج لە پێشنیازەکەی فرانکس، پشتیوانیکردنی کۆنگرێسی ئەمریکایە لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان لە عێراق، ئەمەش لەسەر بنچینەی ئەو گشتپرسییەی 25ی ئەیلوولی 2017 لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا و زۆرینەی کوردستانیان بە بەڵێ دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا.
فرانکس نووسیویەتی: "جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی مافە سیاسی و مەدەنییەکان و هەروەها پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەبارەی مافە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان ئاماژەیان بەوە داوە، هەموو کەسێک مافی بڕیاردانی لەبارەی چارەنووسی خۆی هەیە، بە پشتبەستن بەو مافە ئەوان بە ئازادانە پێگەی سیاسی خۆیان دیاریکرد و، ئازادانە شوێن پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری خۆیان کەوتوون".
لە پرۆژەکەدا فرانکس ئاماژەی بەوە داوە، هەرێمی کوردستان هەموو ئەو مەرجانەی تێدان کە بۆ جاڕدانی مافی سەربەخۆیی پێویستن، وەک: زمان، ئایین، باکگراوندی رەگەزی، مێژوو و کو‌لتوور.
هاوکات فرانکس تیشکی خستووەتە سەر قوربانییەکانی پێشمەرگە و نووسیوویەتی: 2000 پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەستداوە، 9000 پێشمەرگەی دیکە لەم شەڕەدا برینداربوونە و 60 پێشمەرگەش
بەدوای دربڕینی شادی و ئاهەنگێڕانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری و سەرکەوتنی ریفراندۆمی رۆژی دووشەممە ٢٥ی سێبتامبەری باشووری کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس لە لاوانی ئەو شارە لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
رۆژهەڵات تایمز: راگەیاند کە رۆژی رابردوو لەناو ئاهەنگێڕانی شاری مهاباددا دەزگای ئیتلاعات کۆمەڵێک خەڵکی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سێبتامبەر، لە لایان دەزگای ئیتلاعاتەوە
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێيدا به وردى ره‌وشى ئێستا و داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى خسته‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانى گوتى:
به پێويستى ده‌زانم كورته‌يه‌ك له په‌يوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا باس بكه‌م. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ 100 ساڵى رابردوو ده‌توانين په‌يوه‌ندييه‌كه دابه‌ش بكه‌ين بۆ دوو قۆناغ، قۆناغى يه‌كه‌م له سه‌ره‌تاى درووستبوونى عێراقه‌وه، تا 2003 و قۆناغى دووه‌ميش له 2003ه‌وه تا ئێستا.
قۆناغى يه‌كه‌م
له قۆناغى يهكهمدا هه‌مديسان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى ديكه عێراقى تازه دامه‌زرا و به‌شى ئێمه وێرانكردنى 4500 گوند له كۆى پێنج هه‌زار گوند، ئه‌نفالى گه‌وره كه بووه هۆى بێسه‌روشوێنكردنى 180 هه‌زار كورد كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون و بێسه‌روشوێنكردنى گه‌نجانى فه‌يلى و ئه‌نفالى بارزانييه‌كان و شه‌هيدكردنى 5 هه‌زار كه‌س به ژه‌هرى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون.
دوای 2005، ده‌ستووری عێراق داڕێژرا، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان به‌ڵام ده‌ستوورێكی باش بوو و یه‌كه‌مجار بوو عێراق ببێته خاوه‌ن ده‌ستوورێكی وا، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش نه‌با، ده‌ستووره‌كه ده‌نگی نه‌ده‌هێنا.
له چوار پارێزگا له عێراق ده‌نگییان له دژی ئه‌نبار، دیاله، تكریت، موسڵ، دواتر زۆری
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بڕیاری داخستنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، بڕیارێكی باش نییه.
هێزه‌ر نێوهرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی زیاتری ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان توندوتیژی قه‌بووڵ نییه، جا له هه‌ر لایه‌نێك بێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ماوه‌ی 72 كاتژمێر بۆ كوردستان دیاریكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان راده‌ستی عێراق بكرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان داده‌خات.
هاوكات راشیگه‌یاند، پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان به گفتوگۆی جددی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی